مۆبایلی Xiaomi 14

له‌لایه‌ن: - موحەمەد عەبدوڵا موحەمەد عەبدوڵا - به‌روار: 2024-06-29-17:30:00 - کۆدی بابەت: 13372
مۆبایلی Xiaomi 14

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

بەشێکمان ڕەنگە ئارەزووی بەکارهێنانی iphone 15 Pro Max و Galaxy S24 Ultra بکات لەبەر تایبەتمەندییە بەرزەکانی بەڵام ڕەنگە نەیەوێت ئەو پارەیەی پێبدات و ئەیەوێ شتێکی هەرزانتر بکڕێت، یاخود نایەوێ مۆبایلێک بکڕێت کە بریکاری نەبێت لە کوردستان و پارچە و بەشەکانی دەستنەکەوێ وەک مۆبایلەکانی وەنپڵەس و گۆگڵ و ئەیەوێت شتێکی کارا بێت و مۆبایلێکی نایابیش بێت.

تایبەتمەندی شاشە 

خاوەنی شاشەیەکە لە جۆری LTPO OLED بە قەبارەی ٦٫۳٦ ئینج و ڕوونی 2670 × 1200 پێکسڵ و ڕێژەی نوێبوونەوەی شاشەکەی 120 هێرتزە. شاشەکەی پشتگیری 68B ڕەنگ و Dolby vision و +HDR10 دەکات و ڕووناکی شاشەکەی لە کۆتا ئاست ئەکاتە ٣٠٠٠ نیتس، ئەم مۆبایلە شاشەکەی ڕووپۆش کراوە بە Gorilla Glass Victus بۆ بەرگری لە شکان. لەڕووی شاشەوە شاشەیەکی زۆر تایبەت و ئاست بەرز و ڕووناک و بەهێز لەخۆدەگرێت، لەڕووی شاشەوە زۆر بێ کەم و کوڕیە و قەبارەی شاشەکەشی گەورە نییە مامناوەند و بچووکە کە زۆر خۆشە بۆ گرتنە دەست.

بەشی ناوەکی و چیپ و سۆفتوێر و تەمەنی مۆبایلەکە 

چیپەکەی لە جۆری Snapdragon 8 Gen 3 کەلەسەر 4nm بناغەکراوە. جۆری بیرگەکەی UFS 4.0 کە زۆر خێرایە و زۆر بە خێرایی شت وەردەگرێت و شت ئەنێرێت، کە ڕاستەوخۆ لە پاکەت دەیشکێنی Android 14ـی لەسەر جێگیرکراوە لەسەر ڕووکاری HyperOS.

ئەم چیپەی لەسەر ئەم مۆبایلەیە باشترین چیپەکانی ئەندرۆیدە کە لەسەر مۆبایلێک جێگیرکرابێت، تەنانەت لە زۆر ڕووەوە لە چیپی a17 proـی ئەپڵیش باشتر و بەهێزترە، توانایەکی تەواو نایاب و سەرنجڕاکێشی هەیە بۆ کاری قورس و گەیمینگ و یاری و مۆنتاژ گونجاوە.

لە ڕووی تەمەنیشەوە چوار ساڵ ئەپدەیتی ئەندرۆید و پێنج ساڵ ئەپدەیتی سکوێریتی بۆ دێت، واتە تەمەنی مۆبایلەکەش زۆر درێژە لە ڕووی سۆفتوێریشەوە شاومی کار بە سیستمە تازەکەی خۆی HyperOS دەکات، سۆفتوێری ئێستای شاومی زۆر لە جاران باشتر بووە.

کامێرا 

سێ کامێرا لە پشتەوە لەخۆدەگرێت لەگەڵ کامێرایەکی سێڵفی.
• کامێرای سەرەکی 50MP وە پشتگیری OIS دەکات واتە دژە لەرزین لە کاتی وێنە و ڤیدیۆ.
• کامێرای تەلەفۆتۆ بۆ زووم 50MP کە پشتگیری IOS دەکات و 3.2X ئۆپتیکاڵ زووم و 60X دیجیتاڵ زووم دەکات.
• کامێرای گۆشەفراوان 50MPـە.
• ڤیدیۆ بە کامێرای پشتەوە لە کۆتا ئاست بە 8k 24fps و 4k 60fps تۆماردەکات.
• کامێرای سێڵفی 32MPـە.
• ڤیدیۆ لە کۆتا ئاست بە 4K 60fps تۆماردەکات.

لەڕووی کامێراوە بەو پێیەی تاقیکراوەتە شاومی بەرەوپێشچونێکی زۆر باشی لە کامێرا بینیوە، کامێرای Xiaomi 14 بەپێی تاقیکردنەوەکان ڕکابەری iphone 15 Pro Max و Galaxy S24 Ultra دەکات و کامێرایەکی زۆر نایابی هەیە بۆ نرخی خۆی. 

پاتری 

خاوەنی پاترییەکی 4610mAhـە و بەشێوەی وایەر بەخێرایی 90W بارگاوی دەبێتەوە کە تەنیا بە ماوەی ٣١ خولەک لە %0 دەبێتە %100. بەشێوەی بێ وایەر بە خێرایی 50W بارگاوی دەبێتەوە کە بەماوەی ٤٦ خولەک لە %0 دەگاتە %100. لەڕووی پاترییەوە پاترییەکەی زۆر  باشە  چونکە مۆبایلەکە قەبارەی شاشەکەی بچووکە و وزەی زۆری ناوێ و شاشەکەی LTP OLED کە خۆی هێرتزەکانی زیاد و کەم دەکات، لە کاتێک بەکاری ناهێنی دادەبەزێنێت و نایەڵێت وزە زۆرسەرف بکات.

چیپەکەشی 4nmـە و ئەوەش پێویستی بە وزەیەکی زۆر کەم هەیە. بۆیە لەبەر ئەو هۆکارانە وادەکات پاترییەکی زۆر باشی هەبێت و لەگەڵیشیدا زۆر بەخێرایی بارگاوی دەبێتەوە کە بەخێرایی 90W بارگاوی دەبێتەوە و ئەمەش خاڵێکی زۆر بەهێزە.

تایبەتمەندی گشتی

کێشی مۆبایلەکە ١٨٨ بۆ ١٩٣ گرامە واتە کێشەکەی زۆر کەم و گونجاوە و زۆر خۆشە بۆ گرتنە دەست ئەم مۆبایلە و هیچ بێزارت ناکات. پشتەکەی ٢ جۆری هەیە جۆرێکیان شووشەیە و جۆڕێکی تریان سیلیکۆن پۆلیمەرە کە بیڵدێکی زۆر نایاب و گران بەهای هەیە. مۆبایلەکەش ip 68ـی هەیە واتە دژە ئاوە لە قوڵایی یەک مەتر و نیو مەتر تاکو سی خولەک بەرگە دەگرێت. دەنگی مۆبایلەکەش ستێرۆیە واتە دەنگەکەی لە سەماعەی سەرەوە و خوارەوە دێت کە دەنگێکی زۆر نایابی هەیە و شوێنی هێتفۆنی نەماوە .

نرخ

لە ئێستادا (٢٠٢٤) لە بازارەکانی کوردستان بۆ ڕامی ١٢ کە دەتوانی بەرزی بکەیتەوە بۆ ڕامی ٢٤ و بیرگەی ٥١٢ نرخی ٦٩٩ دۆلارە.


سەرچاوەکان



34 بینین