ژێر لانک و ژێر مێشکەڕژێن

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-09-21-23:52:00 - کۆدی بابەت: 490
ژێر لانک و ژێر مێشکەڕژێن

ناوه‌ڕۆك

كوێرە ڕژێنەكان

كوێرە ڕژێنەكان، زیندە كرداری زۆر ڕێكدەخەن، ئەم كەرتەش باس لەو هۆرمۆنە سەرەكیانە دەكات كە كوێرە ڕژێنەكان بەرهەمیان دێنن، و كاریگەری ئەو هۆرمۆنانەش

ناساندن

كوێرە ڕژێنەكان لە ناوچە جیاجیاكانی لەشدا بڵاودەبنەوە، هەر یەك لە ژێر لانك (Hypothalamus) و ژێر مێشكە ڕژێن (PituitarY gland) دەستبەسەر دەردانی زۆر لە هۆرمۆنەكاندا دادەگرن.

ژێر لانك ناوچەیەكی دەماخە، كە ژمارەیەك چالاكی دەمارە كۆئەندام و كوێرە ڕژێنە كۆئەندام ڕێك دەخات. ئەم ناوچەیە دەمارە ڕاگەیاندن لە ناوچەكانی دیكەی دەماخ وەردەگرێت و وەڵامیان دەداتەوە. هەروەها وەڵامی خەستی هۆرمۆنەكانی خوێن دەداتەوە. ژێر لانك بە دەركردنی كارتێكەرە هۆرمۆنییەكان وەڵامی ژێر مێشكە ڕژێن دەداتەوە، كە ژێر مێشكە ڕژێن لە ڕێی قەدۆكەیەكی كورتەوە ، بە ژێر لانكەوە دەگات: بۆیە ژێر لانك ئەو هۆرمۆنانە بەرهەمدێنێت كە لە ژێر مێشكە ڕژێن كۆدەكرێنەوە، ئەو هۆرمۆنانەش كە چالاكییەكەی ڕێك دەخەن.

هۆرمۆنەكان

دەمارە خانەكانی ژێر لانك و دوو هۆرمۆن بەرهەم دێنن ئەوانیش: ئۆكسیتۆسین و هۆرمۆنی دژە میزتن. ئەو دەمارە خانانەی كە هۆرۆمەنەكان دەردەدەن ناو دەبرێـن بە دەمارە خانەی دەردانی. تەوەرەی ئەو خانانەش لە ژێر لانكەوە  بۆ پلی دواوەی ژێر مێشكە ڕژێن درێژ دەبـێتەوە.

لەو تەوەرانە ئۆكسیتۆسین و هۆرمۆنی دژە میزتن دەگوازرێنەوە، بۆ پلی دواوەی ژێر مێشكە ڕژێن، وە هەردووكیان كۆ دەكرێنەوە، هەتا كاتی دەردانیان دێت، دواجار دەچنە ناو ڕێڕەوی خوێنەوە. دەمارە خانەكانی ژێر لانك هۆرمۆنەكانی دەرپەڕاندن و هۆرمۆنەكانی وەستێنەری دەرپەڕاندن دەردەدەن، ئەم هۆرمۆنانەش لە ڕێی لوولەكانی خوێنەوە بۆ پلی پێشەوەی ژێر مێشكە ڕژێن دەگوازرێنەوە. هۆرمۆنەكانی دەرپەڕاندن، پلی پێشەوەی ژێر مێشكە ڕژێن وریا دەكەنەوە، بۆ دروستكردنی هۆرمۆنەكان و دەرپەڕاندنیان. هۆرمۆنەكانی وەستێنەری دەرپەڕاندن، ڕێگە لە بەرهەم هێنان و دەرپەڕاندنی هۆرمۆنەكانی پلی پێشەوەی ژێر مێشكە ڕژێن دەگرن.

هەندێ هۆرمۆنی پلی پێشەوەی ژێر مێشكە ڕژێن، وەكو هۆرمۆنی گەشە و پڕۆلاكتین، بە هۆی هۆرمۆنی دەرپەڕاندن و هۆرمۆنی وەستێنەری دەرپەڕاندنەوە ڕێكدەخرێن. هەندێكی دیكەش لە هۆرمۆنەكان، كە هۆرمۆنەكانی دەرپەڕاندن ڕێكیان دەخەن، وەكو هۆرمۆنی هاندەری چیكڵدانە و هۆرمۆنی هاندەری سایرۆیدە ڕژێن و هۆرمۆنی هاندەری توێكڵی ئەدریناڵ، كە ئەوانیش بە ڕۆڵی خۆیان كوێرە ڕژێنی دیكە وریا دەكەنەوە.



سەرچاوەکان



3173 بینین