هەموو شتێک دەربارەی جۆرەکانی چەوری ناو خوێن بزانە

له‌لایه‌ن: - دیار زرار دیار زرار - به‌روار: 2024-08-29-15:57:00 - کۆدی بابەت: 14422
هەموو شتێک دەربارەی جۆرەکانی چەوری ناو خوێن بزانە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چەوری لە خوێندا بە ڕێژەیەكی دیاریكراو گرنگە بۆ تەندروستی مرۆڤ، بۆیە لەش بە پێی پێویستی خۆی چەوری دروست دەكات، بەڵام هەندێک جار ڕێژەی چەوری لە خویندا بەرز ئەبیتەوە.

بۆچی چەوری لەش بەرز دەبێتەوە

بەهۆی بەکارهێنانی خواردنی زیاتر لە رێژەی پێویست،  تێکچوونی  سووتانی چەوری و هەرس کردنی لە لەشدا، کەم ئیش کردنی غودەکان ،هەندێک لە نەخۆشییەکانی جگەر و گورچیلە، شەکرە، قەڵەوی هەندێ لە هەوکردنەکان، خواردنەوە کحولییەکان و ئایدز ڕیژەی چەوری بەرز ئەکەنەوە. 

نیشانەکانی بەرزی چەوری خوێن

ـ هەست کردن بە قورسی، خەواڵوویی، هیلاکی یان تەشەنوج لە لەشدا.
ـ سووتانەوە و هەست کردن بە بەرز بوونەوەی پلەی گەرمی هەندێک بەشی لەش بە تایبەت بنە پێ کە لە شەودا زۆرتر دەبێت.
ـ سەرئێشە هەندێ کات زرینگانی گوێ.
ـ وشک بوون دەم .
ـ دڵە ترپە و ئاوسانی دەمووچاو.

جۆرەکانی چەوری خوێن

ـ  کۆلیسترۆل 
ـ چەوری سوودبەخش (HDL) كە بە كۆلیسترۆڵی باش ناسراوە و كارەكەی بریتییە لە پاراستنی بۆڕییەكانی خوێن لە كەڵەكەبوون و نیشتنی چەوری زیادە.

ـ چەوری زیانبەخش (LDL) بە كۆلیسترۆڵی خراپ ناسراوە چونكە لە ناو شانە و ئۆرگانەكانی لەشدا دەنیشێت و زیانی تەندروستی ترسناکی دەبێت.

ـ چەوری زۆر زیانبەخش VLDL خاوەنی گەورەترین ڕێژەی ترایگلایسەرایدە. وەک LDL گەردی کۆلسترۆڵ گەورەتر دروست دەکات دەبێتە هۆی تەسکبوونەوەی بۆڕی خوێن.
ـ ترایگلایسەراید (TG) ئەو چەوریەیە کە لە خواردندا بوونی هەیە ئەگەر کالۆری زۆر بچێتە لەشەوە لەش کالۆری زیادەکان دەگۆڕێت بۆ ترایگلایسەراید و لە خانە چەورییەکاندا کۆی دەکاتەوە، قەڵەوی و جووڵەی کەم جگەرە خواردن، خواردنەوە کحولییەکان، خواردنی کاربۆهیدرات بە زۆری هەموو ئەمانە دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی ترایگلیسراید لە خوێندا.

چی بکەین بۆ کەمکردنەوەی رێژەی چەوری

ـ وەرزشکردن و زۆر جووڵەکردن.
ـ کەم خواردنی چەوری گۆشت و پێستی مریشک زیاد بەکارهێنانی ڕۆنی گیایی.
ـ  دوورکەوتنەوە لە شیرینی و خواردنەوە وەکحولییەکان و جگەرەكێشان، ئارد، پەتاتە و برنج.
ـ بە هێواشی خواردن بخۆن و خواردنەکانتان بە جوانی بجوون.
ـ کەم کردنی کێشی لەش، بە کەمکردنەوەی هەر نیو کیلۆ لە کێشی لەش ئەوە HDL  %1 زیاد دەکات.

ڕێژەی ئاسایی هەر جۆرێک چەوری لە خوێندا

۱. کۆلیسترۆل 100- 200  mg/dl

٢. چەوری سوودبەخش (HDL)     40-50   mg/dl  
٣. چەوری زیانبەخش (LDL)   100-129 mg/dl
٤. ترایگلایسەراید (TG)   100-150 mg/ dl 

زیانەکانی بەرزی ڕێژەی چەوری

ـ ئەگەر چەوری خوێن ڕێژەکەی زۆر بوو دەبێتە هۆی:
ـ داخرانی مولولەکانی خوێن بەتایبەت لە ناوچەکانی  سەر و سینگ  بۆ نموونە داخرانی دەماری دڵ یان سەر.
ـ  بەرز بوونەوەی پەستانی خوێن.
ـ دروست بوونی جەڵتەی دڵ و  دەماغ.
ـ زیاد بوونی دڵەڕاوکێ و قەلەقی و تووڕەیی.
ـ زیاد بوونی کێشی لەش.

 ئەگەر چەوری خوێن ڕێژەکەی کەم بێت دەبێتە هۆی چی

ـ کەمی وزە  کە پێویستە بۆ چالاکییەکانی لەش.
ـ  دابەزین لەناکاوی پلەی گەرمی لەش.
ـ لاوازبوون و بێ هێزبوونی ماسولکەکان لەکاتی ورزشکردن دا.
ـ کەمبوونەوەی ڕێژەی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن.
 وشکبوونی بەشێکی زۆری پێست.

 چارەسەرکردنی زیادبوونی چەوری لەش بە دەرمان 

ـ بۆ کەم کردنەوەی چەوەری ناو خوێن 

واتە(cholesterol) زیاتر ئەم دەرمانانە دەنوسرێ:
Atorvastatin ( Avas ) 10mg, 20mg, 40mg
Rosuvastatin ( Crestor ) 10mg, 20mg, 40mg
Simvastatin ( Simvatin ) 10mg, 20mg, 40mg

ـ بۆ کەم کردنەوەی چەوری ژێر پێست

واتە ( Triglyceride)  زیاتر ئەم دەرمانانە دەنوسرێ: 
Fenofibrate ( Lipantyl ) 200mg
Gemfibrozil ( Lopid ) 600mg


سەرچاوەکان



73 بینین