بەرگری و کوتان

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-09-13-15:29:00 - کۆدی بابەت: 468
بەرگری و کوتان

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

بەرگری بریتییە لە توانای لەش، بۆ بەرهەڵستی نەخۆشییەكی درم. ئەو تاكەی كە لەشی بەرگری هۆكاری نەخۆشی دەكات، پێویستە پێشتر تووشی بووشی بووبێت، لەشی وەڵامدانەوە بەرگرییە سەرەتاییەكانی پەیداكردبێت، وە لە نەخۆشییەكە ڕزگاری بووبێـت، ڕێگایەكی دیكە هەیە كە زیاتر بێ مەترسییە بۆ دەستكەوتنی بەرگری، ئەویش كوتانە. واتە بە تێكردنی دژەپەیداكەر، بۆ لەش بەدیهێنانی بەرگری، ئاسایی كوتان بە تێكردنی كوتاوێك لە ژێر پێست دەبێت.

كوتاوەكان

كوتاو، گیراوەیە كە هۆكاری نەخۆشی مردوو یان بێ هێزكراو یان چەند بەشێكی هۆكاری نەخۆشی تێدایە، كە هێشتا دژەپەیداكەرەكانی پاراستووە. لە كاتی تێكردنی كوتاو، لەش وەڵامدانەوەی بەرگرییە سەرەتاییەكان پەیدا دەكات، بۆ ئەو دژە پەیداكەرانەی لە كوتاوەكەدا هەن. بیرخەرەوە خانەكان كە لەشدا دەمێننەوە دوای وەڵامدانەوە سەرەتاییەكان، دەتوانن خێرا وەڵامدانەوە بەرگرییە دووەمییەكان، دابین بكەن ئەگەر دژەپەیداكەرەكە بۆ جاری دووەم هاتەوە ناو لەش. لەو نەخۆشیانەی كە توانراوە دەستیان بەسەردا بگیرێت، لە ڕێگەی متمانەكردن بە كوتاوەكان، ئیفلیجی منداڵ و سورێژە و ملە خڕی و دەردە كۆپان و دەفتریایە (وەناق). هەندێك جار بە تێپەڕبوونی كات ئەو بەرگریانە بێ هێز دەبن، كە كوتاوەكان دابینی دەكەن. لەبەر ئەوە پزیشكەكان ڕێنمایی دەدەن، بە متمانەكردن بە ژەمی چالاككەر، بۆ گەڕاندنەوەی بەرگری، دژی هەندێك نەخۆشی وەك دەردەكۆپان و ئیفلیجی منداڵ.


سەرچاوەکان



2626 بینین