مێژووی كۆمەڵ

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-08-22:44:00 - کۆدی بابەت: 1193
مێژووی كۆمەڵ

ناوه‌ڕۆك

مێژووی کۆمەڵ بە خێرایی

سەرەتای مێژوو لە لایەن زانستەوە ڵێڵە، هەرچەندە مادیەکان (هیرۆفتس ٤٨٤ - ٤٢٥ پ.ز) بە (باوکی مێژوو) دەناسن و زانیارییەکانی سەرەتایی تەنها لەوان وەردەگرن، واشی بۆچووینە کە مێژووی کۆمەڵ لە ئەڵقەی وەرچەرخانی مەیموون بۆ ئادەمیزاد دەست پێدەکا، ئێستا ئەو بۆچوونە لاواز و دەستکورت بووە لە ڕووی زانستی.
هەرچی مەدرەسەی ئاینیشە، حەزرەتی ئادەم بە سەرەتای مێژوو دەناسێ، بەپێی (بدایة والنهایە-ابن الکثیر) حەزرەتی ئادەم ڕۆژی جومعە دروست کراوە، یەکەم جار لە شاری کوغلاندی هیند نەوەکانی بەسەر زەویدا بڵاوبوونەوە، هەندێک مێژووی دابەزینی بۆ ٣٥- ٤٠ سەدە پ.ز. دەگێڕنەوە، یوشر و لایتفوت دەڵێن ژیان لە ٤٠٠٤-.ز. دەستی پێ کردووە، وردتر لە ١٣/ئۆکتۆبەری ٤٠٠٤ پ.ز سەعات ٩ـی بەیانی دەستی پێ کرد!! هەرچی (ئاشۆش)ـە دەڵی لە نێوان هەینی دابەزینی ح.ئادەم و هەینی تۆفانی ح.نوح ٢٢٠٠ ساڵ و ٢٦ ساڵ و ٢٣ ڕۆژ و ٤ سەعاتە!، لەو نێوانە چەند نەوەیەکی تەمەن درێژ بەسەر زەوی پەرش و بڵاو بوون، تەورات بەوردتر مێژووی تۆفانەکە دەگێڕێتەوە بۆ ١٧/٢/٦٠٠ـی تەمەنی (ح.نوحد احمد سوسە دەڵێ بەپێی تەورات لە ٣٠٠٠پ-ز لە تەمەنی ٦٠٠ ساڵەی ح نوح تۆفانەکە ڕوویدا، بەڵام خۆم بە وردیم لە تەورات کۆڵیەوە دەرکەوت ئەو قەبلاندنەی (د. احمد سوسە) هەڵەیە، ڕاستییەکەی بەپێی تەورات کە لە (سفر التکوین اصحاح ٥) باسی دەکات قەبلاندنەکەی (ئاشۆس) نزیک بوو لەگەڵ کەمێک جیاوازی، دەرکەوت ئەو ماوەیە بریتییە  لە: ٢٢٥١ساڵ و ٢ مانگ و ١٧ڕۆژ، بەڵام وا پێدەچێ زۆر زیاتر بێ ئەگەر بە ووردی سەرنج بدەینە قورئان و تەورات دەردەکەوێ تەمەنی نەوەکان گەلێ دوور و درێژ بووە، دوای لە تەمەنی ٦٠١ لە جودی گیر بووە، جارێکی تر لەو کوردستانە لە دەوروبەری شاخی جونی ژیان دەستی پێ کردووەتەوە، یەکەم ئاوەدانیش هەر لە کوردستان لە بناری جودی لەسەر دەستی نوح بە ناوی (هەشتایان-گوزارش لەو ٨٠ کەسەی لەگەڵی دا بوون)، بەپێی هەندێ سەرچآوە یەکەم شار لە نێوان ٣٠٠٠ بۆ ٥٠٠٠ ساڵ پ.ز دروست بووە، پێشووتر وا دەزانرا یەکەم شار و یەکەم شارستانی لە خوارووی عیراقی ئێستا لەسەردەمی سۆمەرییەکان بووە، کەچی بەپێی دوادۆزینەوەی تیمێکی (ئەمریکی و سوری) هاوبەش بە سەرپەرشتی (مگوایر گیپسۆن)ـێ شوێنەوار ناسی لە (پەیمانگای ئۆرێنتال)ی شیکاگۆ لە ساڵی ١٩٩٩ دەرکەوت دەکەوێتە ڕووی رۆژهەڵاتی سوریای ئێستا بە ناوی (گردە حموقار-نزیک جودی)، ئیتر ئەوە سەرهەڵدانی شارستانیشە، هەموو ئەو شارستانی و چرا ڕووناکانەی قوڵایی مێژوو یەکەم جار لە ڕێگەی هۆکاری دەرەکی و پەیامی ئاسمانی یەوە بنڕێژ کراون، ئینجا درێژەیان بە خۆ داوە، وەک یۆنانیەکان، ڕۆم، بابلیەکان، چینیەکان، هندیەکان، میسریەکان، مایا، ...، زۆربەشیان بە شێوەیەک لە شێوەکان دەوڵەتێکی خواییان بۆ خۆ دروست کردوون  تا دەسەڵاتیان بەهێز بێت، وەک تەنزیرەک بۆ هاوتایی پاپا و ئیمپراتۆر دەیانگوت: هەروەک مرۆڤ لە دوو لای ماددی و روحی پێک هاتووە دەبێ دەسەڵاتیش لەو دوو لایە پێک بێت، ئاین و پاپا و بۆ رۆحی مرۆڤ و دەوڵەت و ئیمپراتۆریش بۆ جەستەکەی، ئەو جۆرە دەسەڵاتە سیۆکراسی پێ وتراوە، یان مەولەت پێ دراو، هەرچەندە عەلمانییەتی ئێستا دەیەوێ ناسنامەی مێژووی خۆی بگێڕێتەوە سەر لاتینی کۆن گوایە کەلتووری یۆنان بناغەی ئاینی نەبێ، کەچی بە ورد بوونەوە دەبینین هەتا شارستانی (یۆنان)ـیش بناغەکانی ئاینی ئاسمانییە، ناوی یۆنانیشی لە (یونس) پێغەمبەر هاتووە، هەریەکە لە ئەنکلامیدیس و فیساگۆرس (٥٨١-٤٩٧ پ.ز) لە سەر دەستی پێغەمبەران (ح.داود و ح.سلیمان) دەرسیان خوێندووە، زیاتر لەوەش زۆربەی شارستانی و یاسا کۆنەکانیشی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەخۆ لە شۆڕشی پێغەمبەرێک هاتووە، لە سەر ئەو بنچینەیە دەبینین شارستانی ڕۆم و یۆنان و میسر و چین و میزۆپۆتامیا... بەرهەمی پێغەمبەرانن بەو شێوەی خوارەوە: بناغەی ئیمپراتۆریەتی  ڕۆمیش هەروا لە باپیرە گەورەیان کە ناوی (روم بن عسو بن اسحاق النبی)ـە، شریعەتی حامورابی درێژ کراوەی شریعەتی ح ئیبراهیمە، بەپێی (پەیمانگای ئیسلامی بریتانی- زانستەکانی بەراوردی ئاینی) ئەوا حامورابی ٣٠٠ ساڵ دوای ح.ئیبراهیم هاتووە لە ١٨٧٠ پ.ز، بۆیەش بەشی زۆری ماددەکانی شریعەتی حامورابی لە تەورات و ئینجیل و شەریعەتی ح.ئیبراهیم و هەندێکیشی لە ئاڤێستای سەردەشتی دەچێ، هەندێكی لەگەڵ قورئانیش لێک نزیکە، لەسەر ئەو بنچینە قووڵە ڕۆسۆ دەڵیت یەکەم دەسەڵات و شآرستانی ئاینی بووە.


  یاسای گەشەکردنی کۆمەڵ وا دەخوازێ کە جیهان بەرەو تێکەڵ بوون و پێشکەوتن و فراوان بوونی عەقڵی بێ، (ئەوەیان زۆر لە پەیامبەران هاتوون، بۆ هەموو گۆشەیەکی جیهان، تا کۆنمەڵ گەیشتە قۆناغێکی پێشکەوتوو و ئامادە بەرەو جهانگیری، ئیتر دوا (پێغەمبەر د.خ) و بە دوا پەیڕەوە نێردرا بۆ هەموو جیهان لە هەموو سەردەمێک و بە بەرنامەیەکی ژیانی تەواو، لێرەوە مێژووی ڕاستەقینەی کۆمەڵ دەست پێ دەکات، کۆمەڵیك گۆڕانکاریشی لێ هاتە دی، لەوانە: دەسەڵاتی هۆکاری دەرەکی گواسترایەوە بۆ ناوەکی، لە پەیامیشەوە گواسترایەوە بۆ قەقڵ، لە هێزی ماسولکەشەوە خزا بۆ هێزی فیکر.. کاریگەری سروشتیش زیاتر کەوتە دەست کۆمەڵ، لەگەڵ زۆر گۆڕانی تر کە تا ئێستاش بە خێراتر هەر بەردەوامە.


  هاتنی ئیسلام وەرچەرخانێکی بنەڕەتییە لە مێژووی گشت مرۆڤایەتی، هەر لە چینەوە تا ئەوروپا، ئەورووپیەکان دان بەوە دەنێک کە ڕابواونی ئەوروپی لە دوای سەدەکانی (١٦٠٠)ز لە ژێر کاریگەری دەروازەی ئەندەلوس و عوسمانیەوە بووە، بەسەرهاتی ئەو (سەعات)ـەی کە بە دیاری بۆ شای فرنسی (شارلمان) ناردرا لە لایەنی هارون الرەشید بەناوبەنگە ویل دیورانت لە (قصة الحضارة) تۆماری کردووە، بەڵام وا چاکە دەقی نامەی (شآ جۆرج) تۆمار بکەین لە (مەوسوعەی جودیمان وەرگرتووە) کە بۆ (هیشامی سێ یەم) ناردووە، چۆن داوای فێرکردن و پەرەپێدانی لێ دەکات:
  (لە شای ئینگلتەرا (جۆرج)ـەوە بۆ خەلیفەی موسڵمانان لە شانشینی ئەندەلوس، خاوەن شکۆ (هشامی سێ یەم)ـی پایە بەرز.. دوای سڵاو و ڕێز: گوێ بیستی باڵایی خوێندن و زانستی پیشەسازی بوویمە لای جەنابتان، تکامانە نەوەکانمان بێ بەش نەکەن لێی، ئەوا شازادە خانم (دوبانت)ی خوشکەزام بە خۆی و دەستەیەک لە کچە ماقوڵانی ئینگلتەرا و بە دیاریەکی سادەشەوە نارد، دەخوازین بە زانست و زانیارییەوە بگەڕێنەوە لامان، تا نەوەکانمان فێر بکەن. ) -خزمەتکارتان-جۆرج-
خەلیفەیش قایل بوو لەسەر بودجەی (بیت المال) فێر بکرێن.


  دوای ئەو دۆخە وەرگەڕا، شارستانی ئیسلام دواکەوت و ئەوروپا پێشڕەوایەتی وەرگرت، دنیای سەرمایەداری لێ هاتە دی، لە کار و کاردانەوەکەش دا کۆمەڵێک مەدرەسەی فیکری و سیاسی لێ پەیدا بوو، سەرەکیەکەیان مەدرەسەی مارکسیەت بوو کە لە ساڵی ١٩١٧ لەسەر دەستی لینین شۆڕشی ئۆکتۆبەر و سەربازگەی دژ بە ڕۆژئاوای لێ دروست بوو، خەریک بوو هەموو جیهان بە ئەمریکاشەوە هەڵڵوشی دوای لە کۆتایی سەدەی ڕابردوو ئەزموونەکەی تێک رووخا و لەو ساتەوە ئەمریکا بە تاک جەمسەری سەرکردایەتی جیهان دەکات.


سەرچاوەکان

51 بینین