سوودەکانی نارنج

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-15-00:18:00 - کۆدی بابەت: 699
سوودەکانی نارنج

ناوه‌ڕۆك

نارنج

نارنج یا نارنجک میوەیەکە لە جۆری تێکەڵییەکان و وەک پرتەقاڵ دەچێت ، مێشکەکەی پڕ ئاو و ترشە ، دارەکەی دیمەنێکی جوانی هەیە خاوەنی گوڵی سپی و بۆن خۆشە لە گوڵەکانی عەتر و ئارەقی بەهار نارنج دەگرن ، داری نارنج لە باکوور و باشووری ئێران پەروەردە دەکرێ ئاوی میوەی نارنج لە خواردنی خۆراکدا وەک سرکە و ئاوی لیمۆ بەکار دەبرێت گوڵی داری نارنج ( بەهار نارنج)  زۆر جوان و بۆن خۆشە ئەو بەشانەی کە لە داری نارنج بۆ کەڵک لێ وەرگرتن دەبن و بۆ خۆراکی و پزیشکی ئەوانەن:
گوڵی داری نارنج ، میوەی نارنج ، گەڵای داری نارنج ، نێکوڵی میوەکەی

تایبەتمەندییەکانی

 ١. دەمکراوی گەڵای نارنج ، خاوەنی شوێنی تواندنەوەیە و لەرز ناهێڵێت. 

 ٢. بەهار نارنج (گوڵی داری نارنج) دژی لەرزە ون گەرە دەرمان دەکات.

 ٣. لە ئاوی تکەی هەڵمی بەهار نارنج ، بۆ بۆن خۆشکردنی شەربەتگەل کەڵکی لێ وەردەگرن.

 ٤. ئاوی تکەی هەڵمی بەهار نارنج ، دەمارەکان بەهێز دەکات.

 ٥. ئاوی تکەی هەڵمی بەهار نارنج ، بێ خەوی دەرۆان دەکات.

 ٦. ئاوی نارنج خاوەنی ڤیتامینەکانی  C , B , D یە تایبەتی ئاوی لیمۆی هەیە.

 ٧. لە تێکوڵی نارنج مرەبایەک دروست دەکەن دژی کرمە و گازی گەدە لە بەین دەبات.

 ٨. ٣٠ گرام تێکوڵی نارنجی وشککراو  لە لیترێک ئاوی کوڵیودا ، بۆ کەم ئیشتیایی دەتوانی ، بە ماوەی ٥ دەقیقە بیکوڵێنی و ٢٠ دەقیقە لێی گەڕێی دەم بێنی پاشان روونی کەیەوە و بە هەنگوین یا شەکر شیرینی کەی ، پێش هەر ژەمێک فنجانێکی لێ بخۆنەوە.

 ٩. دەمکراوی ١٠ تا ٤٠ گرام گوڵی داری نارنج ( بەهار نارنج) بۆ قۆڵنجگەلێک کە بناغەکەی لە دەمار دابێت زۆر باشە.

 ١٠.  دەمکراوی تێکوڵی نارنج بەو شێوە ، کە باسکرا ، تاو دەرمان دەکات.

 ١١. دەمکراوی ٣٠ گرام تێکوڵی نارنج ،  لە لیترێک ئاودا ، بەو شێوەی کە لە سەرێ باسکرا ، بێ خەوی دەرمان دەکات، ئەو دەمکراوە پێش خەو بخۆوە.

 ١٢. دەمکراوی تێکوڵی نارنج ، ژانی لاجەسەر (میگرێن) چارەسەر دەکات.

 ١٣. دەمکراوی تێکوڵی نارنج یان بەهار نارنج بۆ هێور کردنەوەی دڵ و بۆ پێشگیری لە دڵەتەپە شوێنی باشی هەیە.

 ١٤. دەمکراوی تێکوڵی وشکی نارنج ، کۆخە چارە دەکات.

 ١٥. ئەگەر یەک گەڵای تازە و خوێنی نارنج لە ئیسکانێک ئاوی کوڵاتوو کەی چەند دەقەیەک سەبر کەس هەتا مەوادە گرنگەکە تێکەڵی ئاوەکە بێ و بەشێوەی چایی بیخۆیەوە ، هێور کەرە ، دژی لەرزە ، هەزمکەری خۆراکە.


 ١٦. بۆن کردنی عەتری گەڵای داری نارنج کە بە هۆی گوشاری دەست دێتەدەرێ بۆ هێدی کردنی دەمار و لابردنی خەم بە کەڵکە و مرۆڤ خۆشحاڵ دەکات.

 ١٧. شەربەت یا مرەبای تێکوڵی نارنج گەدە بەهێز دەکات ، زەرداو ناهێڵێ و دژی خوێنڕێژی دەروونە.

 ١٨. تێکوڵی نارنج ژاری دووپشک لادەبات ، بۆ ئەو مەبەستە دەبێ تێکوڵی تازە و زەردی نارنج لە ئاودا بخوسێنن ماوەیەک سەبر بکەن هەتا مەوادکەی دەچێتە ناو ئاوەکە پاشان لەگەڵ تۆزێک شەکر بیدەن بە نەخۆش بیخواتەوە.

 ١٩. لە بەهار نارنج بۆ عەتر  و ئۆدکڵۆن سازکردن کەڵک وەردەگرن و ئارەقی بەهار نارنجی لێ دروست دەکەن.

 ٢٠. بەهار نارنج نزگرە زاهێڵێ و بۆ ئەو نەخۆشانەی گیرۆدەی لاوازی دەمارن و ئەوانەی ناڕەحەتی فیکریان هەیە یان ڕۆحی زۆر بە کەڵکە.

 ٢١. ئارەقی بەهار نارنج بۆ لابردنی خەم و کەسەر باشە و شادیش دێنێ.

 ٢٢. ئارقی بەهار نارنج ، ئیشتیا دەکاتەوە و ئارەزووی ژن و مێردی دەبزوێنێت.

 ٢٣. ئارقی بەهار نارنج لاوازی دەمار لادەبات.

 ٢٤. بەردەوام خواردنی بەهار نارنج لەگەڵ کەرەوز بۆ وەدەرنانی بەردی گورچیلە و میزەڵدان شوێنی باشی هەیە.

 ٢٥. خواردنی ئارەقی بەهار نارنج لەگەڵ شیری ماین بۆ ئەوەی ژن زوو لە مناڵ بێتەوە بە تەجروبە سەلمێنراوە لەو ماوەیدا ڕۆژی ١ تا ٢ گەڵا ئیسکانی ئارەقی بەهار نارنج لەگەڵ شەکر و ئاو لێکدەن و بیخواتەوە.

 ٢٦. خواردنی گەڵا و گوڵی نارنج هەزمی خۆراک هاسان دەکات لە هەمان کاتدا کرمیش دەکوژێ و ئارەق هێنە خواردنی گەڵای نارنج  ٣ تا ٤ گەڵا لە لێوانێک ئاوی کوڵاتوودا کە دەبێ ماوەی ١٥ دەقیقە دەمی کەی ڕۆژی ٣ هەتا ٤ لێوانی دوای نان خواردن لێ بخۆنەوە.

 ٢٧. تێکوڵی نارنج بۆ ئەو گەدە و مێعدانەی زوو دەترشێن ، باشترین هەتوانە کە شوێنی باشی هەیە خواردنی ئەو جۆرە گەدانە بەهێز دەکات ، ئیشتیا دەکاتەوە بۆ ئەو خاڵانەی سەرەوە کە باسمان کرد ئەندازەی خواردنی بەهار نارنج ، یەک کەوچکی سوپ خواردنە لە لێوانێک ئاودا ئاوی کوڵاتوو کە دەبێ دە دەقیقە دەم بێنێ و ڕۆژی ٢ گەڵا ٣ فنجانی لێ بخۆنەوە ، ئەندازەی گەڵای نارنجەکەش ٣ گەڵا هەتا ٤ گەڵایە ، لە لێوانێک ئاوی کوڵاتوو کە دەبێ ١٥ دەقیقە لە ئاوەکەدا دەم بێنێ ڕۆژی ٢ تا ٣ فنجانی دوای نان خواردن لێ بخۆنەوە لەبارەی تێکوڵی نارنجیش دەبێ وردی کەی و یەک کەوچک تێکوڵی وشکی نارنج لە لێوانێک ئاو کەی کەمێک  بکوڵێنی ماوەی ٢٠ دەقیقە لێی گەڕێی تا دەم بێنێ ڕۆژی فنجانێکی پێش نانی لێ بخۆنەوە.

 ٢٨.  بۆ چارەی قەبزی  دەتوانی یەک نارنجی لە ئاودا بکوڵێنی ئەو ئاوە تفت و تاڵەی بڕێژی دووبارە نارنجەکە لە ئاوێکدا کە بە قەند و شەکر شیرین کراوە ماوەی ٢٠ دەقیقە بکوڵێنە دوای ساردبوونەوە بەیانان لە  خورێنی بیخۆ یان شەوانە ٣ سەعات دوای نان خواردن.

 ٢٩. ئەگەر ڕۆژی ئاوی نارنجێکی تازە بگری و بە ئەندازە ١/٣ ئەویش گوڵاوی تێکەی گشت ڕۆژێک دەم و چاوی خۆتی پێ بشۆی کونەکانی دەم و چاوت دەگرێ و پێستی ڕوخسارت بەهێز دەکات.


سەرچاوەکان



1438 بینین