مایەسیری چییە و چارەسەرییەکانی چین؟

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-09-12-21:46:00 - کۆدی بابەت: 14604
مایەسیری چییە و چارەسەرییەکانی چین؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

مایەسیری (بە ئینگلیزی: hemorrhoids, piles, بە عەرەبی: البواسير)، یەکێکە لە نەخۆشییەکانی کۆم. بریتییە لە هەڵئاوسان یان گەورەبوونی ئەو خوێنهێنەرانەی لەناو کۆم یان کۆتا بەشی ڕیخۆڵە ئەستوورەدان. مایەسیری وشەیەکی یۆنانیە بە واتای دەریای خوێن دێت. مایەسیری بریتییە لە هەڵئاوسانێکی خوێنبەرەکانی خوێنهێنەرەکانی لە سەرەتا بۆ کۆتایی ڕیخۆڵە، ئەم بەشە بەشێکی دەوڵەمەندە بەبۆڕی دەناسرێت و ئەو بۆڕیانەش پاڵپشتی ماسولکەکان دەکەن و ئەوەش بەمەبەستی داخستن و کردنەوەی کۆم. دەستنیشانکردنی مایەسیری لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە دەبێت.

نیشانەکانی توشبوون بە مایەسیری چین؟

قۆناغەکانی مایەسیری هیچ نیشانە و ئازارێکی ئەوتۆیان نییە، بەڵام بوونی خوێنی ڕەنگی کاڵ و سووتاندنەوەی کۆم و تەڕبوون و خورانی چواردەوری کۆم و هەستکردن بەوەی بەتەواوەتی پیسایی لەکۆمەوە نەهاتۆتە دەرێ و قەبزی لە نیشانە باوەکانن.

قۆناغەکانی تووشبوون

پزیشکان مایەسیری بەسەر چوار قۆناغدا دابەش دەکەن.

قۆناغی یەکەم لەم قۆناغەدا مایەسیری لە بەشی دەرەوە ناتوانرێت هەستی پێ بکرێت بەڵکو لەڕێگەی بەکارهێنانی  Protoskopـەوە دەبێت، خوێنی کاڵ لەم قۆناغە هەیە و نابێتە هۆی ئازار.

قۆناغی دووەم گرێیەکانی مایەسیری لەم قۆناغەدا ڕوو لە گەورەبوون ئەکەن و دەکرێت لەکاتی پیسایی کردن و پەستان کردن بێنە دەرەوە لە کۆم و بەدەست هەستیان پێ بکرێت.

قۆناغی سێیەم لەم قۆناغەدا مایەسیری دەبێتە هۆی کێشە لە هەموو کاتێکدا و دەبینرێت و هەستی پێدەکرێت بەشێوەیەک دەتوانرێت ببرێتە ناوەوە و دەکرێت ببێتە هۆی ئازار.

قۆناغی چوارەم سووردەبێتەوە دەچەمێتەوە بەزۆری بەشی دەرەوەی کۆم لەگەڵ بوونی خوێن و خوراندن و تەڕی, ناتوانرێت بەشێوەیەک پیسایی بوەستێنرێت.

خۆپاراستن و چارەسەرکردنی مایەسیری 

  • پەیڕەوکردنی سیستەمێکی خۆراکی تەندروست.
  • خواردنەوەی ١.٥ بۆ ٢.٥ لیتر ڕۆژانە لە ئاو.
  • پێویستە کەسەکە کاتی تەواوی خۆی وەرگرێ لەکاتی WC کردن.
  • پاکو خاوێنی دوای WC کردن.
  • جگە لەم ڕێگە سروشتیانە چەندین دەرمانی تریش هەن کە دکتۆری تایبەت بۆ نەخۆشانی مایەسیری دەینووسێت.
  • بەڵام هەندێک لە پزیشکان نەشتەرکاری وەک چارەسەرێک بۆ هەموو قۆناغەکانی مایەسیری ڕەچاو دەکەن.


سەرچاوەکان



55 بینین