ناوه‌ڕۆك
ناساندن
پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام پلاتفۆرمێکی سەربەخۆی کوردیی ئازادە، کە لە وێبسایت و ئاپلیکەیشن وسۆشیال میدیای تایبەت بە خۆی پێکدێت، گرنگی دەدات بە هەموو بابەتە جیاوازەکانی تایبەت بە ئیسلام لە ڕێگەی میدیای بینراو و بیستراو، و بە شێوەی دەنگ و ڕەنگ و ئەلکترۆنی بەرهەمەکانی پێشکەش دەکات. لە ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن گرووپی کارسازەوە دروست کراوە. ماڵپەڕەکە خاوەنی هەزاران بابەتی نووسراوی جیاوازە بە زمانی کوردی.
بانگی ئیسلام چرای زانین و تێگەیشتنە، پابەندە بە دابینکردنی فەزایەک کە تاکەکان بتوانن زانیاری خۆیان لەسەر ئیسلام و زانستە جۆراوجۆرەکانی قووڵتر بکەنەوە. ئەرکی ئێمە ئاسانکارییە بۆ سەرچاوەیەکی دەستڕاگەیشتن و متمانەپێکراو بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت فێری بنەما و فێرکاری و وردەکاریەکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بن.
ناوی تەواو | پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام |
دامەزراندن | ١٥/٧/٢٠٢٢ |
بنکە | پێگەی نێو تۆڕ |
جۆر | تایبەت |
باوان | کارساز گروپ |
ئەپلیکەیشنی بانگی ئیسلام
ئێستا بەهێزترین ئاپلیکەیشنی وتاری مامۆستایان و کاتەکانی بانگ و یادخەرەوەی زیکرەکان و حاسیبەی زەکات و فێرگەی زانستە شەرعیەکان و هەزاران بابەتی ئاینی بێبەرامبەر داگرە.
تایبەتمەندیەکانی پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام
- وتاری مامۆستایانی ئاینی
- هەزاران بابەت دەربارەی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بە کوردی
- ژیانی پێغەمبەران و هاوەڵان
- ئەکادیمیای فێربوونی زانستە ئیسلامیەکان بە کوردی
- کاتەکانی بانگ لە کوردستان
- هەزاران پرسیار و وەڵام دەربارەی ئیسلام بە کوردی
- حوکمە شەرعیەکان
- مێژوی ئیسلامی
- فیقهی شەریعەت
- حاسیبەی زەکات
- خێزان و پەروەردە لە ئیسلامدا
- ساباتی فەرمودە
- تەفسیر و زانستەکانی قورئان
- بیروباوەڕی موسوڵمان
لینکی داگرتنی ئاپی بانگی ئیسلام
ئێستا ئاپی یەکەمین و گەورەترین پلاتفۆرمی تەندروستی کوردی بێبەرامبەر دابەزێنە!
بۆ دابەزاندنی ئەپلیکەیشنی بانگی ئیسلام کلیک لێرە بکە
ستراتیجی کارکردن
لە پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام باوەڕمان بە هێزی گۆڕینی پەروەردە هەیە. پلاتفۆرمەکەمان بە شێوەیەک داڕێژراوە کە کۆگایەکی گشتگیر بێت بۆ زانیاری لەسەر زانستە ئیسلامییەکان، کە سپێکترۆمێکی فراوان لە ئیلاهیات و فیقهەوە تا مێژوو و ڕۆحانیەت دەگرێتەوە. ئێمە تایبەتمەندین بە گەیاندنی ناوەڕۆکی کوالیتی بەرز و ڕەسەن بۆ تێگەیشتنێکی دروستتر تێگەیشتنێکی لەسەر ئاینی پیرۆزی ئیسلام پەروەردە دەکات. هه‌روه‌ها وه‌ك یه‌كه‌مین و گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت بە ئاینی ئیسلام بانگی ئیسلام دەیەوێت به‌رهه‌می نوێش پێشكه‌ش بكات كه تا ئێستا لایه‌نه ڕۆشنبیرییه‌كان له كوردستان نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه و نه‌یگه‌شتوونه‌تێ. چونكه چه‌نده ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام زۆرتربن، چانسی په‌ره‌پێدان و باشتركردنی به‌رهه‌مه‌كانیشی ڕوو له زیادبوون ده‌كه‌ن. ئه‌ویش له ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی ڕێكلامی زۆرتر و دۆزینه‌وه‌ی سپۆنسه‌ر و سه‌رچاوه‌ی داهاتی به‌هێزتر.
بۆ پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام فه‌لسه‌فه‌ی كاركردن وه‌ك گرووپێك له‌وه‌دایه، كه به‌و هۆیه‌وه زۆرترین گرووپی به‌كارهێنه‌رانی جیاواز سوود له فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ربگرن.
بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ستراتیجه و گه‌یشتن به‌و ژماره فراوانه‌ی به‌كارهێنه‌ران، پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام ده‌یه‌وێت ته‌نیا كار له‌سه‌ر فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌كات، به‌ڵكو پێی گرنگه له ڕووی چۆنایه‌تیشه‌وه به‌رهه‌مه‌كانی له ڕیزی پێشه‌وه‌دا بن و به به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه ڕۆشنبیرییه جیاوازه‌كان هه‌میشه له پله‌ی یه‌كه‌میندا بمێنێت. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی زۆرتری به‌كارهێنه‌ران ده‌بێت و ئاستی به‌كارهێنانیش به‌رزتر ده‌كاته‌وه.
جێبەجێکردنی ئەم ستراتیجە بەپێی میکانیزمێک دەبێت کە ستافی پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام دایدەڕێژێت و پلانی جێبەجێکردنی بۆ دادەنێت.