ناوه‌ڕۆك
ناساندن
تەندروستی یان پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمێکی سەربەخۆی کوردیی ئازادە، کە لە وێبسایت و ئاپلیکەیشن وسۆشیال میدیای تایبەت بە خۆی پێکدێت، گرنگی دەدات بە هەموو بابەتە جیاوازەکانی تایبەت بە تەندروستی لە ڕێگەی میدیای بینراو و بیستراو، و بە شێوەی دەنگ و ڕەنگ و ئەلکترۆنی بەرهەمەکانی پێشکەش دەکات. لە ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن گرووپی کارسازەوە دروست کراوە. ماڵپەڕەکە خاوەنی هەزاران بابەتی نووسراوی جیاوازە بە زمانی کوردی.
ناوی تەواو | پلاتفۆرمی تەندروستی |
دامەزراندن | ٩/٩/٢٠٢٢ |
بنکە | پێگەی نێو تۆڕ |
جۆر | تایبەت |
باوان | کارساز گروپ |
ئەپلیکەیشنی تەندروستی
تایبەتمەندییەکانی ئەپلیکەیشنی تەندروستی
- ڕێبەری پزیشک و نۆرینگە
- هەزاران بابەتی تەندروستی
- ڕێبەری دەرمان و ڕەچەتە
- پرسیار و وەڵامی تەندروستی
- نەخۆشیەکان و چارەسەریان
- هەزاران بابەت دەربارەی خۆراک و تەندروستی
- چارەسەری کێشە تەندروستیەکانی ڕۆژانەت
لینکی داگرتنی ئاپی تەندروستی
ئێستا ئاپی یەکەمین و گەورەترین پلاتفۆرمی تەندروستی کوردی بێبەرامبەر دابەزێنە!
شێوازی کارکردن
شێوازی ئامادەکردنی بابەت لە ماڵپەڕ بەپێی کۆمەڵێک ڕێسا و یاسای تایبەت بە زمانی کوردییە و ئەوانەی کار لە ماڵپەڕەکەدا دەکەن بە چەندین پێوەردا تێپەڕ دەبن و پێویستە شیاوی گەیاندنی زانیاری بن. لە هەریەک لە زمانەکانی ئینگلیزی، عەرەبی، فارسی وەرگێڕان لە ماڵپەڕەکەدا ئەنجام دەدرێت و ڕۆژانە بە بەردەوامی تێبینی و زانیاری نوێ و وشەی نوێی کوردیی پەتی و وشەی بابەتە تایبەت و پیشەییەکان بە وەرگێڕەکان دەدرێت. هەروەها بە تەواوی پێداچوونەوەی بابەتەکان دەکرێت لەلایەن بەشی پێداچوونەوەی ماڵپەڕ و هەموو هەڵەیەک چارەسەر دەکرێت.
ستراتیجی کارکردن
پلاتفۆرمی تەندروستی ده‌یه‌وێت هه‌ندێك له‌و بۆشاییه ڕووناکبیرییەی كه له بواری میدیای بیستراو و بینراوی کوردی هەیە پڕبكاته‌وه و كێشه‌ی كه‌می سه‌رچاوه‌ی زانست و زانیاری تەندروستی ڕۆشنبیریی گشتی به زمانی كوردی له تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت چاره‌سه‌ر بكات، پلاتفۆرمی تەندروستی ده‌یه‌وێت زانیاری گشتی و به‌رهه‌مه ڕۆشنبیرییه‌كانی بگه‌نه زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك. هه‌روه‌ها وه‌ك یه‌كه‌مین پلاتفۆرمی تەندروستی كوردی ده‌یه‌وێت زانیاری و به‌رهه‌می نوێش پێشكه‌ش بكات كه تا ئێستا لایه‌نه تەندروستیەکان له كوردستان نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه و نه‌یگه‌شتوونه‌تێ.
چه‌نده ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی پلاتفۆرمی تەندروستی زۆرتربن، چانسی په‌ره‌پێدان و باشتركردنی به‌رهه‌مه‌كانیشی ڕوو له زیادبوون ده‌كه‌ن. ئه‌ویش له ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی ڕێكلامی زۆرتر و دۆزینه‌وه‌ی سپۆنسه‌ر و سه‌رچاوه‌ی داهاتی به‌هێزتر.
بۆ پلاتفۆرمی تەندروستیش فه‌لسه‌فه‌ی كاركردن وه‌ك گرووپێك له‌وه‌دایه، كه به‌و هۆیه‌وه زۆرترین گرووپی به‌كارهێنه‌رانی جیاواز سوود له فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ربگرن.
بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ستراتیجه و گه‌یشتن به‌و ژماره فراوانه‌ی به‌كارهێنه‌ران، پلاتفۆرمی تەندروستی ده‌یه‌وێت ته‌نیا كار له‌سه‌ر فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌كات، به‌ڵكو پێی گرنگه له ڕووی چۆنایه‌تیشه‌وه به‌رهه‌مه‌كانی له ڕیزی پێشه‌وه‌دا بن و به به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه تەندروستیە جیاوازه‌كان هه‌میشه له پله‌ی یه‌كه‌میندا بمێنێت. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی زۆرتری به‌كارهێنه‌ران ده‌بێت و ئاستی به‌كارهێنانیش به‌رزتر ده‌كاته‌وه.
جێبەجێکردنی ئەم ستراتیجە بەپێی میکانیزمێک دەبێت کە ستافی پلاتفۆرمی تەندروستی دایدەڕێژێت و پلانی جێبەجێکردنی بۆ دادەنێت.