ناوهڕۆك
ناساندن
پلاتفۆرمی گەشتیار پلاتفۆرمێکی سەربەخۆی کوردیی ئازادە، کە لە وێبسایت و ئاپلیکەیشن وسۆشیال میدیای تایبەت بە خۆی پێکدێت، گرنگی دەدات بە هەموو بابەتە جیاوازەکانی تایبەت بە گەشتیاری لە ڕێگەی میدیای بینراو و بیستراو، و بە شێوەی دەنگ و ڕەنگ و ئەلکترۆنی بەرهەمەکانی پێشکەش دەکات. لە ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن گرووپی کارسازەوە دروست کراوە. ماڵپەڕەکە خاوەنی هەزاران بابەتی نووسراوی جیاوازە بە زمانی کوردی.
ناوی تەواو | پلاتفۆرمی گەشتیار |
دامەزراندن | ١٥/٢/٢٠٢٢ |
بنکە | پێگەی نێو تۆڕ |
جۆر | تایبەت |
باوان | کارساز گروپ |
ئەپلیکەیشنی گەشتیار
تایبەتمەندیەکانی ئاپی گەشتیار
- هەزاران بابەتی گەشتیاری
- هەلی گەشتیاری ڕۆژانە
- ڕێبەری شوينە گەشتیاریەکانی کوردستان
- ڕێبەری شوينە گەشتیاریەکانی جیهان
- زانیاری دەربارەی وڵاتان
- بەکرێگرتنی هۆتێل و شوقەی گەشتیاری
- بەکرێگرتنی ئۆتۆمبێل
- دۆزینەوەی وەرگێڕی تایبەت بە گەشتەکەت
لینکی داگرتنی ئاپی گەشتیار
ئێستا ئاپی یەکەمین و گەورەترین پلاتفۆرمی گەشتیار کوردی بێبەرامبەر دابەزێنە!
بۆ دابەزاندنی ئەپلیکەیشنی گەشتیار کلیک لێرە بکە
ستراتیجی کارکردن
پلاتفرۆمی گەشتیار ده‌یه‌وێت هه‌ندێك له‌و بۆشاییه ڕووناکبیرییەی كه له بواری میدیای بیستراو و بینراوی کوردی هەیە پڕبكاته‌وه و كێشه‌ی كه‌می سه‌رچاوه‌ی زانیاری گەشتیاری به زمانی كوردی له تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت چاره‌سه‌ر بكات، پلاتفرۆمی گەشتیار ده‌یه‌وێت زانیاری گشتی و به‌رهه‌مه ڕۆشنبیرییه‌كانی بگه‌نه زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك. هه‌روه‌ها وه‌ك یه‌كه‌مین پلاتفۆرمی گەشتیاری کوردی ده‌یه‌وێت زانیاری و به‌رهه‌می نوێش پێشكه‌ش بكات كه تا ئێستا لایه‌نه‌کان له كوردستان نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه و نه‌یگه‌شتوونه‌تێ. چونكه چه‌نده ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی پلاتفرۆمی گەشتیار زۆرتربن، چانسی په‌ره‌پێدان و باشتركردنی به‌رهه‌مه‌كانیشی ڕوو له زیادبوون ده‌كه‌ن. ئه‌ویش له ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی ڕێكلامی زۆرتر و دۆزینه‌وه‌ی سپۆنسه‌ر و سه‌رچاوه‌ی داهاتی به‌هێزتر.
بۆ پلاتفرۆمی گەشتیار فه‌لسه‌فه‌ی كاركردن وه‌ك گرووپێك له‌وه‌دایه، كه به‌و هۆیه‌وه زۆرترین گرووپی به‌كارهێنه‌رانی جیاواز سوود له فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ربگرن.
بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ستراتیجه و گه‌یشتن به‌و ژماره فراوانه‌ی به‌كارهێنه‌ران، پلاتفرۆمی گەشتیار ده‌یه‌وێت ته‌نیا كار له‌سه‌ر فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌كات، به‌ڵكو پێی گرنگه له ڕووی چۆنایه‌تیشه‌وه به‌رهه‌مه‌كانی له ڕیزی پێشه‌وه‌دا بن و به به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه ڕۆشنبیرییه جیاوازه‌كان هه‌میشه له پله‌ی یه‌كه‌میندا بمێنێت. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی زۆرتری به‌كارهێنه‌ران ده‌بێت و ئاستی به‌كارهێنانیش به‌رزتر ده‌كاته‌وه.
جێبەجێکردنی ئەم ستراتیجە بەپێی میکانیزمێک دەبێت کە ستافی پلاتفرۆمی گەشتیار دایدەڕێژێت و پلانی جێبەجێکردنی بۆ دادەنێت.