سەیرکردنی فیلمی سێکسی هۆکاری ئەم نەخۆشییانەیە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-14-14:27:00 - کۆدی بابەت: 1330
سەیرکردنی فیلمی سێکسی هۆکاری ئەم نەخۆشییانەیە

ناوه‌ڕۆك

سە‌یركردنی فیلمە‌ سێكسیە‌كان ھۆكاری ئە‌م نە‌خۆشیانە‌یە‌

سە‌یركردنی فیلمە‌ پۆرنۆكان كە فیلمی سێكسیشی پێدە‌وترێت یە‌كێكە‌ لە‌و دیاردانە‌ی لە‌ناو توێژی گە‌نجان بە‌تایبە‌تی، بووە‌تە‌ خویە‌كی بە‌ردە‌وام، ئە‌م نە‌ریت و خووە‌ وێڕای ئە‌وە‌ی دیاردە‌یە‌كی ناشرین و نە‌خوازراوی كۆمە‌ڵاتییە‌، بە‌م داویانە‌ش وە‌ك نە‌خۆشییە‌كی دە‌روونی یاخود كێشە‌یە‌كی دە‌روونیش دێتە‌ ئە‌ژمار.
لە‌ بڵاوە‌كراوە‌ی ناوە‌ندی لە‌شساغی جیھانیدا، كە‌ لە‌لایە‌ن كۆمە‌ڵێك شارە‌زاو پزیشك و دە‌رونزاندا نووسراوە‌، ھاتەوە‌ كە‌ سە‌یركردنی فیلمە‌ پۆرنۆكان ھە‌رچە‌ندە‌ بە‌زۆری بۆ بە‌تاڵكردنە‌وە‌ی ئارە‌زووە‌ سێكسییە‌كانە‌، یاخود بۆ ھاوكاریكردنە‌ لە‌ بە‌تاڵكردنە‌وە‌ی ئارە‌زووە‌ سێكسییە‌كان، بە‌ڵام دوای ماوە‌یە‌ك بە‌ردە‌وام بوون لە‌سە‌ر تە‌ماشا كردنیان و بە‌فیڕۆدانی كات بە‌دیار سە‌یركردنیانە‌وە‌، دە‌بێتە‌ خوو پاشانیش ئاڵودە‌بوون و نە‌خۆشی دە‌روونی لێدە‌كە‌وێتە‌وە‌.
وە‌ك لە‌ بڵاوكراوە‌كە‌دا ھاتووە‌، لە‌ زانستی پزیشكی و دە‌روونیدا، سە‌یركردنی فیلمە‌ پۆرنۆكان وێڕای ئە‌وە‌ی دە‌بێتە‌ ھۆی شێواندنی ئارە‌زووە‌ سێكسییە‌كان و نە‌خۆشی  خە‌مۆكی و كێشە‌ی خێزانی و ...ھتد، لە‌ تازە‌ترین لێكۆڵینە‌ودا ئاشكرا بووە‌ كە‌ بابە‌تێكی لە‌بارە‌ بۆ ئاڵودە‌بوون، ھە‌ست بە‌خۆیان ناكە‌ن، لە‌كاتێكدا پێویستە‌ وە‌ك موعتادێك چارە‌سە‌ری دە‌روونی وە‌ربگرن.
بە‌گوێرە‌ی پێوە‌ری ڕێژە‌ی كلیككردنی سایتە‌كانی ئینتە‌رنێت، ھە‌رێمی كوردستان و عێراق لە‌و وڵاتانە‌ن‌ كە‌ ڕێژە‌یە‌كی زۆر بە‌رچاو تە‌ماشاكە‌ری سایتە‌ پۆرنۆكانی تێدایە‌. نیشانە‌ی ئە‌وە‌یە‌ ئاڵودە‌بوو بە‌سە‌یركردنی فیلمە‌ پپۆرنۆكان ژمارە‌یە‌كی بە‌رچاو و مە‌ترسیدارە‌.


سەرچاوەکان



1678 بینین