مێرووی شۆکەی گەنم

له‌لایه‌ن: - گوڵستان گوڵی - به‌روار: 2020-01-06-17:45:00 - کۆدی بابەت: 176
مێرووی شۆکەی گەنم

ناوه‌ڕۆك

دەردوو نەخۆشییەکانی گەنم جۆ 

ئه‌و ده‌رد و نه‌خۆشیانه‌ی ڕووبه‌ڕووی گه‌نم و جۆ ده‌بنه‌وه‌ له‌ كاتی گه‌شه‌كردنیان زۆرن یه‌كێك له‌وانه‌ مێرووی شۆكه‌ی گه‌نمه‌ .

 

ناساندنی مێرووی شۆکەی گەنم

مێرووی شۆکەی گەنم به‌ ئینگلیزی :  Wheat Aphid

ناوە زانستییەکەی : Schizaphis graminum

خانەخوێیەکانی : گەنم  .جۆ و گەنمەشامی وهەندێک ڕووەکی دیکەی گەڵا باریک 

قۆناغی زیانبەخشیی: وانگ مێرووی تەواو

 

شێوەی تەواوی مێروو 

ڕەنگی مێرووی تەواو سەوزێکی کاڵە و هێڵێک لەناوەڕاستی پشتیدا هەیە ،باڵدار و بێ باڵیان هەیە ،شاخە هەستیارەکانی درێژە 

 

سووڕی ژیانی

مێرووی تەواو لە مانگی کانوونی دووەم تا مایسیش دەردەکەون زاوزێ دەکەن و بە پاکیزە زۆربوونیش (تكاثر عذری) زۆر دەبن و لەساڵێک دا چەند نەوەیەکی هەیە .

 

زیان و نیشانە کانی توشبوون

ئاوگی ڕووەک لە گەڵا ناسکەکان و گوڵە کەیاندا دەمژێت و گەڵا تووشبووەکان لوول دەبن زەرد هەڵدە گەڕێن  . مێرووەکە گەزۆ دەر دەدات و ڤایرۆسی نەخۆشی زەرد بوون و کورتە باڵا بوونی  جۆ بۆ گەنم جۆ دەگوازیتەوە  .زۆر نە خۆشی تر تووشی ڕووەک دەکات بە هۆی بێهێز کردنی ڕووە کە کەوە . 

 

قەڵاچۆ کردن

زۆر جۆر مێرووی سود بەخش هەن کە ئەم جۆرە مێرووە ئە خۆن . لەکاتی تووش بوونی زۆر  دە توانرێت دەرمانی کیمیای بەکار بهێنرێت  وەک  اکتارا  بە پێی ڕێنمای سەر دەفرەکە .


سەرچاوەکان



2750 بینین