چۆن دۆخە شەرمەزارکەرەکان لەبیر بکەم؟

له‌لایه‌ن: - بەهار محمد بەهار محمد - به‌روار: 2024-06-21-17:05:00 - کۆدی بابەت: 13223
چۆن دۆخە شەرمەزارکەرەکان لەبیر بکەم؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چۆن دۆخە شەرمەزارکەرەکان لەبیر بکەم (بە عەرەبی: كيف أنسى المواقف المحرجة، بە ئینگلیزی: How do I forget embarrassing situations)  کاتێک لە ساتێکی شەرمەزاریدایت، لەوانەیە هەست بکەیت کە تۆ تاکە کەسیت لەسەر زەوی کە وات بەسەر یەت کەسی تر وای لێ نایەت، بەڵام ئەم بیرکردنەوەیە هەڵەیە هەموو کەسێک تووشی شەرمەزاری دەبێت. لەوانەیە شتێکت وتبێت کە مەبەستت نەبووە یان هەڵەیەکەت کردووە یان ساتێکی کۆمەڵایەتی نائاساییت هەبووە. هەرچەندە ڕەنگە نەتوانیت بە تەواوی خۆت لە دۆخە شەرمەزارکەرەکان بەدوور بگریت، بەڵام چەند ئامۆژگارییەک هەیە کە دەتوانیت پەیڕەوی لێبکەیت بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات لە ساتەکانی شەرمەزارکەرەوە بەرەو پێشەوە بچیت و کەمێک خێراتر شەرمەزاریت لەبیربچێتەوە.

چۆن دۆخە شەرمەزارکەرەکانم لەبیر بچێتەوە؟

واز لە بیرکردنەوە لە دۆخە شەرمەزارکەرەکە بێنە

خراپترین بەش لە ڕوودانی بارودۆخی شەرمەزارکەر ئەوەیە کە هەمیشە بیری لێ دەکەیتەوە و دووبارە بیرهێنانەوەی هەموو ئەو شتانەی کە ڕوویانداوە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش دەبێت واز لە بیرکردنەوە بهێنیت، دەتوانیت هەندێک وەرزش بکەیت وەک ڕۆیشتن بە پێ یاخود یاری تۆپی پێ ، گۆرانی وتن. 

هاوبەشی بکە لەگەڵ کەسانی دەوروبەرت

قسەکردن لەگەڵ کەسانی تر  یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی مرۆڤ ئاسوودە بکات و خۆی ڕزگار بکات، بەمەش هەستی شەرمەزاری کەم دەکاتەوە. 

ڕووبەڕووبوونەوەی شەرمەزاری

باشترین چارەسەرکردنی دۆخە شەرمەزارکەرەکان ئەوەیە کە ڕاستەوخۆ ڕووبەڕوویان بیتەوە، واتە بە گۆڕینی دۆخی شەرمەزارکەر بۆ دۆخێکی گاڵتەجاڕانە بە بەکارهێنانی نوکتە بۆ نیشاندانی توانای مامەڵەکردن لەگەڵ ناڕەحەتی و هەنگاونان بەرەو پێشەوە بەم شێوەیە کاریگەریی ئەو دۆخە شەرمەزارکەرە لەسەر خود و لەسەر شێوازی تێڕوانینی کەسانی تر کەم دەبێتەوە. 

دان بەوەدا بنێ کە ئەم هەستانە کاتین و کەم دەبنەوە و دەڕۆن. 


سەرچاوەکان



151 بینین