سکچوون

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-06-29-21:03:00 - کۆدی بابەت: 13382
سکچوون

ناوه‌ڕۆك

سکچوون

سکچوون یان زگچوون (بە عەرەبی: اسهال، بە ئینگلیزی: Diarrhea) نەخۆشییە کە پیسایی لە باری ئاسایی خۆی شلتر دەبێت و زیاتردەبێت لە پێنج جار لە رۆژێکدا. زۆرجا تەنها ئاو و لینجی دەبێت و بەشێوەیەکی گشتی کەسی ئاسایی دوو تا سێ جار لەساڵێکدا توشی سکچوون دەبێت.

نیشانە سەرەتاییەکانی

  • ئاوسانی سک 
  • شلبوونەوەی پیسایی جیاواز لەباری ئاسایی 
  • هێڵنجدان و زۆرجار ڕشانەوە 
  • هەست کردن بە بێ تاقەتی
  • ئازاری سگ یان پێچی سگ
  • نەمانی ئارەزووی خواردن

نیشانە قورسەکانی

  • خوێن یان زۆر لینجی پیسایی 
  • لاوازبوونی جەستە و کەم بوونی کێش
  • تای زۆر بەرز 
  • درێژبوونەوەی ماوەی سکچونەکە 
  • وشک بوونەوەی پێست

هۆکارەکان

  • شەکرە
  • هەستیاری یان ژەهراوی بوون بە هەندێک جۆری خواردن.
  • زیادەڕۆییکردن لە خواردنەوەی ئەلکهول و خواردنی چەور.
  • هەندێک لە نەخۆشییەکانی ڕیخۆڵە.
  • ئەو خواردنانەی کە دەبنە هۆی شلەژان و تێکچوونی گەدە بەتایبەت خواردنە سوورکراوەکان.
  • تووشبوون بە هەندێک جۆری بەکتریا بۆ نمونە بەکتریای salmonella.
  • هەندێک جۆری شێرپەنجە.
  • کەم و کوڕی لە مژینی ماددە خۆراکییەکان لەلایەن گەدە و ڕیخۆڵەوە. 
  • هەوکردنی ڤایرۆسی ڕیخۆڵە.
  • بەکارهێنانی دەرمانی قەبزی.
  • مانەوەی زۆر لەبەر تیشکی خۆر.

چارەسەر

  • زۆر خواردنەوەی شلە و ئاو.
  • خواردنی  هەندێک جۆری خواردن  بۆ نموونە مۆز، پەتاتەی کوڵاو، هەنار، سماق، نەعنا، پونە، مێخەک و چەند جۆرێکی تر.
  • سەردانیکردنی پزیشک بۆ پێدانی چارەسەری پێوست بە شێوازی  موخەزی و حەب.

تێبینی گرنگ

لە ژێر ڕێنمایی پزیشک باشترە بۆ هەموو نەخۆشێکی سکچوون پشکنینی (GSE) پشکنینی گشتی پیسایی و (VC) پشکنینی ڤایبریوۆ کۆلێرا ئەنجام بدرێت.


سەرچاوەکان



31 بینین