پێوان

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-06-10-22:22:00 - کۆدی بابەت: 13145
پێوان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پێوان بە ئینگلیزی (Measurement)، بە عەرەبی (مقیاس)، سۆراندایک دەڵێت: هەر شتێک بوونی هەبێت، دەبێت ئەو بوونە بە بڕ بێت، هەر شتێکیش بە بڕ بێت. ئەوا پێوانە دەکرێت. پێوانەش گروپێک ژمارە یان هێمایە، لە بەرامبەر کۆمەڵێک تایبەتمەندی یان ڕووداو، بە پێی بنەمایەکی دیاریکراو.

پێوانە لە هەر بوارێکدا بێت سێ هەنگاو لە خۆ دەگرێت

  • ناسینی ئەو خەسڵەتە یان ئەو کارەی دەمانەوێت پێوانەی بکەین.
  • دیاریکردنی کۆمەڵێک پڕۆسە کە دەتوانین لە ڕێگەیەوە خەسڵەتێک دیاری بکەین.
  • دیاریکردنی ئەو ئامڕازەی لە ڕێگەیەوە خەسڵەتێک پێوانە دەکەین.

ئامانج و گرنگی پێوانە

  • زانینی ئاست و توانای خوێندکاران.
  • دۆزینەوەی جیاوازی تاکایەتی لە نێوان تاکەکان.
  • جیاکردنەوەی خاوەنپێداویستی تایبەت لە مندالانی ئاسایی.
  • جیاکردنەوە و پۆلێنکردنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
  • دیاریکردنی ئاستی هەر منداڵێک.
  • دیاریکردنی جۆری خزمەتگوزاری و پڕۆگرام و ڕاهێنان.
  • جیاکردنەوەی ئەو منداڵانەی گونجاون بۆ تێکەڵکردن لەگەڵ منداڵانی ئاسایی.

کێشە و گرفتی پێوانە

  • بەکارهێنانی پێوەرێک کە متمانە پێکراو نییە.
  • بەکارهێنانی شێوازی نادروست لە کاتی پێوانەکردندا.
  • نەبوونی کەشوهەوای گونجاو بۆ پێوانەکردن.
  • جیاوازی پێوەرەکان و شوێنەکان.
  • زمان
  • ئەو کەسانەی کە هەڵدەستن بە ئەنجامدانی پێوانەکردن.
  • گۆڕانی دیاردە دەروونییەکان بە پێی کات و شوێن.
  • هەڵەکردن لە تێبینیکردندا.

مەرجەکانی پێوانە

  • دەبێت پێوانە و ئامڕازەکانی پێوانەکردن بە زمانێک بێت کە منداڵەکە تێبگات.
  • دەبێت لەلایەن کەسانی پسپۆڕ و ڕاهێنراوەوە جێبەجێ بکرێت.
  • دەبێت پڕۆسەی پێوانەکردن گشتگیر و هەمەلایەن بێت.
  • ئامڕازی پێوانەکردن دەبێت لەگەڵ منداڵەکەدا بگونجێت.

جۆرەکانی پێوانە

  • پێوانەکردنی ڕاستەوخۆ
  • پێوانەکردنی ناڕاستەوخۆ

یەکەم/ پێوانەکردنی ڕاستەوخۆ: پێوانەکردنی ڕاستەوخۆ ئاسانتر و وردتر و ڕاسترە بەراورد بە پێوانەکردنی ناڕاستەوخۆ، لەبەر ئەوەی لە پێوانەکردنی ڕاستەوخۆدا یەکسەر پێوانەی دیاردەکە(درێژی، پانی، بەرزی، کێش)، دەکەین و لەبەرچاوە، بەڵام لە پێوانەکردنی ناڕاستەوخۆدا پێوانەی دیاردەکان (زیرەکی، بیرکردنەوە، یادکردنەوە) دەکەین و هەستپێکراو نین بەڵکو گریمان و چەمکی نادیارن، لەبەر ئەوە جۆرەها هۆاکر و کاریگەرییان لەسەری هەیە، سەرەڕای ئەوەی دیاردە دەروونییەکان ئاڵۆز و هەمەلایەنن و بە ئاسانی پێوانە ناکرێن، لە هەمووشی گرنگتر ئەوەیە کە ئارەزوو و پاڵنەرەکانی تاک کاریگەرییان لەسەر پڕۆسەی پێوانەکردن هەیە و لەوانەیە بە ئاسانی زانیارییەکان نەدەن و بەرامبەر چەواشە بکەن.

دووەم/ پێوانەکردنی ناڕاستەوخۆ: ئەو پێوانەکردنەیە کە ناڕستەوخۆ دەکرێت وەک: پێوانی پلەی گەرمی، زیرەکی، ئازایەتی، شەرم، توڕەیی)، لە ڕاستیدا هەموو دیاردە دەروونییەکان بە ناڕاستەوخۆ پێوانە دەکرێت چونکە بوونی مادییان نییە، واتە ئەگەر جەستەی مرۆڤ توێکاری بکەین ئەوا هەست بە بوونی (گورچیلە، دڵ، جگەر، ڕیخۆڵە) دەکەین، بەڵام شتێک نادۆزینەوە و هەست بە بوونی شتێکی ماددی ناکەین کە ناوی (بیرکردنەوە، زیرەکی، توڕەبوون، شەرم) بێت، بەڵکو بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پێوانەی ئەو دیاردە دەرونیانە دەکەین لە ڕێگەی ڕەفتار و هەڵسوکەوتی تاکەوە.

ئاستەکانی پێوانە

پێوانی بە ناو

  • سادەترین و ئاسانترین جۆری پێوانەکردنە، تەنها ناو لە شتەکان دەنرێت.
  • گرنگترین خاسیەت و ڕەهەندی ئەم جۆرە پێوانەکردنە: هەر چوار پڕۆسەی هەژمارکردنی (کۆکردنەوە و لێدەرکردن و دابەش و لێکدان) هیچ بەهایەکیان نییە.

پێوانی پلەی بە پلەیی

  • ئەم جۆرە پێوانەکردنە کاتێک بەکاردەهێنرێت کە بتوانین یەکە و شتەکان بە شێوەیەکی پلە بە پلەیی ڕیز بکەین و هەست بە بوونی جیاوازی بکەین لە نێوان دوو پلەدا.
  • واتا لەم جۆرە پێوانەیە ژمارە ئاماژەیە بۆ زۆری یان کەمی بڕی ئەو دیاردەیە.

پێوانەکردنی نێوانی

  • ئەم جۆرە پێوانەیە وردتر و بە دیقەتترە لە دوو پێوانەکەی پێشوتر.

پێوانەکردنی ڕێژەیی

  • ئەم جۆرە پێوانەکردنە هەموو خاسیەت و ڕەهەندەکانی پێوانەکردنی نێوانی هەیە.
  • کردارەکانی کۆکردنەوە و لێدەرکردن بەها و نرخیان هەیە و دەبێتە هۆی گۆڕانکاری.


سەرچاوەکان



140 بینین