فەیلەقی قودس

له‌لایه‌ن: محمد سمیع - به‌روار: 2019-07-03-18:09:00 - کۆدی بابەت: 112
فەیلەقی قودس

ناوه‌ڕۆك

ناساندنی فەیلەقی قودس

"فەیلەقی قودس" ڕێکخراوێکى سەربازى چەکدارى سەر بەسوپاى پاسدارانى ئێرانە، لەگەڵ کۆتایی جەنگى عێراق ئێراندا دامەزرا، چەند یەکەیەکى سەربازى دەگرێتە خۆى، کەڕاسپێردراون بەجێبەجێکردنى پڕۆسەکان لەدەرەوە، بەسەرکردەکەى " قاسمى سولەیمانى" ناوبانگى دەرکردوەوە، لەچەند وڵاتێکى عەرەبی، لەنێویاندا عێراق وسوریا، بەشدارى جەنگەکانى کردووە.

دامەزراندن

دواى کۆتایی جەنگی عێراق – ئێران "1980-1988" دامەزراندنى فه‌یله‌قی قودس ڕاگەیەنرا، هەندێک لەڕاپۆرتەکانى ڕاگەیاندن ئاماژە بەوە دەدەن کەلەساڵى 1991 ئەوە ڕووى دابێت، کەدواتر ئەو هەوڵانە بەهەناردەکردنى شۆڕشی ئێرانى "بۆ ئازادى چەوساوەکان" ناوبرا.

سەرەتا فەیلەقەکە چەند یەکەیەکى سەربازى لەخۆى گرت، دواتر بوو بەیەکەیەکى سەربازى وپاشکۆى سوپاى پاسدارانى ئێران بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بودجەى تەرخانکراو بۆ ئەو فەیلەقە نەزانراوە وناکەوێتە ژێر چاودێرى پەرلەمانەوە، لەهەمانکاتدا کەس زانیارى نییە لەسەر پێکهاتەکانى ئەو یەکە سەربازییە.

ئه‌زموونی فەیلەقی قودس

ئەم فەیلەقە ڕادەسپێردریت بەئەنجامدانى چالاکییەکانى دەرەوەى دەوڵەتى ئێرانى، گەورەیی ئەم یەکەیە لەکاتى داگیرکردنى عێراق لەلایەن ئەمریکاوە لەساڵى 2003، هەروەها لەدواى هەڵگیرسانى شۆڕشی سوریا لەساڵى 2011 دا دەرکەوت.

فەیلەقی قودس لەلایەن دەسەڵاتدارانى ئێرانییەوە گرنگییەکى تایبەتى پێدەدرێت، لە 2ى تەموزى 2017، سەرۆکى لیژنەى ئاسایشی نەتەوەیی لەپەرلەمانى ئێرانى "بروجەردى" ڕایگەیاند کە، ئێران بڕى سێ سەد ملیۆن دۆلارى تەرخان کردووە بۆ فەیلەقی قودس کە راسپێردراوە بەئەنجام دانى پڕۆسەکانى سوپاى پاسداران لەدەرەوە، بۆ زانیارى هیچ کەسێک ئاگادار نییە لەو بودجە ڕاستەقینەیەى کەبۆى تەرخان کراوە.

بەپێی وتەکانى بروجەردى ئەم ڕیکارانە مەبەست لێی پشتگیریکردنى سوپاى پاسداران وسیاسەتەکانیەتى لەناوچەکەدا، بەتایبەتى ئەو هەڵوێستانەى کە ڕووبەڕووى دەبێتەوە لەگەڵ "گروپە بێباوەڕەکان وتیرۆریستییەکان" دا.

هەروەها ناوبراو پێی وابوو، ئەکەر سوپاى پاسداران نەبوایە ئەوا ئێستا هەریەک لە دیمەشق وبەغداد لانکەى تیرۆریستەکان بوو، جەختیى کردەوە کەپاڵپشتیکردنى سوپاى پاسداران، لەمیانەى بەرگرتن بەو هەوڵانەدا دێت، کە وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا لەناوچەکەدا گرتۆتیەبەر، بەمەبەستى لاوازکردنى پێگەى ئێران وهاوپەیمانەکانى لەناوچەکەدا.  

فەیلەقی قودس بەناوى یەکێک لەسەرکردەکانیەوە بەستراوەتەوە کەبریتییە لە "قاسمى سولەیمانى" کە لە11 ى ئادارى 1957 لەدایک بووە. ناوبراو یەکێک بووە لەوانەى کەلە ساڵى 1980 پەیوەندى کردووە بە سوپاى پاسدارانەوە، بەشدارى شەڕى دژ بەعێراقی کردووە وەک سەرکردەى فەیلەقی "41 تۆڵەى خواوەند". لەسەرەتاى نەوەدەکاندا سەرکردایەتى سوپاى پاسدارانى کردووە لەپارێزگاى کرمان کەدەکەوێتە نزیک سنورى ئێران لەگەڵ ئەفغانستاندا، دواتر لەساڵى 1998 بۆتە سەرکردەى فەیلەقی قودس


سەرچاوەکان

424 بینین