ڕۆژی جیهانی ئاو

له‌لایه‌ن: - سارا طیب سارا طیب - به‌روار: 2024-07-24-18:36:00 - کۆدی بابەت: 13672
ڕۆژی جیهانی ئاو

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ڕۆژی جیهانی ئاو (بە عەرەبی: اليوم العالمي للماء، بە ئینگلیزی: World Water Day) ڕۆژی جیهانی ئاو لە ٢٢ی ئازاری هەموو ساڵێکدا بەڕێوەدەچێت بە ئامانجی تیشک خستنە سەر گرنگی ئاوی شیرین و پێشخستنی بەڕێوەبردنی بەردەوامی سەرچاوەکانی. ئەم ڕۆژە وەک ئیلهامبەخشێکە بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بە بابەتەکانی پەیوەست بە ئاو و فێرکردنی خەڵک لەسەریان و هاندانیان بۆ ئەنجامدانی کارێک کە بتوانێت گۆڕانکاری دروست بکەن و گۆڕانکاری لەو بابەتانەدا بهێنێتە ئاراوە.

بیرۆکەی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی ئاو لە ساڵی ١٩٩٢ لە کاتی کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژینگە و گەشەپێدان لە شاری ڕیۆ دی جانیرۆی بەرازیل سەریهەڵدا، دواتر کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو ساڵەدا بڕیارێکی پەسەند کرد بۆ دیاریکردنی ڕۆژێک بۆ ڕۆژی جیهانی ئاودا، یەکەم ڕۆژی جیهانی ئاو لە ساڵی ١٩٩٣ بەڕێوەچوو و لەو کاتەوە هەموو ساڵێک پرسێکی دیاریکراوی پەیوەست بە ئاوەوە دەستنیشان دەکرێت بۆ تیشک خستنە سەری و هۆشیارکردنەوەی خەڵک دەربارەی.

ئاهەنگ و بۆنە جیهانییەکانی دیکە سەریان هەڵداوە بۆ جەختکردنەوە لەسەر گرنگی جێبەجێکردنی بەڕێوەبردنی دروستی ئاو و شێوازەکانی پاکوخاوێنی. ئەم هەوڵانە بەشدارییەکی بەرچاویان هەیە لە کەمکردنەوەی هەژاری و گەشەپێدانی ئابووری و بەردەوامیی ژینگەیی، نموونەی ئەم جۆرە ڕووداوانە بریتین لە ساڵی نێودەوڵەتی هاوکاری ئاو لە ساڵی ٢٠١٣ و یەکەی نێودەوڵەتی بۆ کارکردن سەبارەت بە ئاو بۆ گەشەپێدانی بەردەوام لە ساڵی ٢٠١٨ تا ٢٠٢٨.

گرنگی ڕۆژی جیهانی ئاو

لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانی جیهان، خواست لەسەر ئاویش بەرز دەبێتەوە، ئاو شتێکی بنەڕەتییە بۆ ژیان، نەک تەنها بۆ شکانی تینوێتی و پاراستنی تەندروستی، بەڵکو بۆ پشتیوانیکردن لە گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی، و ڕەخساندنی هەلی کار. ئەمەش گرنگی ئاهەنگگێڕان بۆ ڕۆژی جیهانی ئاو دەخاتە ڕوو و بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بە بەکارهێنانی ئاو بە شێوەیەکی بەرپرسیارانەتر و هاوسەنگکردنی پێداویستییەکانی ئاوی کۆمەڵگا لە هەمان کاتدا دڵنیابوون لە هاوکاری بۆ ئەو کەسانەی کە ناتوانن دەستیان پێی بگات.

ئەو چالاکییانەی کە دەتوانرێت لە ڕۆژی جیهانی ئاودا ئەنجام بدرێت

لە ڕۆژی جیهانی ئاودا دەتوانرێت چەندین چالاکیی ئەنجام بدرێت و ئەمانەی خوارەوە: 

  • دروستکردنی تابلۆی سەرنجڕاکێش و ڕەنگاوڕەنگ، دانانیان لە سەر ڕووی سینک و حەوزی دەست شۆرەکانی ناو ماڵ و قوتابخانەکان بە مەبەستی بیربخستنەوەی خەڵک کە دوای دەستشۆردن یان 
    شوشتنی ددانەکانیان ئاوی بەلۆعەکە بگرنەوە.
  • هاندانی ئەندامانی خێزان و خوێندکاران بۆ بەشداریکردن لە چالێنجێک بۆ تەواوکردنی ژەمەکانیان و هەڵگرتنی پاشماوەکانیان بۆ دواتر بۆ کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی خۆراک، ئەمەش لە بەرامبەردا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی بڕی ئەو ئاوەی کە لە بەرهەمهێنانی خۆراکدا بەکاردەهێنرێت.
  • هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بە بەکارهێنانی باشتری ئاو و گەڕان بەدوای ڕێگەی زیادە بۆ پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو.
  • زیادکردنی هۆشیاری سەبارەت بە بەکارهێنانی کارامەی ئاو و گەڕان بەدوای ڕێگەی زیاتر بۆ پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو.
  • چالێنجێک ڕێکبخە کە بەشداربووان سەتڵێک ئاو لەسەر سەریان هەڵبگرن و مەودایەکی دوور بە پێ بڕۆن، ئەم چالاکییە ئامانجی یارمەتیدانی خەڵکە بۆ ئەوەی لە ملیۆنان کەس تێبگەن، بەتایبەتی منداڵان، کە دەبێت چەند میلێک بە پێ بڕۆن بۆ گەیشتنیان بە سەرچاوەیەکی ئاو و وە هەڵیبگرتنی بۆ ماڵەوە.

تەوەری ڕۆژی جیهانی ئاو لە ساڵی ٢٠٢٠

تەوەری ڕۆژی جیهانی ئاو لە ساڵی ٢٠٢٠ لە دەوری پەیوەندی نێوان ئاو و گۆڕانی کەشوهەوا دەسوڕایەوە. جەخت لەوە کردەوە کە بەکارهێنانی دروستی ئاو ڕۆڵێکی کاریگەر دەگێڕێت لە بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا، چونکە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی. بەڕێوەبردنی دروستی ئاو دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی وەک لافاو، وشکەساڵی و پیسبوون جگە لەوەش، چارەسەرکردنی گۆڕانی کەشوهەوا دەرفەتی ئابووری بەرچاو لە سەرانسەری کەرتە جیاوازەکاندا دەکاتەوە. بۆیە پێویستی بە وەرگرتنی سیستەمی ئابووری بازنەیی هەیە کە گرنگی بە کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی سەرچاوەکان و پێشخستنی بەکارهێنانی بەردەوام دەکات. ئەم سیستێمانە پشت بە سەرچاوەی وزەی نوێبووەوە دەبەستن، کە سوودی ژینگەیی بەرچاو پێشکەش دەکەن، وەک پاراستنی ئاو و هەوا و کوالێتی خاک، هەروەها کەمکردنەوەی دەردانی گازی گەرمخانەیی.


سەرچاوەکان



84 بینین