چۆن یارمەتی کوڕەکەم بدەم واز لە جگەرەکێشان بهێنێت؟

له‌لایه‌ن: - سارا طیب سارا طیب - به‌روار: 2024-08-12-17:39:00 - کۆدی بابەت: 13991
چۆن یارمەتی کوڕەکەم بدەم واز لە جگەرەکێشان بهێنێت؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چۆن یارمەتی کوڕەکەم بدەم واز لە جگەرەکێشان بهێنێت؟ (بە عەرەبی: كيف أساعد ابني على الإقلاع عن التدخين، بە ئینگلیزی: How can I help my son quit smoking) کوڕەکەت هان بدە هۆکارێکی بەهێز بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان بدۆزێتەوە، وەک ئەوەی کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان یان نەخۆشییەکانی دڵ، دەرکەوتن و هەستکردن بە گەنجی، یان پاراستنی خێزانەکە لە هەڵمژینی دوکەڵی زیان بەخشی جگەرەکێشان دەکات. ئەم هۆکارە بەهێزانە دەتوانن پاڵنەرێکی پێویستی پێبدەن بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان، کە ئەم هۆکارانەش زیاترن لە ئارەزووی بۆ جگەرەکێشان.

جێگرەوەی نیکۆتین بەکاربهێنە

چارەسەرەکانی جێگرەوەی نیکۆتین کە لەلایەن (FDA) بەڕێوەبەرایەتی خۆراك و دەرمانی ئەمەریکا پەسەندکراون، لەوانە لەزگەی پێست، پووک، لۆزنج (جۆرێک حەپە)، سپرای لووت و ئامێری هەناسەدان، ئەمانەش یارمەتی کەمکردنەوەی ئارەزووی توند و نیشانەکانی کشانەوە و وازهێنان لە جگەرەکێشان دەکەن. ئەم چارەسەرانە بۆ ئەوە دانراون کە یارمەتی جەستە بدات وردە وردە واز لە جگەرەکێشان بهێنێت لەڕێگەی گەیاندنی بڕێکی کۆنترۆڵکراوی نیکۆتین و ڕێگریکردن لە بەرکەوتن بە ماددە کیمیاییە زیانبەخشەکانی تر کە لە تووتندا هەیە. پێویستە لە ژێر ڕێنمایی پزیشکی پسپۆڕی چاودێری تەندروستیدا بەکاربهێنرێن، چونکە دەتوانن کاریگەری لاوەکییان هەبێت، لەوانە سەرگێژخواردن، لاوازی، سکچوون، ڕشانەوە، لێدانی دڵ خێرا یان ناڕێک، کێشەی دەم و ئاوسانی پێست.

ئامۆژگاری تر بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان

ڕۆژانە چەندین خوو هەیە بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان، وەک:

  • گۆڕینی خۆراک: توێژینەوەکانی ئەمریکا دەریانخستووە کە جگەرە دوای خواردنی گۆشت تامێکی باشتری هەیە و دوای خواردنی پەنیر و سەوزە کەمتر چێژبەخشە. بەم شێوەیە، باشترە دوورکەویتەوە لە خواردنی گۆشت، دوای نان خواردن خۆت سەرقاڵی چالاکییەکانی وەک قاپ شۆردن بکەیت.
  • گۆڕینی خواردنەوەکان: بەپێی چەن توێژینەوەیەکی پێشوو جگەرە تامێکی خۆشتری هەیە کاتێک لەگەڵ خواردنەوە گازییەکان و کۆلا و قاوە و چا دەخورێت. بۆیە باشتر وایە ئەمانە بە ئاو و شەربەتی میوە بگۆڕدرێن.
  • زیادکردنی چالاکیی جەستەیی: یەکێک لە پێداچوونەوە توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ڕاهێنانەکانی وەک ڕۆیشتن و خۆلێک کێشانەوە دەتوانن ئارەزووی جگەرەکێشان کەمبکەنەوە و یارمەتی مێشک بدەن ماددە کیمیاییەکان بەرهەمبهێنن کە بەرپەرچی ئەو حەزانە دەدەنەوە، تەنانەت تەنها بە ئەنجامدانی پێنج خولەک وەرزشکردن ڕۆژانە.
  • دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان: واباشە لە ئاهەنگ و بۆنە کۆمەڵایەتییەکان دوور بکەویتەوە لە جگەرەکێشان و کات لەگەڵ ئەو کەسانە بەسەر بەریت کە جگەرە ناکێشن بۆ ئەوەی ئارەزوو بۆ کێشانی جگەرە نەچێتەوە.


سەرچاوەکان



53 بینین