ناوهڕۆك
ناساندن
نیمچە دوورگەی سینا (بە عەرەبی: شبه جزيرة سيناء، بە ئینگلیزی: Sinai peninsula)، دوورگەیەکی بیابانیی شێوە سێگۆشەیییە لە میسر. دەکەوێتە خۆرئاوای ئاسیا و باکووری خۆرھەڵاتی میسر و ڕووبەرەکەی دەگاتە ٦٠٠٨٨ کیلۆمەتری چوارگۆشە و ٦٪ ڕووبەری میسر پێک دێنێت، پێی دەوترێت ناوچەی وشک لەسەر نیمچە دوورگەکە لە کەنداوی سوێس لە کیشوەری ئاسیا دەکەوێتە بەشی باکووری ڕۆژهەڵاتی میسر، و دەکەوێتە تەنیشت کەرتی غەززە، دیوی ڕۆژهەڵاتی دابەشکراوە بەسەر دوو پارێزگای سینای باکوور و پارێزگای سینا باشوور.
ژمارەی دانیشتوان
ژمارەی دانیشتوانی نیمچە دوورگەی سینا بە نزیکەی یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەس دەخەمڵێندرێت، بەدەوییەکان زۆرینەی دانیشتووانی ئەو وڵاتە پێکدەهێنن.
چالاکی گەشتیاری لە دوورگەی سینا
ناوچەکەش شاهیدی چالاکیی گەشتیارییە، بە شوێنی سروشتی و بەردی مەرجانی جیا دەکرێتەوە، هەروەها چیای سینا بە یەکێک لە شوێنە ئاینییەکان دادەنرێت، هەروەها ناوچەکە بە خانەقای سانت کاترین کە بە کۆنترین خانەقای مەسیحی دادەنرێت لە جیهاندا، و کەنار دەریاکەش بەناوبانگە هاوینەهەواری شارەکانی شەرم شێخ، دەهاب، نویبە و تەبە بوونە هۆی ڕاکێشانی ژمارەیەکی زۆری گەشتیار.
سنوورەکانی
١-لە لای ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ فەلەستین و کەنداوی عەقەبە هاوسنوورە.
٢-لە لای ڕۆژئاواوە لەگەڵ کەناڵی سوێس و کەنداوی سوێس هاوسنوورە.
٣-لە لای باکوورەوە لەگەڵ دەریای ناوەڕاست هاوسنوورە.
٤-لە دیوی باشوورەوە تا دەریای سوور درێژ دەبێتەوە.
٥-سینا بە بەرزی پلەی گەرمی بە درێژایی ساڵ دەناسرێتەوە. ٦-تێکڕای پلەی گەرمی بەرزی ٣٢ پلەی سەدییە و پلەی گەرمی لە شاخەکانی باشوور کەمترە.
٧-نیمچە دوورگەی سینا بە خاکی فەیروز ناسراوە.
٨-بە یەکێک لە کۆنترین پارێزگاکانی میسر دادەنرێت. ئەمەش بەهۆی بەرزی و سروشتی شاخاوییەکەیەوەیە.
٩-پلەکانی گەرما لە زستاندا لە هەندێک شار و شارۆچکەی سینا دادەبەزن و دەگاتە -١٦.١١ پلەی سەدی.