سیستەمی بنەماکانی رەفتاری و پیشەیی فەرمانبەران

له‌لایه‌ن: فتحی مستەفا کاخدر - به‌روار: 2020-08-18-00:15:00 - کۆدی بابەت: 374
سیستەمی بنەماکانی رەفتاری و پیشەیی فەرمانبەران

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

 ژمارە (1) ی ساڵی 2011

پاڵپشت بە حوکمی بڕگەى (3) لە مادەى (8) لە یاسای ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ژمارە 3ى ساڵی 1992ى هەموار کراو، لە بەر رۆشنایی حوکمەکانی یاسای رێککاری گشتی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی ژمارە 14ى ساڵی 1991ى هەموار کراو و رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران لە دانیشتنی ئاسایی خۆی  ژمارە 5 گرێ دراو لە رۆژی 28/3/2011، ئەم سیستەمەى خوارەوەمان دەرچوواند:

 

بەشی یەکەم: پێناسەکان و پرەنسیپە گشتییەکان

مادەى یەکەم:

مەبەست لەم زاراوانەى خوارەوە ئەم مانایانە کە بەرامبەریان هاتووە:

1 -  هەرێم: هەرێمی کوردستانی عێراق

2 - حکومەت: حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق

3 - فەرمانبەر: هەر کەسێک کە وەزیفەیەکی پێ سپێردرا بێت لە ناو میلاکی وەزارەت یان لایەنی نەبەستراو بە وەزارەت.

4 -  ماڵی گشتی: خانووبەرە و ماڵە گوێزراوەکانی دەوڵەت و کەسایەتی مەعنەوی (الشخصیة المعنویة) کە تەرخان کراوە بۆ سوودی گشتی بە کردەیی یان  بە پێی یاسا.

5 -  شەفافیەت: رێگەدان بە ئاگادار بوون لە بەڕێوەچوونی کار و ئاکامەکانی لە کاری حکومی.

6 - لایەنی نەبەستراو بە وەزارەت: لایەنێکی حکومیییە دەبەسترێتەوە بە ئەنجوومەنی وەزیران، فەرمانبەرێک سەرۆکایەتی دەکات بە پلەى وەزیر یان بە پلەى تایبەت ئەگەر ناکۆک نەبێت لەگەڵ دەقەکانی یاسا.

 

وەزیفەى گشتی

مادەى دووەم:

وەزیفەى گشتی راسپاردنێکی نیشتیمانی و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتییە مەبەستی ئەوەى پێی هەڵدەستێت بەرژەوەندی گشتی و خزمەت کردنی هاووڵاتیانە لە بەر رۆشنایی یاسا و دەبێت فەرمانبەر بەرزترین پێوەرەکانی لێپرسینەوە و رەوشت تێیدا بەرجەستە بکات کە ببێتە چاک کردنی بڕوای فەرمانبەران بە دەستپاکی و کاریگەریی کارەکانی حکومەت و  چەسپاندنی رێزگرتن لە خزمەتگوزارییە گشتییەکان و فەرمانبەران.

 

پرەنسیپە گشتییەکانی کە دەبێت فەرمانبەر پێیەوە پابەند بێت

مادەى سێیەم:

لە سەر فەرمانبەرە پاپەندی پرەنسیپەکانی گشتی کە لە خوارەوە هاتووە بێت لە بەجێ هێنانی وەزیفەکە:

1 - شەفافیەت، بنەڕەت و کرۆکی کاری وەزیفییە، ئەگەر هاتوو لە یاسا نەهاتبوو  کە  سروشتی نهێنییە، و لە کاتی گومان کردن دەبێت پشت بە سیفەتە بنەڕەتییەکە ببەسترێت.

2 - نابێت شاردنەوەى نهێنی دەربچێت لە چوارچێوەی بەرژەوەندی گشتی یان زیان گەیاندن بە بەرژەوەندی و مافەکانی هاووڵاتیان.

3 - لە سەر فەرمانبەرە پابەند بێت لە ئەرکەکانی بەرامبەر هەمووان بە بێ جوداکاری یان جیاوازیکاری.

4 - هەموو فەرمانبەرێک لێپرسراویەتی هەڵەکانی  هەڵدەگرێت و هەر هەڵەیەکی کە فەرمانبەر دەیکات ، کاریگەری نابێت لە سەر خاوەن بەرژەوەندییەکان یان ئەو مافانەى کە بە یاسا پێیان دراون، بۆ سەرۆکی راستەوخۆ هەیە کە  بەرپرسیاریەتی و دەرەنجامەکانی بە پێی یاسا بخاتە ئەستۆی ئەنجامدەری هەڵەکە.

5 - دەبێت رێوشوێنە زیادەکان کەم بکرێتەوە بۆ رێگەگرتن لە بیرۆکراتیەتی کارگێڕی.

6 - کاری وەزیفی دەبێت تەنیا لە خزمەتی بەرژەوەندی گشتیدا بێت.

7 -  وەزیفە، کارێکی کارگێڕی پەتییە و بێبەرییە لە هەر سیفەتێکی تر.

8 - فەرمانبەر نوێنەرایەتی حکومەت دەکات لە چوارچێوەى پسپۆری و دەسەڵاتەکانی و هەر کەمتەرخەمییەک رووبەڕووی حکومەت دەکرێتەوە لە چوارچێوەى کارەکەى و فەرمانبەر دووچاری لێپرسینەوەى یاسایی دەبێت.

9 - کاری وەزیفی لە بەرامبەر کرێیەکە، ئەگەر فەرمانبەرەکە رەزامەندی دەرنەبڕی بێت بە شێوەی نووسراو بۆ بەجێ هێنانی کارەکانی بە بێ بەرامبەر.

10 - دەبێت فەرمانبەر پێش وەختە بزانێت کە رێوشوێنە گیراوەکان  یان بڕیارەکانی پارێزراو نییە بەرامبەر تانە لێدانی دادوەری یان کارگێڕی.

 

 

بەشی دووەم: چوارچێوەی جێبەجێ کردن

 

ئەوانەى دەبێت پابەند بن بەم سیستەمە

مادەى چوارەم:

1 - سەرۆک وەزیران و جێگرەکەى و وەزیرەکان و ئەوانەى لە پلەکانیاندان پابەند دەبن بە حوکمەکانی ئەم سیستەمە بە مەرجێک رەچاوی رێوشێنەکان و رێککار و رێڕەوە یاساییە تایبەتەکان بکرێت کە پەیڕەو دەکرێت بەرامبەریان بە پێی یاسا لە کاتی پابەند نەبوونیان بە حوکمەکانی ئەم سیستەمە.

2  - حوکمەکانی ئەم سیستەمە جێ بەجێدەکرێت لە سەر گشت فەرمانبەرانی ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکایەتییەکەى و وەزیرەکان و لایەنەکانی نەبەستراو بە وەزارەت ئەگەر هاتوو پلەی وەزیفیان لە پلە گشتییەکان بێت یان تایبەتییەکان.

3 - بنەماکانی هاتوو لەم سیستەمە کەمترین رادەیە لە پێوەرەکان و بنەماکانی رەفتاری کارگێڕی باش کە دەبێت پێیەوە پابەند بێت ، هەروەها پرنسیپە هاتووەکان لەم سیستەمە ئاراستەى گشت وەزیفەکانی ترى راپەڕاندن (التنفيذي) لە خزمەتی گشتی دەکرێت ئەوانەى کە فەرمانبەر نین لە میلاکی هەمیشەیی.

 

 


سەرچاوەکان

348 بینین