بکوژی گۆبڵین

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-10-22:57:00 - کۆدی بابەت: 1250
بکوژی گۆبڵین

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری زنجیرە

چیڕۆک: لە جیهانێکدا کە مرۆڤ و گۆبلین و جن و مامێلکە و کورتەباڵا و چەندانی تر هەنە، کەسە سەرکیشیکارەکان کاردەکەن بۆ ئەرکی سەخت و کوشتنی خراپەکاران بۆ بەدەستهێنانی پلە و شکۆمەندی. قەشەیەکی کچ کە یەکەم ڕۆژی چوونی بۆ نێو سەرکێشی کاران لەگەل تیمێک، تووشی کۆمەلێک گۆبلین دەبن و دەمرن تەنها کچەکە دەمێنێتەوە و (بکوژی گۆبلین) ڕزگاری دەکات، ئەویش سەرکێشی کارە و بەڵێنی داوە هەموو گۆبلینەکان بکوژێت. کچەکە لەگەڵی تیمێکی دروست دەکات و بەرە بەرە گەورەتر دەبێت، پێکەوە ئەرکی کوشتنی گۆبلینەکان دەگرنە ئەستۆ.
 
Goblin Slayer (بە کوردی: بکوژی گۆبلین) (بە یابانی: ゴブリンスレイヤー) ئەنیمیەکە بۆ سەرووی ١٧ ساڵییە بەهۆی دیمەنی نەشیاو و زۆری خوێن، ماوەی هەر ئەلقەیەک ٢٣ خولەکە و کۆی ئەلقەکانی ١٢ دانەیە. لەلایەن کۆمپانیای White Fox بەرهەم هاتووە. ئەنیمیەکەش لە جۆری (ئەکشن، سەرکێشی، خەیاڵی)ە.
 
هەنێک زانیاری و تێبینی ئەنیمیەکە لە light novel وەرگیراوە و هەروەها مانگاشی هەیە لێی. مانگاکە لەلایەن Kōsuke Kurose نوسراوە پێکەوە لەگەڵ light novel ەکە لە ساڵی ٢٠١٦ بڵاوبوونەوە.
ئەنیمیەکە خاوەنی ڕەیتینگی ٧.٥ لە سایتی My Anime List و چۆتە ڕیزبەندی ١٣٨ ەمین دیارترین ئەنیمی لە سایتەکە بەکۆی زیاتر لە ٣٣٤ هەزار دەنگ. لە سایتی IMDB توانی دووبارە ٧.٥ بهێنێت بە کۆی زیاتر لە ٣ هەزار خەلک. لە سایتی Crunchyroll توانی ٤.٥ بهێنێت لە پێنج.
لە ٢٠٢٠ فیلمێکی لەسەر دەرهات بەناوی Goblin Slayer: Goblin's Crown کە باس لە تیمی بکوژی گۆبلین دەکات بە ئەرکێک دەچنە شاخێکی بەفراوی بۆ ڕزگارکردنی کچێکی سەرکێشی کار لەدەستی گۆبلینەکان.
 

بەژداربووان

یویچیرۆ یومیهارا لە ڕۆڵی بکوژی گۆبلین
 
یوی ئۆگورا لە ڕۆڵی ئۆنا شینکان (کچە قەشە)
 
یوکا ئیگوچی لە ڕۆڵی یوشیکای موسومێ (کچە جوتیارەکە)
 
یویچی ناکامورا لە ڕۆڵی کۆوهیتۆ دۆوشی
 
تۆمۆکازو سوگیتا لە ڕۆڵی تۆکاگی سۆریۆ
 
باو تۆیاما لە ڕۆڵی یۆسێ یوندێ
 
یوکۆ هیکاسا لە ڕۆڵی ماجۆ
 
ئایا ئیندۆ لە ڕۆڵی تسوروگی نۆ ئۆتۆمێ
 
مایا ئیچیدا لە ڕۆڵی یوکێتسوکێجۆ (کچە ئەرک پێدەرەکە)
 
یۆشیتسوگو ماتسۆکا لە ڕۆڵی یاری تسوکای


سەرچاوەکان



912 بینین