چۆن قسە لەگەڵ منداڵان بکەین؟

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2024-08-02-22:10:00 - کۆدی بابەت: 13879
چۆن قسە لەگەڵ منداڵان بکەین؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

 

بۆ زۆرێک لە ئێمە قسەکردن لەگەڵ منداڵ کارێکی ئاسان نییە. قسەکردن لەگەڵ منداڵ بەشێوەیەکی دروست پێویستی بە ڕێگا و شێوازی خۆی هەیە کە دەبێت ڕەچاو بکرێن لەگەڵ ڕەفتاری هاوڕێیانە، بەجێبەجێکردنی ئەم ڕێنماییانە دەتوانیت گفتوگۆیەکی ڕاشکاوانە و دۆستانەت لەگەڵ هەر منداڵێک هەبێت و پەیوەندییەکی باش دروست بکەیت.

گرنگترین ئەو خاڵانەی دەبێت ڕەچاو بکرێن لە قسەکردن لەگەڵ منداڵدا

١- دۆزینەوەی خاڵە هاوبەشەکان
بەگشتی نازانین لەکوێوە دەست بە گفتوگۆ بکەین، بەڵام کاتێک بابەتێک دەکەیتەوە، منداڵ بەردەوام دەبێت و گفتوگۆکە بەرەو پێش دەبات. ئەو ڕستانەی کە بۆ دەستکردن بە گفتوگح بەکاریان دەهێنیت پەیوەستن بە دۆخەکەوە، دەتوانیت خولیاکانی خۆت بەکار بهێنیت، بۆ نموونە ئەگەر حەزت لە یارییە ڤیدیۆییەکانە، بپرسە حەزی لە چ یارییەکە، یان ئەگەر ئارەزووی خوێندنەوەت هەیە، لێی بپرسە کۆتا کتێب کە خوێندوویەتیەوە کامەیە. ئەم پرسیارە سەرەتاییانە هەموویان لەسەر دۆزینەوەی خاڵە هاوبەشەکانن، بەم پرسیارانە دەتوانیت خولیای هاوبەش بدۆزیتەوە بۆ نموونە لە یارییەکاندا. بە تێگەیشتن لە خاڵەهاوبەشەکان، دەتوانیت پەیوەندییەکی باشتر لەگەڵ منداڵەکەدا دروست بکەیت.
 
٢- پرسیارکردن دەربارەی قسەکانی منداڵەکە
هەنگاوی داهاتوو بۆ گفتوگۆیەکی باش لەگەڵ منداڵ، گرنگیدانە.زۆر کەس لەبری گوێ گرتن پرسینی پرسیاری پەیوەندیدار لە منداڵ، دەست دەکەن بە گێڕانەوەی چیرۆکێکی دوور و درێژ لەسەر خۆیان. منداڵیش ئارەزوو و لێهاتوویی تایبەت بەخۆی هەیە کە دەتوانیت لێی فێر بیت، هەروەک چۆن منداڵ بە قسەکردن لەگەڵ گەورەکان فێر دەبێت.

٣- دانیشتن لە هەمان ئاستی منداڵ
لەکاتی قسەکردن دانیشتن لە ئاستی منداڵ وا دەکات زۆر میهرەبانتر دەرکەویت. تەنانەت ئەگەر هەوڵ بدەیت ڕەفتاری باش و دۆستانە بنوێنیت، ئەگەر لەسەرووی ئەوەوە بیت لەوانەیە منداڵەکە هەست بە ترس بکات، بۆیە باشتر وایە لەسەر کورسییەک دابنیشیت یان لە نزیک منداڵەکە لەسەر ئەژنۆ دابنیشیت
بۆئەوەی پێویست نەکات سەری بەرزبکاتەوە بۆ بینینت.
 
٤- ئاڕەستەکردنی گفتوگۆکە بەپێی خولیا و حەزی منداڵ
هەندێک لە گەورەکان پێیان وایە کەپێویستە زۆر قسە بکەن لەکاتی قسەکردن لەگەڵ منداڵ، بەڵام منداڵ حەز دەکات تۆ گوێی لێ بگریت. تەنها پرسیار بکە و بامنداڵەکە سەرکردایەتی گفتوگۆکە بکات، گفتوگۆکە بەرەو ئەو شتانە دەبات کە بۆی سەرنجڕاکێشن.

٥- هێنانە پێشەوەی وردەکارییەکانی گفتوگۆکانی پێشتر
کاتێک گفتوگۆیەکی دۆستانە لەگەڵ منداڵەکەدا دەکەیت و خاڵی هاوبەش دەدۆزیتەوە، دەتوانیت پەیوەندییەکی هەمیشەیی لەگەڵدا دروست بکەیت. گرنگە وردەکارییەکانت لەبیر بێت و لە گفتوگۆکانی دواتردا سوودیان لێ وەربگریت.
 
٦- داوای یارمەتی یان ڕێنمایی بکە
منداڵان زۆر حەز بە چارەسەرکردنی کێشەکانی گەورەکان دەکەن، کاتێک ڕووبەڕووی کێشەیەکی سادە دەبیتەوە، بە منداڵ بڵێ. منداڵ حەز دەکات هەلی دۆزینەوەی چارەسەری بۆ کێشەکەت هەبێت. بۆ نموونە بڵێ نازانم چی بکڕم بۆ ڕۆژی لەدایکبوونی هاوڕێکەم، دەتوانیت یارمەتیم بدەیت لە هەڵبژاردنی دیارییەک؟

٧- ستایشی ڕاستەقینە و هاندەرانە
سەرنجت لەسەر هەوڵەکان و کەسایەتی منداڵەکە بێت نەک شتە ڕووکەش و لاوەکەییەکان. ستایشە لاوەکییەکان یارمەتیدەرن، بەڵام زۆر کاریگەر نین. بەڵکوو سەرنجت لەسەر ئەوە بێت کە منداڵەکە چی دەکات، ستایشی تایبەت زۆر کاریگەرترە و پەیوەندی لەگەڵ منداڵان ئاسانتر دەکات.
 
٨- پرسیاری کراوە بکە
پرسیارێک کە وەڵامەکەی بەڵێ یان نەخێر بێت زۆر یارمەتیدەر نییە بۆئەوەی گفتوگۆکە بەردەوام بێت. داوا لە منداڵەکە بکە ڕوونی بکاتەوە کە بیرلە چی دەکاتەوە یان هەست بە چی دەکات. با پرسیارەکانت پێوستییان بە وەڵام و ڕوونکردنەوە هەبێت، ئەگەر منداڵەکە توانی بە یەکی یان دوو وشە وەڵام بداتەوە، هەوڵبدە پرسیارەکەت بگۆڕیت.
 
٩- قسە نەبڕین بە منداڵ
کاتێک شتێک بۆ بۆ هاوڕێکەمان دەگێڕینەوە، پێمان خۆش نییە قسەکانمان ببڕێت و خۆی دەست بە قسەکردن بکات، هەمان بنەما بۆ منداڵیش دەگونجێت. کاتی پێویست بدە بە منداڵ تا ئەوەی لە مێشکیدایە بیڵێت، تەنانەت ئەگەر کێشەی دۆزینەوەی وشەی گونجاویشی هەبێت. کاتێک تەواو بوو دەتوانیت وەڵام بدەیتەوە و  بۆچوونی خۆت بڵێیت.

١٠- بانگکردنی منداڵ بەناوی خۆیەوە
ئەم کارە زۆر باشە بۆ سەرنج ڕاکێشنی منداڵ، بە بانگکردنی بە ناوی خۆیەوە وا دەکەیت سەرنجی بێتە لای تۆ و قسەکانت.


سەرچاوەکان



51 بینین