ناوهڕۆك
ناساندن
حەبی ڕێگری لە دووگیانی بەپەلە یان حەبی ڕێگری لە دووگیانی فریاگوزاری وەک نەخۆشەکان پێی دەڵێن بەسوودە بۆ ئەو حاڵەتانەی کە لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری یەکەم یان ٣ ڕۆژی یەکەمدا جووتبوونی سێکسی بێ پارێز لە نێوان ژن و مێرددا ڕووبدات، دوای ئەو ماوەیە بەکاربهێندرێت کاریگەری نابێت.
ئەم حەبە چۆن کار دەکات؟
- ئەگەر ڕووداوی هێلکەدان بێت ئەوا ڕێگری دەکات لە هێلکەدانان.
- ئەگەر هێلکەدانان ڕووبدات ڕێگری دەکات لە پیتاندن.
- ئەگەر پیتاندن ڕووبدات ڕێگری دەکات لە چاندنی هێلکەی پیتێنراو لەناوپۆشی منداڵدان.
ماوەی بەکارهێنان
Levonorgestrel ماددەی لەخۆدەگرێت بە ١.٥ میلیگرام، دەبێت بە زووترین کات بوەستێنرێت و ماوەکەی لە سێ ڕۆژ زیاتر نابێت.
سەرچاوەکان
312 بینین