سوودەکانی ترێ

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-02-20:26:00 - کۆدی بابەت: 570
سوودەکانی ترێ

ناوه‌ڕۆك

 

ترێ


ترێ میوەیەکی شیرین و خۆشە لە جۆری میوەی هێشووییە بە کاڵەکەی دەڵێن قۆرە، ڕەنگی سەوزە و ترشە ، ترێ گەییو ڕەنگی جۆراوجۆری هەیە ئاوەکەی پاش ئەوەی بوو بە خەمیر دەبێتە شەراب لە تکەی هەڵمی کوڵاوەکەی  ئەڵکۆڵ دروست دەکەن، دۆشاو سرکەش، لەترێ دروست دەبن دارێ ترێ ڕەز، تاک، مێوژیشی پێ دەڵێن، لە ئێراندا چەند جۆر بە نێوی جیاجیا هەیە بە تەنیا لە ئازەرباینجان ٦٠ جۆری ترێ هەیە، کە باشترین ترێ ئەوەیە کە دنکەکەی گەورە بێ، شیرین بێ، پێستێکی ناسکی هەبێت و کەم دەنک بێت، لە چەند ئایەتی قورئاندا باسی کراوە تایبەتمەندێکی لە خوارەوە باس دەکەین بۆ ترێ گوتراوە نیشانە و بەڵگەی موعجیزەبوونی قورئانە، لە بابەت میوەکانەوە لە وتەکانی ئیمام محەمەد باقر کە فەرموویە، چوار میوە بەهەشتین ترێ، خورما، هەنار، سێو  ڕەو بەشانەی کە بۆ خواردن و دەرمانی نەخۆشی دەکەن ، لە داری ترێ ئەوانەن،١_میوە ٢_ دەنکەکەی واتە تووەکەی ٣_گەڵا ٤_تووی ناسک و تازە ٥_ تەرزەکەی(ئەوەی لەشت دەهاڵێ) گرنگترین شوێن لە ئێراندا بۆ چەقاندنی ترێ ناوچەکانی فارس، ئازەرباینجان، کوردستان (خۆراسان)، ئەسفەهان، قەزوین، بە ناوبانگترین ترێ لە ئێران ئەوانەن، عەسکەری، یاقووتی، ئەوانە بێ تۆون، هەردووکیان، ڕیش بابا، ڕەجەبی، شایی، ئەوانە دەنکیان هەیە.


تایبەتمەدییەکانی

١_ترێی گەییو شەربەتێکی بەهێزە و تەواوە، کە خاوەنی ڤیتامینێکی زۆرە خواردەمەنییەکی بە کەڵکە بۆ ژیان و لەش.


٢.منداڵدان یان ئەو کەسانەی  زۆر کزن، پێیەن خۆشە قەڵەو بن دەبێ بەیانیان لێوانێک و عەسرانە لێوانێ ئاوی ترێ بخۆن.

٣.ئاوی ترێ زیاتر ئەدرێ بەوانەی  ماوەیەکی درێژ نەخۆش بوون و بێ هێزن.

٤.ترێ بۆ بەهێزکردنی تەواوی لەش باشە بۆ نەخۆشی کزی، کەم خوێنی، سیلی سیپەلاک، وشکی(قەبزی) دەروون، بێوەسیری و کۆخەڕەشە زۆر باشە.

٥.ئەوانەی دوای برینکاری (عەمەل) نیازیان بەهێزگرتنەوە هەیە، یەک یان دوو لێوان ئاوی ترێ ئاکامێکی باشی دەبێت.

٦. ئاوی ترێ خۆراکێکی زۆر باشە بۆ ئەوانەی گیرۆدەی زیادی جەوهەر(سورە)ی خوێنن و (ئەسیدۆز).

٧.ئاوی ترێ بۆ ئەو نەخۆشانەی گیرۆدەی ئەستووربووتی گورچیلە بوون،خواردنەوەی ئاوی ترێ باش و میزهێنەرێکی بەکەڵکە لەوبارەوە واباشەبە جێگای شیر، ببدەی بە نەخۆش.

٨.ئاوی ترێ بۆ ئەوانەی جەرگیان باش کار ناکات، ڕاسپێردراوە ، چونکە ئاوی ترێ کاری هەڵگرتنی قەند لە جەرگدا دەکا و لابردنی زەرداو ئاسان دەکا.

٩.دۆشاوی ترێ بێ هێزی لەش و بێ هێزی هەناو (احشاء) چارە دەکات، بۆ ئەو مەبەستە دۆشاوی ترێ لەگەڵ شیری مانگا لێکدەدەن لەگەڵ هێندی بادامی شیرین ڕۆژانە ٢ تا ٣لێوان دەدەن بە نەخۆش.

١٠.بۆ.دەرمانی زەردوویی دۆشاوی ترێ لەگەڵ تۆزێک سرکە تێکەڵ دەکەن دەبدەن بە نەخۆش.

١١.خواردنی دۆشاوی ترێ کە تێکەڵی بێ لەگەڵ کەمێک زەعفەران بۆ خەم و ناڕەحەتی و تووڕەیی زۆر توندو ناڕەحەتی دەمار بەکار دەبرێ، دەبێ تا چاکبوون  بەردەوام بێ.

١٢. بۆ دەرمانی لەکەی دەم و چاو دۆشاوی ترێ بە تەنیا یان لەگەڵ تۆزێ خوێ لەو لکانە هەڵسوون.

١٣.دۆشاوی ترێ لەگەڵ هێرۆی کوڵاو، وەک مەڵحەم لەسەر ئاوساوی کوانی دادەنێن زارکی ئاوساوەکە دەکاتەوە جگە  لەوەش ئەو ماسیوانەی کە بە هۆی کوتراو ئەستووربوون، زۆر بەکەڵکە.

١٤.شەربەتی ترێ، بۆ بەهێز کردنی تەواوی لەش باشە.

١٥.شەربەتی ترێ، زەردار و مەستی لادەبا.

١٦.شەربەتی ترێ، چارەی زگچوون و ڕشانەوە دەکا بۆ ئەو مەبەستە دەبێ بەیانی و نیوەڕۆ و شەو یەک کەوچک بخۆنەوە.

١٧.شەربەتی ترێ، ئیشتیا دەکاتەوە، دەبێ هەموو ژەمان پێش نان خواردن کەوچێک بخۆیەوە.

١٨.ڕۆنی ترێ، پێست نەرم دەکا بە جێگای کرێمی جۆراوجۆر بۆ خۆجوان کردن، بۆ پاراستنی پێست و خاوێنی کەڵکی لێ وەردەگرن.

١٩.تێهەڵسوونی ڕۆنی ترێ لە پێست و ئەندامی ئەو کەسانە کە بە وەرزش ماندوو بوون و جەمام بوون و کوتران،چارە دەکا.

٢٠.داماڵینی ئەندامی سەلمێنراو بە ڕۆنی ترێ شوێنەواری باشی هەیە.

٢١.خۆڵەمێشی نەرمی دەنکی ترێ بۆ ئەو چاوانەی ئاویان لێ دەڕژێ و بۆ ڕووناکی چاو بە کەڵکە وەک کل چاوی پێ بڕێژن.

٢٢.ترێ یان وەک شیری دایک حسابیان کردووە،هێندی پزیشک باوەڕیا وایە ئاوی ترێ شیری گیایەکە کە مادەی خۆراکی بە چەند قات لە شیری ئاژەڵ زیاترە.

٢٣.ترێ جەرگ بەهێز دەکا بۆ هەڵسووڕانی ساغی ئەو یاری دەکا.

٢٤.ترێ ژەهری لەش لادەباو قەبزی چارەسەر دەکات و مایهێڵێت.

٢٥.ئەگەر ئاوی ترێ لە پێست هەڵسوون، چرچ و لۆچییەکانی لادەبا، پێست نەرم و ئاودار دەکا.

٢٦.ترێ بۆ ئەو کەسانەی کە گیرۆدەی ماسینی ئەژنۆن ، جمگەی لەشن، بادارن، یان لەبەر پیری یان قورسی گەی لەشیان ئەستوور بووە، ئەوانەش بەردی گورچیلەیان هەیە، باشە.

٢٧.ئاوی ترێ بۆ ئەوانەی گیرۆدەی ژاربوون یان پلەی گوشاری خوێنیان چووەتەسەر یان توێخ هەڵدانی پێست و وشکەبیرۆ یان گورچیلەکان چڵکی کردووە، باش و بەکەڵکە.

٢٨.ئاوی قۆرە، فێنکە کاتێک تاوتوێی لەشت دادەگرێ بۆ چارەی گەرووخڕە، ماسینی سیلی سیپەلاک بەکاردێ


.

٢٩. مێوژ لە ترێ بەهێز ترە، سینگ نەرم دەکاتەوە، خڵتەی دەروون دێنێتە دەرێ.

٣٠.مێوژ بۆ هەموو نەخۆشێکی سیپەلاک، لوولەی سیپەلاک، گورچیلە، میزەڵدان و جەرگ دەیخۆن.

٣١.شیرەی بەهارانی مێو کاتی بڕین(فرمێسکی مێو) بە ئەندازەی کەوچکێکی قاوە خواردن بەیانان بۆ لابردنی بەردی گورچیلە بەردی کیسەی زەردا و خیزی گورچیلە و دانێی زۆر زوو چاکی دەکاتەوە.

٣٢.تکەی فرمێسکی مێو لەسەر برینی دانێی زۆر زوو چاکی دەکاتەوە. 

٣٣.ئەگەر چاوی سوور هەڵگەڕاو یان پێڵووەکانی ئەستوور بوو بە تێکشکانی ئەو ئاوە ، ئەستوور بوونەکەی چاک دەبێ سوورییەکەشی هەروا.

٣٤.ئاوی قۆرە، قەڵەوی زۆر، کز دەکا.

٣٥.ئاوی قۆرە، بلووغ بوون یان عازەب بوونی کچان پێش دەخا مانگانەی ژنان دەکاتەوە.

٣٦.ترێ شوێنەواری (ئەزید و ئەرسێنیک) ی هەیە، ئا بەو شێوە بۆ لۆکان بە تایبەت نەخۆشی تووی کەڵەبابەی گەروو باشە.(سێو مرۆڤ)

٣٧.ئاوی ترێ، سیری ژنان زیاد دەکات.

٣٨.ترێ بۆ سڕینەوەی خەم و ناڕەحەتی بێ تاقەتی توند، زۆر باشە، لەو بارەوە لە ئیمام سادقیان گێڕاوەتۆ کە فەرموویە، دوای تۆفانی نووح، کە ئاو، زۆری عەرز شوشتبۆوە (عەرزی دادڕیبوو) حەزرەتی نووح لە قەبرستان ئێسکی مردووەکانی دی (کە سێڵاو دەری خستبوو) زۆر خەمناک بوو، خوای گەورە پێی فەرموو ترێی ڕەش بخۆ بۆ ڕەوانەوەی خەمەکانی.

٣٩گەڵای ترێ ئەستووربوونی سیپەلاک کە کۆن و جێگرتوو بێ، چارە دەکا.

٤٠.گەڵامێو، یا لەباری کریپ یان چڵکی ڕیخۆڵەکان، دژی چڵکی چاکە بۆ شوشتنەوەی ڕیخۆڵەکان بایەخی زۆرە دەتوانن چوار گرام گەڵای وشکی مێو لە لێوانێک لە ڕاوی کوڵیودا دەم کەن ڕۆژی دوو تا سێ فنجانی لێ بخۆنەوە


سەرچاوەکان



2435 بینین