مۆبایلی Tecno camon 30

له‌لایه‌ن: - موحەمەد عەبدوڵا موحەمەد عەبدوڵا - به‌روار: 2024-06-25-22:39:00 - کۆدی بابەت: 13327
مۆبایلی Tecno camon 30

ناوه‌ڕۆك

تایبەتمەندی شاشەکەی

خاوەنی شاشەیەکە لە جۆری Amoled بە قەبارەی ٦.٧٨ ئینجە و ڕوونی +FHD و ڕێژەی نوێبوونەوەی ١٢٠ هێرتزە. خاوەنی یەکێک لە جوانترین شاشەکانە بەتایبەت بۆ نرخی خۆی کە نرخێکی زۆر هەرزانی هەیە.

چیپ و سۆفتوێر و تەمەنی مۆبایلەکە

چیپەکەی لە جۆری Helio G99 Ultimate و ڕاستەوخۆ کە لە پاکەت دەیشکێنی نوێترین سیستەمی لەسەرە کە Android 14ـیە لەسەر ڕووکاری HIOS14 کە ئەم مۆبایلە سێ ساڵ ئەپدەیتی ئەندرۆید و سکوێریتی بۆ دێت. لەڕووی چیپەوە ئەم چیپە باشترین چیپە بۆ مۆبایلێک کە لەو نرخە هەرزانە بەردەست کرابێت کە بەهێزترین و باشترین چیپە بۆ ئەو نرخە چیپێکی زۆر گونجاو و باشە 

بۆ کاری ڕۆژانە و یارییە ئاساییەکان زۆر باش و بێکێشەیە. بۆ یاریە قورسەکانی وەک پۆبجیش 45fps ئەدات کە بۆ ئەو نرخە کەمە زۆر گونجاوە. بۆ یاری قورس ڕکابەری مۆبایلە ئاست بەرزەکان ناکات، بەڵام بەو نرخە کەمەی خۆی زۆر باشە و لەو چیپە بەهێزتر نییە واتە دەبێت لە ئاست نرخەکەی خۆی چاوەڕوانی چیپێکی بەهێزی لێبکەی بۆ نرخەکەی خۆشی زۆر گونجاوە.

تێکنۆش لەڕووی سۆفتوێر و تەمەنەوە شتێکی زۆر نایابی کردووە و تێکنۆ تەمەنی ئەم مۆبایلەی کردۆتە سێ ساڵ، واتا سێ ساڵ ئەپدەیتی ئەندرۆید و سکوێریتی بۆ دێت کە ئەمە خاڵێکی زۆر بەهێزە بۆ ئەو نرخە کەمە و ئەو تەمەنە درێژە. لەڕووی سۆفتوێریشەوە لە جاران سۆفتوێری زۆر باشتر کردووە، تەواو باش نییە بەڵام لە جاران زۆر باشترە و کێشەیەکی گەورەی نییە.

کامێرا 

خاوەنی دوو کامێرایە لە پشتەوە لەگەڵ کامێرایەکی سێڵفی.

  • کامێرای سەرەکی 50MP و پشتگیری OIS دەکات بۆ کەم کردنەوەی لەرزینی دەستەکانت لە کاتی وێنە و ڤیدیۆ.
  • کامێرای Depth بۆ پشت تەڵخکردن 2MP.
  • ڤیدیۆ لە کۆتا ئاست بە 2K 30fps تۆماردەکات.
  • کامێرای سێڵفی 50MP.
  • ڤیدیۆ لە کۆتا ئاست بە 2K 30fps تۆماردەکات.

لەڕووی کامێراوە مۆبایلەکە نرخی زۆر هەرزانە ناکرێت ڕکابەری مۆبایلێکی ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ یاخود ١٠٠٠ دۆلاری بکەیت، بەڵام شتێکی زۆر گونجاوە بۆ نرخەکەی خۆی و چەندین خاڵی بەهێزی هەیە لە کامێرا بۆ ئەو نرخەی خۆی، وەک OIS واتە دژە لەرزین کە ئەمە زیاتر لە مۆبایلە گران بەهاکان جێگیردەکرێت،

هەروەها ڤیدیۆ بە کامێرای سێڵفی بە پشت و پێشەوە بە 2K تۆماردەکات کە ئەمەش خاڵێکی زۆر بەهێزە زۆربەی مۆبایلەکان کە لەو نرخە گرانترن تەنانەت کامێرای پشتەوەشیان بە 2K ڤیدیۆ تۆمار ناکات تەنیا بە FHD تۆماردەکات، بەڵام ئەم مۆبایلە نەک تەنیا بۆ کامێرای پشتەوە بە کامێرای پێشەوەش بە 2K تۆماردەکات. واتە لەڕووی کامێراش زۆر گونجاوە بۆ نرخی خۆی.

پاتری

خاوەنی پاترییەکی 5000mAhـە و بەخێرایی 70W بارگاوی دەبێتەوە کە بەماوەی ٤٥ خولەک لە %0 دەبێتە %100. لەڕووی پاتری و بارگاویکەرەوە زۆر نایابە لەو نرخە بەتایبەت لەڕووی بارگاویکەرەوە زۆربەی مۆبایلەکان لەو نرخە تا هێزی 33W بارگاویدەبێتەوە یاخود ئەوپەڕی 45W، بەڵام ئەم مۆبایلە بەخێرایی 70W بارگاویدەبێتەوە و نایابە.

زانیاری گشتی

پشتەکەی لە دوو جۆر پێکهاتووە جۆرێکیان شوشەیە جۆرێکی تریان چەرمە. دەنگی مۆبایلەکەش ستێریۆیە واتە دەنگ لە سەماعەی سەرەوە و خوارەوە دێت و شوێنی هێتفۆنی ماوە، کە دەنگێکی زۆر باشی هەیە و بوونی شوێنی هێتفۆنیش زۆر نایابە. پەنجەمۆری مۆبایلەکەش لەژێر شاشەیە و زۆر باشە. هەروەها لە ناو کارتۆنیش درع و کەڤەر و وایەر و شەحنی خۆی لەگەڵدایە واتە هەمووشتێکی لەگەڵە و پێویست ناکات شتەکان بە جیا بکڕیت. هەروەها زیرەکی دەستکریدیش لە مۆبایلەکە بەکارهاتووە.

نرخ

لە ٢٠١٤ مۆبایلەکە لە کوردستان بەردەستە نرخی بۆ ڕامی هەشت کە دەتوانی بەرزی بکەیتەوە بۆ ڕامی ١٦ و بیرگەی ٢٥٦ بە ١٦٩ دۆلارە لە کۆمپانیا، بەڵام لە بازار تا ١٥ دۆلار هەرزانتریش دەستدەکەوێت. کە بەگشتی بۆ ئەم نرخە یەکێکە لە مۆبایلە زۆر گونجاو و باشەکان و شایەنی کڕینە و مۆبایلێکی زۆر گونجاوە.


سەرچاوەکان



40 بینین