ئامفیزم

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-26-19:27:00 - کۆدی بابەت: 877
ئامفیزم

ناوه‌ڕۆك

ئامفیزم

نەخۆشیەکە کە بەهۆی لەدەست دانی توانای گۆڕینی هەواڵە کیسەکانی هەوای ناوسیەکاندا و کەم توانایی لە فراوانیدا تووشی دەبێت وە دەبێتەهۆی ئەوەی کە ئۆکسجینی تەواو بۆ پێویستییەکانی لەشی بەدەست نەیەت.

نیشانەکانی

  • کۆکە
  • تەنگە نەفەسی
  • کەم بوونی کێش
  • خیسەخیسی سینی و کەوە بونەوەی لێوەکان
  • وەک بەرمیل لێ هاتنی سییەکان

ئەم نەخۆشانە هەندێ جار ناچار دەبن بەشێوەی نیوە دانیشتن بخەون چونکە زۆر نەفەس تەنگ دەبن. وە ناتوانن درێژ ڕابکێشن بەهۆی کێشانی جگەرە  ئالوودبوونی هەوای پیس کەمبوونی جۆرێک لە ئەنزیمەکانی وەک (ئەنتی پڕۆتاز) هەندێ لە ئاگرکوژێنەوەکان بەهۆی بەردەوامی  کاریان لە هەوای ئالودەدا تووشی ئەم نەخۆشیە دەبن.

نەخۆشی (ئامفیزم) لەوانەی جگەرەکێشن لە سەرووی (٤٥) ساڵدا زۆرتر دەردەکەوێت. ڕێگا بۆ پێشگیری لەم نەخۆشیە لە جگەرەخۆرەکاندا تەرکی جگەرەیە، چ بە شێوەی دار جگەرە و چ بە شێوەی کەم نیکۆتینەکان هەروەها ئالوودە بوونی هەوای شارەکان بە دوکەڵی ئۆتۆمبێل ، هۆکارێکی ترە بۆ ئەم نەخۆشیە هیچ کات لە هەوای پیس بوونی شارەکاندا ڕاکردنی زۆر و پاسکیل سواری و وەرزشی سەخت مەکەن . ئەوانەی کە دووچاری ئەم ئالودەییانە دەبنەوە خوێنیان لە خڕۆکە سورەکانیاندا زۆرتر لە ڕێژەی پێویست و هەروەها خوێنێکی خەست و تاریک ڕەنگیان هەیە. شایانی باسە کە هۆکاری بۆماوەیی زۆر کاری گەرە لەم نەخۆشیەشدا . کەم توانایی لە ڕشتنی (ئەنتی پڕۆتاز) لە هەندێک کەس وا دەکات ئەو خێزانە نەخۆشی (ئامفیزم)ـیان پێوە دیار بێت، بۆ زانینی (ئامفیزم) دەتوانرێت لە شەپۆلی سادەی رادیۆگرافی کەڵک وەربگیرێت لەم نەخۆشیانەدا ڕوودان و گۆڕانکاری لە بۆری هەوادا دەبینرێت . 


دەرمانەكانی

بریتیین لە (تیوفیلین، پردینۆزۆلۆن، ئەنتی بیوتیک، بەڵغەم هێنەرەکان) هەروەها سوود وەرگرتن لە کەپسولی ئۆکسجین لە ماڵدا و سوود وەرگرتن لێی کە کاتی پێویستدا.


سەرچاوەکان



736 بینین