نیشانەکانی درۆکردن

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2024-09-17-14:45:00 - کۆدی بابەت: 14673
نیشانەکانی درۆکردن

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

نیشانەکانی درۆکردن (بە ئینگلیزی: Signs of lying، بە عەرەبی: علامات الكذب) درۆکردن کۆمەڵێک نیشانەی جیاوازی هەیە و کۆمەڵێک لێکەوتی جیاوازی هەیە.

نیشانەکانی

  • زمانی جەستە و دەربڕینی دەموچاو مرۆڤی درۆزن بە چاودێریکردنی چەند شتێک دەتوانرێت بناسرێتەوە بۆ نموونە درۆزن  هەوڵدەدات دەست یان پەنجەکانی بەبێ ویستی خۆی  بشارێتەوە، وەک ئەوەی هەوڵی شاردنەوەی شتێک بدات دەربڕینی دەموچاویش یارمەتیدەرە لە دیاریکردنی درۆ دەربڕینی دەموچاوی لەناکاو دەگۆڕێت لەکاتی قسەکردندا. ئەم دەربڕینانە بریتین لە: پەمەییبوونی دەموچاو، جوڵاندنی لووت، گازگرتنی لێو، یان چاوتروکاندنی خێرا.
  • باس نەکردنی وردەکارییە هەستیارەکان کاتێک درۆزن چیرۆکەکەی دەگێڕێتەوە، بەزۆری ئەو وردەکارییە هەستیارانە بەجێدەهێڵێت کە ڕاستین  و باسیان ناکات. لە کاتی گێڕانەوەی ڕاستییەکان، کەسی بەرامبەر ئەم وردەکاریانە لەبیر دەکات، وەک ڕەنگی ئەو چەپکە گوڵە گوڵەبەڕۆژەیەی کە لەسەر مێزەکە دانراوە یان کاتی دیاریکراوی چیرۆکەکە. سەبارەت بە درۆزنەکەش، هەوڵدەدات وردەکاریەکان پشتگوێ بخات لە ترسی ئەوەی درۆکەی ئاشکرا بێت.
  • هەستی دەستکرد هەستی کەسی درۆزن ساختەیە بۆ نمونە ئەگەر پێبکەنێت ڕوخساری توڕەیی دەردەکەوێ. ئەمەش دەتوانرێت لە شێوازی زەردەخەنەکەی جیا بکرێتەوە، بۆیە بە ئەندازەی ئەو زەردەخەنە فراوانە فراوان نییە کە لەسەر ڕووخساری کەسێکی ڕاستگۆ دەبینرێت.
  • خۆدزینەوە لە پرسیارەکان یەکێک لە خووەکانی مرۆڤی درۆزن ئەوەیە کە پرسیارەکە دووبارە بکاتەوە لە هەوڵێکدا بۆ بەدەستهێنانی کات بۆ بیرکردنەوە لە وەڵامێک یان خۆدزینەوە لە وەڵامدانەوەی پرسیارەکە، یان وەڵامدانەوەی
    پرسیارێک کە نەکراوە.
  • گۆڕینی تۆنی دەنگ و پێکهاتەی ڕستەکان: تۆنی دەنگی مرۆڤ و داڕشتنی ڕستەکانی دەگۆڕێت کاتێک درۆ دەکات‌ و بە قسەکردنی خێراتر یان خاوتر لە ئاسایی، یان بە تۆنێکی دەنگ بەرزتر یان نزمتر لە ئاسایی، جگە لە گۆڕانی ئاڵۆزی پێکهاتەی ڕستە.
  • لاوازی یادەوەری: کاتێک مرۆڤ ڕاستگۆ بێت، ڕووداوێک یان دۆخێک لەبیری ناکات، چونکە لە ڕاستیدا ڕوویداوە. سەبارەت بە درۆزنەکەش بەزەحمەت ڕاستییەکانی ڕووداوەکە یان دۆخەکە لەبیر دەکات و ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە خۆی چیرۆکەکەی بۆ دروستکردوە.


سەرچاوەکان



35 بینین