جۆرەکانی پێکەنین

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2024-09-10-22:12:00 - کۆدی بابەت: 14581
جۆرەکانی پێکەنین

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

جۆرەکانی پێکەنین (بە ئینگلیزی: Types of laughter، بە عەرەبی: أنواع الضحك) پێکەنین زۆر جۆری جیاواز و سوودی جیاوازی هەیە.

جۆرەکانی پێکەنین

  • پێکەنینی دڕندانە (cruel laughter): ئەمە پێکەنینێکە کە بەکاردێت بۆ گاڵتەکردن بە کەسانی تر یان کەمکردنەوەیان. 
  • پێکەنینی قوتووی (Canned laughter): ئەمە جۆرێکی ڕاستەقینەی پێکەنینە، بەڵام لە بارودۆخێکەوە وەرگیراوە و لە دۆخێکی تردا دانراوە، هەروەک چۆن لە بەرنامە گاڵتەجاڕیەکاندا دەبینرێت کە دەنگی پێکەنین نیشان دەدەن کاتێک دیمەنی پێکەنیناوی نیشان دەدەن.
  •  پێکەنین بە لووت (Snorting laughter): ئەمە پێکەنینێکە کە دەنگەکەی لە لووتەوە دەردەچێت و و هەندێک جار وەک دەنگی پرخە دەردەکەوێت. 
  • پێکەنینی کۆتری (pigeon laughter): ئەمە ئەو پێکەنینەیە کە لە کاتی هەوڵدان بۆ داخستنی دەم و نەکردنەوەی لێوەکان ڕوودەدات بۆ ئەوەی پێکەنینەکە بگرێت و دەنگەکەی نەچێتە دەرەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی هاتنی دەنگێکی زەبەلاح هاوشێوەی دەنگی کۆتر دەرەوە. 
  • پێکەنینێکی کەمکەرەوەی سترێس (stress relieving laighter): ئەمە ئەو پێکەنینەیە کە مرۆڤ دەیکات بۆ ئەوەی ڕزگاری بێت لەو هەوڵ و گرژییەی کە لە ئەنجامی ئەنجامدانی کارێکدا بۆی دروست دەبێت و بەزۆری لە شێوەی تەقینەوەی پێکەنینێکی بەردەوامدا دێت. 
  • پێکەنینێکی بێدەنگ (silent laughter): ئەمە پێکەنینێکە کە لە شێوەی زەردەخەنەیەکی فراواندا دەردەکەوێت لەکاتێکدا لێوەکان بە داخراویی دەهێڵنەوە ئەم پێکەنینە یارمەتیدەرە بۆ ڕێکخستنی پرۆسەی هەناسەدان بەتایبەتی هەناسەدانی قووڵ. 
  • پێکەنینی سک (belly laughter): ئەو پێکەنینە دڵسۆزانەیە کە دەبێتە هۆی ئەوەی هەندێک کەس گەدەیان بگرن و هەناسەیان بگرن کاتێک ڕوودەدات، ئەم پێکەنینەش کاتێک دێتە دەرەوە کاتێک دۆخێکی گاڵتەجاڕانە یان پێکەنیناوی ڕوودەدات. 
  • پێکەنینی شڵەژاوی (nervous laughter): ئەمە ئەو پێکەنینەیە کە لە کاتی هەستکردن بە دڵەڕاوکێ یان سترێسدا دێتە دەرەوە، بە ئامانجی هێورکردنەوەی خۆی و کەمکردنەوەی توندی دۆخەکە. 
  • پێکەنینی ئەتەکێت (Etiquette laughter): ئەمە ئەو پێکەنینەیە کە مرۆڤ پەنای بۆ دەبات بۆ ئەوەی لەگەڵ کەسانی دیکەدا ڕێکبکەوێت و پەیوەندییان لەگەڵدا بکات، تەنانەت ئەگەر دۆخەکە داوای پێکەنینیش نەکات. 

شێوازەکانی گونجاندن لەگەڵ پێکەنین 

  • پێکەنین بۆ بەرگریکردن لە خۆت: مرۆڤ کاتێک بەکاری دەهێنێت کە خۆی دەخاتە دۆخێکەوە کە ڕێگە بدات کەسانی تر پێی پێبکەنن و گاڵتەیان پێبکەن. 
  • پێکەنینی هاوکاری: مرۆڤ کاتێک بەکاری دەهێنێت کە لە لایەن هاوڕێ و خۆشەویستەکانیەوە دەورە دراوە،و هەوڵ دەدات بە گێڕانەوەی گاڵتەجاڕی و بارودۆخی کۆمیدی پێیان پێبکەنێت. 
  • پێکەنینی شەڕانگێزی: مرۆڤ کاتێک بەکاری دەهێنێت کاتێک دەخرێتە دۆخێکی هێرشبەرانە، وەک پێکەنین کاتێک کەسێک کارێکی هەڵە دەکات بە ئامانجی گاڵتەکردن پێی، یان پێکەنین لە دۆخێکدا کە بۆ پێکەنین ناگونجێت.

سوودی پێکەنین

توێژینەوەیەک کە لەلایەن Bennett M, Zeller J, et al لە زانکۆی Western Kentucky لەسەر نەخۆشانی شێرپەنجە ئەنجامدراوە دەریخستووە کە پێکەنین یارمەتیان دەدات ئاستی بەرگری لەشیان بەرزبکەنەوە، لە توێژینەوەیەکی دیکەشدا کە لەلایەن پەیمانگای HeartMD ئەنجامدراوە، ئەلێکساندەر لوین پێشنیاری پێکەنین دەکات وەک ڕێگەیەکی کاریگەر بۆ دەردانی وزەکان و ڕزگاربوون لە شێرپەنجە لە فشار و بەهێزکردنی پرۆسەی هەناسەدان.


سەرچاوەکان



37 بینین