چۆن ئارەزووی خواردنی منداڵەکەم هان بدەم؟

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-07-02-18:28:00 - کۆدی بابەت: 13427
چۆن ئارەزووی خواردنی منداڵەکەم هان بدەم؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چۆن ئارەزووی خواردنی منداڵەکەم هان بدەم، (بە عەرەبی: كيف افتح شهية طفلي، بە ئینگلیزی: How to open my child's appetite)، خواردنی نانی بەیانی ئارەزووی منداڵ بۆ خواردن دیاری دەکات بە درێژایی ڕۆژ، چونکە میتابۆلیزم بەرز دەکاتەوە و ئارەزووی خواردنی بە درێژایی ڕۆژ زیاد دەکات.

چاودێری ئاستی ئاسن بکە

کەمی ئاستی ئاسن لە جەستەدا دەبێتە هۆی لەدەستدانی ئارەزووی خواردن لە منداڵاندا، بەو پێیەی هەندێک لە ڕاپۆرت و توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لانیکەم لە هەر هەشت منداڵ یەکێکیان پێش تەمەنی دوو ساڵ تووشی کەمخوێنی دەبێت، بۆیە باشترە منداڵانی خوار تەمەنی ٩ ساڵ ڕۆژانە ٧-١٠ میلیگرام ئاسن دەتوانیت ئەو خۆراکانە بخۆیت کە دەوڵەمەندە بە ئاسن، وەک سپێناخ و هێلکە و نیسک، ئەمە جگە لەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی کە یارمەتی هەڵمژینی ئاسن دەدات.

پابەندبوون بە کاتی ژەمەکان

پێویستە خۆت بەدوور بگرێت لە خواردنی کەم کاتژمێرێک پێش کاتی ژەمە سەرەکییەکە بۆ ئەوەی بڕی ئەو خۆراکە کەم نەکەیتەوە کە منداڵەکە دەیخوات، چونکە دوو بۆ چوار کاتژمێری دەوێت بۆ هەرسکردنی خۆراک پێش ئەوەی دووبارە هەست بە برسێتی بکاتەوە.

پێشکەشکردنی ژەمە دڵخوازەکان

زۆرجار منداڵان ئامادە نین تام و چێژ و پێکهاتەی خواردنە نوێیەکان قبوڵ بکەن، بۆیە دەبێت ئەو خۆراکانە ئامادە بکەن کە دەیانەوێت بیخۆن و حەزیان لە تامەکەیە، ئەمەش دەبێتە هۆی خواردنی زیاتریان.

هاندانی منداڵ بۆ بەشداریکردن لە چالاکییە جەستەییەکان

چالاکیی جەستەیی یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی ئارەزووی خواردنی منداڵان و باشترکردنی کارەکانی ئەندامەکانی جەستەیان، بۆیە پێویستە بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا ڕێگەیان پێبدرێت یاری بکەن دوور لە ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان و تەلەفزیۆنەکان.


سەرچاوەکان



23 بینین