ماندوبوونی ماسولکە

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-08-26-01:05:00 - کۆدی بابەت: 417
ماندوبوونی ماسولکە

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ماسولكە خانەكان گلایكۆجین كۆدەكەنەوە، وەكو سەرچاوەیەكی وزە بەكاری دەهێنن كاتێك خوێن نەتوانێت كلوكۆزی پێویستی بۆ دابین بكات. كرداری لێك هەڵوەشاندنی كلایكۆجین بڕێكی زۆر لەوزە پەیدا دەكات. لە هەندێك باردا ئەو بڕە كۆكراوەیە نامێنێت، لە كاتی ئەركێكی كردەییدا بۆ ماوەیەكی درێژ گەردەكانی چەوری بۆ دەستكەوتنی وزە بەكاردەهێنرێت. ئەم گەردانەش وزەی شارەوەیان تێدایە بە پلەی خەستی بەرزتر لەو وزەیەی كە هەر گەردێكی دیكە تێیدایە لە لەشدا.

ئەو كاتەی بڕی وزەكە بەشی بەكارهێنانەكانی ماسولكە ناكات، ماندوبوونی ماسولكە ڕوودەدات، چالاكی ماسولكەی كۆنترۆڵكراو دەوەستێت، تەنانەت ئەگەر هێشتا ماسولكەكە ئاگاداركردنەوەی دەماریش وەربگرێت بۆ ئەوەی كاربكات. لە نەبووی ATP بارێك لە گرژبوونی نەپچڕاو ڕوودەدات ئەو كاتە مرۆڤ هەست بە گرژی ماسولكەیی بەهێز دەكات واتە كەشەنگبوونی ماسولكەیە.

كەمی ئۆكسجین

لە كرداری خانە هەناسەدا ئۆكسجین بەكاردێت بۆ دروستكردنی ATP. بەمەش پێویستی بە بڕێكی زۆر لە ئۆكسجین هەیە، بۆ پاراستنی بڕی ئەوپەڕی بەرهەمهێنانی ATP پێویست بۆ بەڕێكردنی ڕاهێنانی بەهێز، لە ماوەیەكی درێژدا. بەڵام پاش چەند خولەكێك لە كارێكی ماسولكەیی بەهێزدا كۆئەندامی سوڕان و كۆئەندامی هەناسە ناتوانن بڕی پێویستی ئۆكسجین دابین بكەن بۆ بەرهەمهێنانی وزە، لەم كاتەدا بڕی ئۆكسجین لە لەشدا كەم دەبێتەوە، ئەم كەمبوونەوە كاتییەی بڕی ئۆكسجینیش ناودەبرێت بە كەمی ئۆكسجین. كەمی ئۆكسجین دەبێتە هۆی كەڵەكەبوونی ترشی ماست وەكو پاشەڕۆی زیندە چالاكییەكان لە ماسولكە ڕیشاڵەكاندا، ئەمەش دەبێتە هۆی هەستكردن بە ئازار. كەمی ئۆكسجین وا لە تاك دەكات كە هەناسەی خێرا و قووڵ بدات بۆ ماوەی درێژ لە دوای ڕاهێنانێكی ماندووكەر. لەگەڵ ئەوەشدا ئازاری ماسوولكە بەردەوام دەبێت تا هەموو پاشەڕۆكانی زیندەچالاكی كە كەڵەكەبوونە لە ماسولكەڕیشاڵەكاندا دەردەكرێن، یان دەگۆڕێن لە كاتی هەبوونی بڕی تەواو لە ئۆكسجین.


سەرچاوەکان



2096 بینین