ڤۆن بڕۆن

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-11-22:15:00 - کۆدی بابەت: 1256
ڤۆن بڕۆن

ناوه‌ڕۆك

ڤۆن بڕۆن ١٩١٢-١٩٧٧ز 

لەوانەیە ئەگەر بڵێین فیکرەی مووشەکی گەمە ئاگریینەکان (صوارخ الألعاب النارية)، ھەمان ئەو فیکرەیە بێت کە مووشەکی ھەقیقی لێ درووستکراوە، ماقوول نەبێت، بەڵام ڕاستییەکەیشی ھەر وایە. 
کارکردنی بڕۆن بە ھاوبەشیی لەگەڵ رۆبێرت گۆدارد و گەشتکردنی بۆ فەزا و گەیشتن بە ئەستێرە دوورەکان، زۆر لە خەونەکانی سەدەی بیستەمیان بەدیھێنا. بڕۆن، زانای ئەڵمانی ئەمریکی، بە پێشەنگی دروستەکەرانی مووشەک دادەنرێت، نەک تەنیا لە وڵاتێک، بەڵکە لە ھەموو جیھان. ئەو یەکەم کەس بوو سەرکەوتووانە مووشەکێکی دوورھاوێژی دیزاین کرد. 
ھەروەھا بەرپەرسی تیمی دروستکردنی مووشەکی گەورە لە جۆری (ساتورن) بووە. ئەم مووشەکە بۆ دابەزینی مرۆڤ لەسەر ڕووپەلی ھەیڤ بەکارھاتووە.
ئەو ھەر لە دەمی ھەرزەکارییەوە بایەخی بە زانستی گەردوونناسیی داوە، ھەر لەو کاتەوەی باوکی بە دیاری تەلیسکۆبێکی دەداتێ.
یەکەم مووشەک:
بڕۆن لە سەردەمی منداڵیدا بۆ خوێندنی ھەندەسە خۆی گۆشەگیر کرد، تا ئەو دەمەی بووە ئەندامی کۆمەڵەی مووشەکوانانی ئەڵمانیا، ئەمەیش لە کۆتایی چلەکان.
بڕۆن بە ھاوکاری (ھیرمان ئۆبرس)، تاقیکردنەوەکانی لە بواری مووشەک دەست پێ دەکات. پاشان کۆمەڵەی مووشەکوانانی ئەڵمانیا بۆ کۆگایەکی دوورەدەستی پەڕگەی شاری بەرلین دەگوازرێتەوە، ھەر لەو کاتەوە چەند مووشەکێکی سەرەتای بەرھەم دێت... ئەو مووشەکانە بە سووتەمەنیی شل، کاریان کردووە.
لە ساڵی ١٩٣٢ز، سوپای ئەڵمانیا پێشخستن و پەرەپێدانی مووشەک خستە ئەستۆی خۆی. 
دوای کۆتاییھاتنی جەنگی دووەمی جیھانیی و کۆڵدانی ئەڵمانیا، بڕۆن و بەشێکی زۆری ئەندامانی تیمەکە بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاوارە بابوون.
لە شەستەکان گەورەترین و بەھێزترین مووشەک لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بە ناوی (ساترون٥)، بەرھەم ھات، ئەو مووشەکە لە ساڵی ١٩٦٩ز، زۆر سەرکەوتووانە لەسەر مانگ ھاتە خوارەوە.
بڕۆن لە ساڵی ١٩٧٢ز، خۆی لە وەکالەتی فەزایی ئەمریکا خانەنشین کرد و پۆستێکی دیکەی لە بواری کاروباری مانگە دەستکردەکان گرتە دەست.


سەرچاوەکان



778 بینین