ئەتەکێتی ڕێڕۆیشتن و جووڵەو دانیشتن بۆ ئافرەتان

له‌لایه‌ن: - كارزان دوكانی - به‌روار: 2020-08-10-01:34:00 - کۆدی بابەت: 342
ئەتەکێتی ڕێڕۆیشتن و جووڵەو دانیشتن بۆ ئافرەتان

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

جوانی لە سنوری ڕوخساردا قەتیس نابێت بەڵكو هەموو جەستە دەگرێتەوە ، شێوازی دانیشتن و ڕاوەستانیش دەگرێتەوە ، مۆدێلی قژ داهێنان یان حیجاب و ڕێگای گوزارشت كردن لە پاك و خاوێنی و پلەبەندی ، هەموو ئەمانە ڕۆڵێكی گرنگ دەگێڕن لە وێنای قەشەنگیی خوازراو لای بینەران ، لێرەدا ئەو ڕێوشوێنانە  دەبینیتەوە ، كەیارمەتیت دەدەن بۆ پاراستنی ڕووخساری دەرەكی و ڕاوەستانت.. دانیشتن ... ڕۆیشتنت ، بۆنەكەت و شتی تری پێویستیش بۆ مێینەیت .

 

بزانە چۆن ڕێ دەكەیت؟

ڕێكردن لە ئافرەتدا ، گرنگترین شتە كە سەرنج ڕاكێش بێت ،لەوانەیە قەشەنگ بێت، بەڵام پێیەكانی بە خاوەخاو بە جوای خۆیدا مكێش بكات، وەك چۆن چۆلەكە بە بازدان بڕوات، یان لاسایی یەكێك لە ئەستێرەكانی سینەما بكاتەوە، كە ئەمەش هەڵەیەكی گەورەیە، چونكە ئەستێرەكانی سینەما بە پێچەوانەی ئەوەوە كە باوەڕت پێیەتی لە ژیانی ئاسایی خۆیاندا بەو شێوەیەی كە لەسەر شاشە دەیبینیت ڕێ ناكەن، لەو كاتەدا دەرهێنەر و كەسانی تایبەتمەند بە پڕوپاگەندە هەن، ئەوان جۆرێ تایبەت لە ڕێوڕۆیشتن بەسەر ئەكتەرەكاندا دەسەپێنن و زانیارییان پێ دەدەن كە لەو كاتەدا ئەوان تەنها وەك كاڵایەكی بازرگانی ڕۆڵدەگێڕن .

لێرەدا چەن بنەمایەكی گشتی هەن . سەبارەت بەوانەی كە پێویست ئەنجامیان بدەیت و ئەوانەشی پێویستە خۆتیان لێ بەدوور بگریت ، بە شێوەیەكی خۆكرد و دوور زۆر لە خۆكردن ، چونكە ئەمانە پێداویست ئەو جوانییەتن كە دەمانەوێت كامڵ و بێ كەموكوڕی بێت .

 

یەكەم: وریای ئەم شتانە بە

لاسایی ڕۆیشتنی هیچ ئافرەتێكی دیكە مەكەرەوە ، جا ئەستێرەیەك بێت لە ئەستێرەكانی سینەما یان هەر كەسێكی تر . چونكە تۆ خاوەنی ڕێڕۆیشتنی تایبەت بە خۆتی كە دەتوانیت لە ڕێگەی ڕاهێنان و جێبەجێكردنەوە خۆت فێری ببیت .

  • كاتێك بەڕێدا دەڕۆیت هەردوو شانت ڕوویان لە پێشەوە بێت .
  • پاژنەی پێت بەر لەبەشی پێشەوەی پێیەكانت بخەیتە سەر زەوی .
  • بەشێوەیەكی بازنەیی ئەژنۆكانت بجوڵێنیت .
  • لە كاتی ڕۆیشتندا هەردوو قاچت لە چوارچێوەی تەوەری جەستەت بهێنیتە دەرەوە .
  • بە هەنگاوی فراوان بەڕێدا بڕۆیت كێبڕكێ لەگەڵ بادا بكەیت .
  • بە هەنگاوی كورت وەك كیسەڵ ڕێ بكەیت .
  • سمتی ڕاست و چەپت بە پێی هەنگاوەكانت هەڵبەز و دابەز پێ بكەیت .

 

دووەم: جەخت لەمانەی خوارەوە بكەوە 

  • ڕۆژانە دە خولەك هاتوچۆ بكە و هەردوو دەستت بەربكەرەوە بۆ تەنیشت ، تا بە باشترین شێوەی سروشتی پارێزگاری لە هاوسەنگییەكەت بكەیت .
  • لە هەر هەنگاوێكتدا ئەم قاچت هاوتەریب بخەرە بەردەم قاچەكەی ترت ، پاشان زۆر بەجوانی و بەر لەهەنگاوی دووهەم كەمەرت بجوڵێنە .
  • سێ خولەك دوای دەستكردن بە ڕاهێنان ، كتێبێكی قورس بخە سەر سەرت و بە ڕێكی و قیت و قنجی و بە نەرمی و بەیەك ئاڕاستە ڕێ بكە ، بە مەرجێ پێیەكانت هاوتەریب بن .
  • لە كاتی ڕێڕۆیشتندا بە جووڵانی ئەژنۆكانت لارو لەنجە بە كڵتۆكەكانت مەكە ، بەڵكو دەبێت قورسایی جەستەت بەرەو پێشەوە ئاڕاستە بكەیت ، واتە لە دواوە بەرەو پێشەوە بە چەمانەوەی ئەژنۆكانت ، بەبێ هاریكاری كڵۆت .
  • خۆت ڕابێنە لەسەر ڕێكردن بە كەمەرێكی تەرییبەوە بەبێ نواندن ، هەروەها سەرێكی بەرز ، بەبێ فیز و خۆبەزلزانین .
  • باڵەكانت بە ڕێكوپێكی بجوڵێنە ، واتە باڵی ڕاست لەگەڵ قاچی چەپ و پێچەوانەكەشی بە بێچەوانەوە .

بە ڕاهێنان ئەم شتانە دەبنە بەشێكی دانەبڕاو لە ژیانت و ئەنجامیان دەدەیت بەبێ زۆر لەخۆكردن .

 

سەركەوتن و هاتنە خوارەوە لە پلیكانە

سەركەوتن و هاتنە خوارەوە بە پلیكانەدا ، ئەوانیش دوو پێوەری گرنگن بۆ ئەو ئافرەتەی دەزانێت چۆن پارێزگاری لە ڕواڵەتی جوانییەكەی بكات و ، لە چوارچێوەیەكی سەرنجڕاكێش و لە هەڵسوكەوتی سروشتی وادا بخاتەڕوو كە پێشتر خۆی بۆ ئامادەكردووە .

لە سەركەوتندا دەبـێـت ئاگات لەمانە بێت

لە كاتی سەركەوتندا هەموو كێشی خۆت مەخەرە سەر پەرژینی پلیكانەكان بەڵكو با دەست لێدانەكەت ، دەست لێدانێكی نەرم و نیان بێت .

نەكەیت زۆر بۆ پێشەوە بچەمێیتەوە ، چونكە ئەوە ناچارت دەكات ئەو پێیەت كە دوادەكەوێت بەرەو سەرەوە كێش بكەی ، ئەمەش دیمەنت دەشێوێنێت ، بەڵكو دەبێت كەمێك بەرەو پێشەوە بچەمێیتەوە پاشان كەمێك پێت بەرز بكەیتەوە ، بە جۆرێك كەمێك لە ئاستی پلیكانەكە بەرزتر بێت ، پاشان بەنەرمی دای بگرە ، بەبێ ئەوەی هیچ دەنگێك لە پێیەكانت هەستێت ، پاشان بە پێیەكەی ترت پاڵ بە جەستەتەوە بنێ بەرەو سەرەوە و بەو شێوەیە .

                                 

بەڵام لە دابەزیندا 

وریابە لە كاتی دابەزین لەسەر پلیكانە ، بەشێوەیەكی بێزاركەر ئەژنۆكانت لەیەكەوە دوور نەبن و كەمەرت بەرەو پێشەوە نەچووبێت ، چاژنەكانت بە پلیكانەكاندا مەكێشە .

كەمێك بەرەو پێشەوە بچەمێرەوە ، تا پلیكانەكانی خوارتر ببینیت ، تێبینی ئەوە بكە ، چەمینەوە لێرەدا بە مانای نوشتانەوەی كەمەر نایەت ، تەنها چەمانەوەیەكی سادەی جوان بەسە .

لە كاتی دابەزیندا ، با بەژن و باڵات و قیت و قنج و هاوسەنگ بێت ، كاتێك پێی پێشەوەت بەرەو پلیكانەی خوارتر دەبەیت ، بە هێمنی و نەرمونیانی ئەژنۆی دواوەت بچەمێنەروە .

 

دانیشتن

دانیشتن تەنها دیاردەیەكی تەواوكەر یان تێكدەری جوانی نییە ، بەڵكو زۆرترین بیرۆكە دەربارەی "ڕەوشتی دانیشتووەكە" دەدات بەدەستەوە و ، دانیشتن تەنها پەیوەندی بە سەلامەتی بەژن و باڵاو دەرخستنی جوانییەوە نییە ، ئەگەر دانیشتنی خراپ بە نیسبەت پیاوەوە دیاردەیەك بێت ببێتە مایەی بێزاركردن ، ئەوا بە نیسبەت ئافرەتەوە بە "كارەسات" لە قەڵەم دەدرێت ، لەو ڕوەوە كە زیان بە جوانییەكەی یان ناوبانگی دەگەیەنێت ، یان ڕوونتر بڵێێن وا خۆیان بە كورسییەكاندا دەكێشن ، كە كورسییەكان لە ژێرییانەوە ناڵەیان دێت ، هەندێكیان لەسەر كلێنچكە (دوا بڕبڕەی پشت) دادەنیشن لە جیاتی ڕانەكان ، هەندێكیان ڕانەكانیان هێندە لێك دوردەخەنەوە وادەكەن قاچەكانیان دەربپەڕێت بۆ دەرەوە ، هەندێكی تریان قاچەكانیان دەخەنە سەریەك ، هەندێكی تریان پشتیان دەچەمێننەوە بۆ پێشەوە و دەستیان دەخەنە سەر ئەژنۆیان ، وەك ئەوەی لە حاڵەتی خۆئامادەكردن بن بۆ بازدان!

ئەم شێوە دانیشتانانە هەموویان هەڵەن و ، پێچەوانەكانیان ڕاستن ، ئەگەر ویستت لەسەر شێوەی دانیشتنی تەندروست و جوان ڕابێیت...

ئەوا ئەم ڕاهێنانە ئەنجام بدە :

كورسییەك كە پاڵپشتێكی بە هێزی هەبێت لە لایەكی ژوورەكەدا دابنێ.

بەشێوەیەكی ڕێك و پێك ڕووی بڕۆ ، كاتێك دووری نێوانتان گەشتە نزیكەی سی سەنتیمەتر ، نیگایەكی خێرای لێ بكە ، پاشان پشتت بەرەو ڕووی وەرچەرخێنە ، پاشان پێیەكەت بەدوای پێیەكەی ترتدا بخزێنە و ئەژنۆكانت بنوشتێنەرەوە و ، كڵتۆت نزم بكەرەوە ، با پشتت قیت و قنج بێت ، پاشان بە هێوری دابنیشە و بەبێ ئەوەی قاچت بخەیتە سەر قاچ .

ئەمە دەنیشتنێكی نمونەیییە...

بەڵام تەواو كارییەكەی ئەوەیە : دابنیشیت و كەمەرت ڕێك و ڕاست بێت و سەرت قیت بەبێ زۆر لەخۆكردن و ، شانەكانت  بەشێوەیەكی سروشتی بەرەو دواوە ببەیت .

ڕێگەت پێنادرێت "قاچەكانت بەدەوری یەكدا بئاڵێنیت" بەڵكو قاچەكانت بخەرە تەنیشت یەكترەوە ، بەڵام كاتێك لەسەر كورسی یان قەنەفە دانیشتیت قاچت مەخەرە سەر یەك ، داوای ئەوەت لێ ناكرێت لەم دانیشتنە نمونەیەتدا وەكو بت بە بێ جوڵە دابنیشیت ، بەڵكو هەرچیت پێ خۆشە ئەنجامی بدە ، بەڵام لە چوارچێوەی ئەو سنوورەدا كە ئاماژەمان پێدا ، كە ئەویش لەهەمان كاتدا بە پێویستییەكی تەندروستی جوانكاری و كۆمەڵایەتی دادەنرێت .


سەرچاوەکان



3058 بینین