تایبەتمەندییەکانی تەمەنی هەرزەکاری

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2024-07-20-17:04:00 - کۆدی بابەت: 13606
تایبەتمەندییەکانی تەمەنی هەرزەکاری

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تایبەتمەندییەکانی تەمەنی هەرزەکاری (بە ئینگلیزی: Characteristics of the Age of Adolescence، بە عەرەبی: خصائص عصر المراهقة) تەمەنی هەرزەکاری تەمەنێکی هەستیارە و دەبێت زۆر ئاگاداری هەرزەکاران بین.

گەشەی جەستەیی و گۆڕانی هۆرمۆنەکان 

قۆناغی هەرزەکاری لە نێوان تەمەنی ١٠-١٩ ساڵیدا دەست پێدەکات و ئەم قۆناغە بە گەشەکردنی خێرا ناودەبرێت و  بەتایبەتی گەشەی جەستەیی لەگەڵ گۆڕانی هۆرمۆنەکان و ئێسک و ماسولکەکان و مێشک و تایبەتمەندییە سێکسییەکان گەشە دەکەن. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی هەرزەکاریش هەستکردنە بە ماندوێتی بەهۆی گۆڕانی هۆرمۆنەکانەوە، هەروەها زیادبوونی وزەی جەستە، ئەمەش پێویستی بە ئەنجامدانی چالاکیی جەستەیی زیاد دەکات.  

گەشەی کۆمەڵایەتی 

لەم قۆناغەدا هەست و هۆشیاری بۆ ئەوانیتر و هۆشیاری کۆمەڵایەتی زیاد دەکات، هەروەها زیادبوونی هەستی دادپەروەری و ناسنامەی کەسی و ئارەزووی جیابوونەوە لە بنەماڵە و هەستەکانی زۆر دەبن. هەرزەکار هەوڵدەدات پەرە بە توانا کەسییەکانی خۆی بدات، بەدواداچوون بۆ پرسەکانی پەیوەست بە ناسنامەی ڕەگەزی بکات و بەدوای هاوتەمەنەکانیدا بگەڕێت و شێوازی جیاوازی قسەکردن تاقیبکاتەوە. 

گەشەکردنی سۆزداری و دەروونی 

لە ماوەی هەرزەکاریدا گۆڕانکاری لە بابەتە سۆزداری و دەروونییەکان ڕوودەدات. لەوانەیە وزەیەکی زۆری هەبێت کە پێویستی بە ئازادکردنی هەبێت، لەوانەیە خەمی پێگەیشتن و گەشەکردنی جەستەیی خۆی هەبێت، هەروەها پێی وایە هەست و ئەزموونە کەسییەکانی ناوازەن، هەروەها دەست دەکات بە گەڕان بەدوای ناسنامەکەیدا و سەربەخۆیی لەوانی تر. 

بەرکەوتن بە مەترسییەکان 

بە پشتبەستن بە وێنەکانی گەشەی مێشکی هەرزەکاران، لەم قۆناغەدا زۆرترین مەترسییان لەسەرە، وەک چۆن مێشک لە تەمەنی هەرزەکاریدا جیاواز لە گەورەکان لە کاتی بڕیاردان و چارەسەرکردنی کێشەکان کاردەکات. ئەمەش دەبێتە هۆی تێوەگلانی لە زۆرێک لە ڕووداو و شەڕەکاندا.


سەرچاوەکان



66 بینین