کولێرە بەقیمەی هێلانەی چۆلەکە

له‌لایه‌ن: - تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-07-19-10:55:00 - کۆدی بابەت: 323
کولێرە بەقیمەی هێلانەی چۆلەکە

ناوه‌ڕۆك

كه‌ره‌سته‌كان هه‌ویره‌كه‌ 

چوار په‌رداخ ئاو

نیو پیاڵه‌ زه‌یت

7 گرام خه‌میره‌ واته یه‌ك كه‌وچكی زه‌ڵاته‌

خوێ یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره‌

شه‌كر نیو كوپ

شیری شله‌تێن و ئاو به‌پێی پێویستی ‌

شێوازی ئاماده‌كردن

1- جوان كه‌ره‌سته‌كان تێكه‌ڵ بكه‌و ورده‌ ئاوی تێبكه‌و بیشێله‌و چه‌ندی بوێت تێیبكه‌ 

2- دایبنێ هه‌ڵ بێت به‌جوانی پاشان بیكه‌ره‌ گونكی ورد ورد دایپۆشه

3- ورده‌ ورده‌ بیكه‌ره‌وه‌و ناوه‌ڕاسته‌كه‌ی چاڵ بكه‌وه‌به‌چه‌تاڵ كونی بكه‌و قه‌راغه‌كانی به‌رز تر بێت له‌ ناوه‌كه‌ی 

4- بیكه‌ره‌ فڕنه‌كه‌ با نیو برژاوبێت پاشان له‌ فڕن ده‌ربهێنه‌ قیمه‌كه‌ بكه‌ به‌سه‌ریدا و بیكه‌ره‌وه‌ فڕنه‌كه‌ باببرژێت 

ئاماده‌كردنی قیمه‌كه‌ 

نیو كیلۆ قیمه‌ 

دوو دانه‌ پیاز 

دوو كه‌وچك ڕۆن 

كه‌وچكێ ڕوبه‌هه‌نار 

بیبه‌ری تون 

خوێ 

زیره‌ جوان سوربێته‌وه‌ 

 


سەرچاوەکان



832 بینین