فرمانەکانی گوێ لە جەستەدا

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-09-19-00:55:00 - کۆدی بابەت: 483
فرمانەکانی گوێ لە جەستەدا

ناوه‌ڕۆك

بیستن و هاوسەنگی

گوێ دوو فرمانی سەرەكی بەجێ دەهێنێت، ئەوانیش ناسینەوەی دەنگ و پاراستنی هاوسەنگییە. پەڕەی گوێی لەرینەوە دەنگییەكان بۆ ناو گوێ ئاڕاستە دەكات، گوێی دەرەوە لە پەڕەی گوێ و بیستنە جۆگە پێك دێت كە بە تەپڵە پەردە كۆتایی دێت. كاتی تێپەڕبوونی لەرینەوەكان بە هەوای بیستنە جۆگەدا تەپڵەی گوێ دەلەرێـتەوە. پەستانی هەوا ڕێكدەخرێت لە پشتی تەپڵە پەردە لە گوێی ناوەڕستدا، لە ڕێی چوونە ناوەوەی بڕێكی گونجاو لە هەوا بۆ گوێی ناوەڕاست بە جۆگەی ئۆستاكیدا كە گوێی ناوەڕاست بە گەروو دەگەیەنێت. ئەم جۆگەیە هاوسەنگی پەستان لە هەردوو لای پەردەكەدا بەدیدەهێنێت. لە كاتی ڕوودانی گۆڕانێكی كتوپڕ لە پەستانی زەپۆشدا، ئەمەش هاوشێوەی ئەوەیە كە لە گەشتیارەكان ڕوودەدات لە كاتی بەرزبوونەوەی یان نیشتنەوەی فڕۆكەدا.

كاتێك تەپڵە پەردەی گوێ دەلەرێتەوە لە پشتەوە ئێسكەكانی گوێی ناوەڕاست دەجووڵێن: چەكوش و دەزگاو ئاوزەنگ. ئاوزەنگ لەرینەوەكان بۆ كونی هێلكەیی دەگوازێـەوە، كە ناوەڕاست  گوێی ناوەوە لێك جیا دەكاتەوە.

گوێی ناوەوە لولپێچی تێدایە، لولپێچیش بۆریەكی بوولپێچییە سێ جۆگەی تێدایە پڕن لە شلەیەك كە پەردە لێكیان جیادەكاتەوە. جۆگەی ناوەڕاست ئەندامی كۆرتی تێدایە، كە ئەندامی بیستنە، ئەندامی كۆرتی لەسەر پەردەی خوارەوەی جۆگەی ناوەڕاست ڕاگیر دەبێت، كە میكانیكە وەرگرەكانی تێدایە، و ناودەبرێـت بە مووە خانەكان، لەرینەوەكان لە كونی هێلكەییدا دەبنە هۆی لەرینەوەی شلەی ناو لوول پێچ، بەمەش پەردەی خوارەوەی جۆگەی ناوەڕاست دەجووڵێت و وا لە مووەخانەكان دەكات كە لەسەری ڕاگیركراون بەر ئەو پەردەیە بكەون كە دایپۆشیون. چەمانەوەی مووە خانەكان چۆگە ئایۆنییەكان چالاك دەكەن كە تێیاندا گۆڕان لە ئەركی كارەبایی ڕوودەدات ، لەم كاتەدا مووە خانەكان دەمارە گوێزەرەوەكان دەر دەدەن و دەمارە خانەكانی بیستنە دەمارە چالاك دەكەن. ئەركی كار لە ڕێی بیستنە دەمارەوە دەگوازرێـتەوە بۆ ناوچەی بیستن لە قەدی دەماخدا، پاشان بۆ لانك لە كۆتاییدا بۆ ناوەندی بیستن، لە توێكڵی مێشكدا، كە تێیدا دەنگەكە لێكدەدرێـتەوە ، سەرەڕای ناساندنی دەنگ، گوێ ئەركی دووەمیشی هەیە كە پاراستنی هاوسەنگییە بە هۆی میكانیكە وەرگرەكانەوە كە لە سێ كەوانە جۆگەكانی گوێی ناوەوەدا هەن. كەوانە جۆگەكان شلەیەكیان تێدایە، وە ناوپۆشكراون بە مووە خانەكان، كە دەنكۆڵەی كاربۆناتی كالیسیۆمیان لەسەرە. ئەو كاتەی سەری مرۆڤ دەجوڵێت مووە خانەكان بە كاری كێشی زەوی یان بارنەگۆڕین دەچەمێنەوە بەسەر دەنكۆڵەكانی كاربۆناتی كالیسیۆم دا، پەستان دەخەنە سەر مووەخانەكان بە ئاڕاستەی دیاریكراو. لە ئەنجامی ئەمەشدا دەمارە ڕاگەیاندن پەیدا دەبێت ، دەگاتە دەماخ كە جووڵەی سەر و ئاڕاستەكەی لێك دەداتەوە و فرمانی گونجاو دەنێرێت بۆ دوبارە هاوسەنگ بوونەوەی لەش.

 


سەرچاوەکان



3276 بینین