دۆزینەوەی DNA

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-11-16-14:12:00 - کۆدی بابەت: 517
دۆزینەوەی DNA

ناوه‌ڕۆك

دۆزینەوەی DNA

بەپشتبەستن بەو لێکۆڵینەوانەی کە لەسەر ڕووەکی پۆڵکەکردووی ،مەندل بۆی دەرکەوت کە هۆکارەکانی بۆماوەیی زۆرلە ڕووخسارەکانی زیندەوەر دیاریدەکەن بەڵام ئەو هۆکارە بۆ ماوەییانە چین؟وە چۆن ئەو گەردانە بۆماوە زانیاریەکانیان کۆکردۆتەوە؟زاناکان باوەڕیان وابوو کە ئەگەر بیانتوانیایە وەڵامی ئەو پرسیارانە بدەنەوە، ئەوا دەیانتوانی تێبگەن کە چۆن خانەکانسیفەتەکان بۆنەوەکان دەگوازنەوە. وەڵامدانەوە بۆ ئەم پرسیارانە لەوکاتەدا سەری هەڵدا کە نەخۆشی هەوکردنی سی ل لەندەن لەسەدەی بیستەمدا بڵاوبۆوە.

 

ئەو بەڵگانەی کەدەیسەلمێننDNAبۆماوە مادەییە:

تاقیکردنەوەکانی گریفیس

لە سڵی 1928ئەفسەری پزیشکی ئینگلیزی فریدریک گریفیسFrederick Griffith هەڵسا بە لێکۆڵینەوە لەسەر بەکتریای Streptococus pneumoniae (کورتکراوەبە S.pneumoniae) هەندێ جۆری ئەو بەکتریایە دەبنە هۆی نەخۆشی هەوکردنی سی لە شیردەرەکاندا. گریفیس هەوڵی دەدا بۆ پەرەپێدانی کوتاو دژ بە جۆری ئەو بەکتریایەی کە هۆکاری نەخۆشیە یان توندڕەوەVirulent.

هەر خانەیەکی بەکتریای S.pneumoniae توندڕەوە، بەکەپسولێک دەورە دراوە کە لە فرە شەکرەکان پێکهاتووە ، لە مەترسی بەرگریە کۆئەندامی لەش دەیپارێزێت، بەکتریای توندڕەو گەشەدەکات لەکاتی چاندنی لە دەفری پتریدا لە شێوەی مۆڵگەی لێوار لووس Smooth ، پێیدەڵێن جۆری S لە بەرامبەر ئەمەشدا جۆری دووەم لە بەکتریای S.pneumoniae

هەیە کە نابێتە هۆی نەخۆشی هەوکردنی سی و کەپسولیشی نیە پێیدەڵێن جۆری R، چونکە لەسەر شێوەی موڵگەی زبر Roughگەشەدەکەن.

 

گریفیس هەردوو جۆری بەکتریای S.pneumoniae لە چوار تاقیکردنەوەکەیدا بەکارهێنا ،ئەم تاقیکردنەوانە تێگەشتنێکی قووڵ بۆ سروشتی بۆماوە مادە دەردەخەن. گریفیس لم چوار تاقیکردنەوەیەدا بۆی دەرکەوت کە خانەکانی بەکتریای توندڕەو کە بەگەرمی کوژرابوون، بۆماوە هۆکارێکیان لەناو خانەی بێزیاندا بەڕەڵاکرد. کە بووە هۆی گواستنەوەی توانای توشکردن بە نەخۆشی لە خانەی توندڕەوەوە بۆ خانەی بێزیان.

ئەم جۆرە گواستنەوەیەی بۆ ماوەماددەش لە خانەی مردووەوە بۆ خانەیەکی دیکەی زیندوو یان لە زیندەوەرێکەوە بۆ زیندەوەرێکی دیکە پێی دەڵێن گۆڕانTransformation.

 

تاقیکردنەوەکانی ئاڤری

لەسەرەتای چلەکانی سەدەی لێکۆڵەری ئەمریکی ئۆزواڵد ئاڤری Oswald avery و هاوەڵەکانی، بڕیاریاندا تاقیکردنەوەیەک بکەن بۆ زانینی ئەگەری ئەوەی ڕەگەزی گۆڕاو لە تاقیکردنەوەکانی گریفیس دا، ئایا پڕۆتینە یانRNAیانDNAیە. بۆ ئەم ئامانجەش زاناکان بەشێوەی سەربەخۆ ئەنزیمە هەڵوەشێنەرەکانیان بەکارهێنا بۆ ئەو سێ گەردەی کە لە خانەکانی S دا هەن و بە گەرمی کوژراون.لە تاقیکردنەوەی یەکەم ئەنزیمی هەڵوەشێنەری پڕۆتین (protease)یان بەکارهێنا بۆ تێکشکاندنی ئەو پڕۆتینانەی کەلە خانانەدا هەن کە بە گەرمی کوژراون. لە تاقیکردنەوەی یەکەم ئەنزیمی ھەڵوەشێنەریRNA بۆ تاقیکردنەوەی دووەم ھەروەھا ئەنزیمی ھەڵوەشێنەریDNA  لە تاقیکردنەوەی سێیەمدا بەکارھێنا. لە دواییدا بە شێوەی سەربەخۆ ئەو بڕەی ھەرسێ تاقیکردنەوەی خانەکانی S کە بە گەرمی کوژرابوون تێکەڵ بە خانەکانیR زیندوو کرد، مشکەکانیان کوتا بە ھەر تێکەڵەیەک.

ئاڤری و تیمەکەی بینیان ئەو خانانەی کە پڕۆتین و RNA یان تێدانییە دەتوانن خانەکانی R بۆ خانەکانی S بگۆڕن،وە مشکەکان بکوژن. بەڵام ئەو خانانەی DNAیان تێدانییە، خانەکانی R یان نەگۆڕیوە بۆ خانەکانی S، بۆیە مشکەکان بە زیندویی مانەوە لەمەوە بۆیان دەرکەوت کە DNA بەرپرسی گۆڕانە لە بەکتریادا.


سەرچاوەکان



2618 بینین