بۆچی منداڵان لە کەسانی تر دەدەن؟

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2024-07-24-17:10:00 - کۆدی بابەت: 13663
بۆچی منداڵان لە کەسانی تر دەدەن؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

یەکێک لەو ڕەفتارە بێزارکەرانەی کە هەندێک لە منداڵەکان نیشانی دەدەن ئەوەیە کە بۆ گاڵتە یان بەڕاستی لە کەسانی تر دەدەن، بەشێوەیەکی سروشتی ئەم ڕەفتارە دایک و باوک دڵتەنگ دەکات. ئەگەر بینیت منداڵەکەت لە کەسێک دەدات، ڕەنگە زۆر دڵتەنگ ببیت و پێت وابێت کە ئەم توندوتیژییەی بۆ هەمیشە دەبێت، بەڵام نیگەران مەبە. مامەڵەکردنی دروست لەگەڵ منداڵێک کە لە کەسانی تر دەدات کێشەکە چارەسەر دەکات. هاوکات لە منداڵانی تەمەن یەک بۆ دوو ساڵدا، هەرچەندە ئەم ڕەفتارە ناخۆشە، بەڵام ڕەفتارێکی باوە و بڕیار نییە هەمیشەیی بێت.

٦ هۆکار کە منداڵی ساوا لە کەسانی تر دەدات

منداڵ نازانێت کە لێدان دەتوانێت ئازاری کەسانی تر بدات، تا تەمەنی نزیکەی ٣ ساڵی هەستی بەزەیی و هاوسۆزی بەتەواوی پەرەی نەسەندووە و لەم بابەتە تێناگەن. تەنانەت ئەگەرمنداڵەکە لە کاریگەریی لێدان تێبگات، لەوانەیە نەتوانێت خۆی کۆنترۆڵ بکات و لەکاتی یاریکردن یان لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ گەورەکاندا لێیان بدات. گرنگترین شت کە لەبیرت بێت ئەوەیە منداڵ هەرگیز بەمەبەستی ئازاردانی کەسانی تر لێیان نادات.

١- دەربڕینی هەستەکان
منداڵان وەکوو گەورەکان دەتوانن ماندوو بن و برسی بن و بێزار بن، بەو جیاوازییەی کە توانای زارەکی پێویستییان نییە بۆ دەستنیشانکردن و گەیاندنی ئەو هەستانە و دەبێت لە ڕێگەی ڕەفتارە بێزارکەرەکانی وەک لێدان پەیوەندی لەگەڵ کەسانی دیکەدا دروست بکەن. هەروەها توێژەران ئەو بابەتە پشتڕاست دەکەنەوە و پێیان وایە کەمنداڵان بەهۆی بچووکی بازنەی زمانەوانییان، ئەو جۆرە کاردانەوانە دەنوێنن بۆ دەربڕینی هەستەکانیان.

٢- بەرگریکردن لە خۆی
ڕەنگە تێبینی ئەوەت کردبێت کە منداڵ زیاتر کاتی یاریکردن لە کەسانی تر دەدات. ڕەنگە هۆکاری ئەم هەڵسوکەوتە لەکاتی یاریکردندا کاردانەوەی بەرگریکرەن بێت بۆ پاراستنی خۆی و یارییەکانی. لەم دۆخەدا ئەستەمە منداڵ کۆنتڕۆڵی توڕەیی خۆی بکات و یەکەم شت کە بە مێشکیدا دێت ئەوەیە کە ئەو توڕەییە بەلێدان دەرببڕێت.

٣- بەسەربردنی ڕۆژێکی خراپ 
منداڵانیش وەکوو گەورەکان، هەندێک جار بەهۆی ڕۆژێکی ناخۆشەوە بێتاقەت و بێزار دەبن، بەو پێیەی کە توانای قسەکردنیان نییە دەربارەی هەستەکان و نایانناسن، توڕەیی و بێزارییان بە لێدانی کەسانێک نیشان دەدەن. هەندێک جاریش بەهۆی فشارەوە لە کەسێک دەدنە یان گازی لێ دەگرن. لەبیرت بێت کە منداڵی بچووک لێهاتووییەکانی بەرگریکردنی بەپێی پێویست نییە، بۆیە سروشتییە کە بەو ڕەفتارە بە ڕواڵەت ناشرینە، کاردانەوە نیشان بدات.

٤- لاسایی کردنەوەی ئەوانی دیکە
هەندێک جار منداڵان خۆنەویستانە لاسایی ڕەفتاری کەسانی دیکە دەکەنەوە، ڕەنگە هۆکاری لێدانی منداڵەکەت بۆ کەسانی تر لەبەرئەوە بێت کە خوشکە گەورەکەی بینیوە لەگەڵ هاوڕێکەی شەڕی کردووە و ئێستا دەیەوێت لاسایی بکاتەوە. توێژەران دەڵێن، کاتێکم منداڵ بینەری شەڕی نێوان کەسانی ترە، لە دڵی خۆیدا دەڵێت با منیش لێی بدەم و بزانم چ هەستێکی هەیە.

٥- تاقیکردنەوەی شتی نوێ
منداڵان بەردەوام لە خۆیان دەپرسن ئەگەر من ئەمە بکەم چی ڕوودەدات؟ دکتۆر تیۆدۆر دیکس دەڵێت: منداڵانی بچووک بە بەکارهێنانی ڕێگای شیاو، توانای بەدەستهێنانی ویستەکانییان نییە، بۆیە بۆ بەدەستهێنانی ویستەکانیان ڕەفتارەکانی وەکوو بێ گوێی و لێدان بەکاردەهێنن.

٦- هەستکردن بە مەترسی
منداڵان وردە وردە مرۆڤ و ژینگەی نوێ دەناسن، لەگەڵ هەموو سوودەکانی ئەم فراوانبوونی پەیوەندییانە، هەندێک جار ڕەنگە منداڵەکە هەست بە ناپارێزراوی بکات و بترسێت، بە لێدان یان گازگرتن هەستەکەی نیشان بدات.


سەرچاوەکان



58 بینین