گۆثام - (Gotham(2014

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-15-23:53:00 - کۆدی بابەت: 1363
گۆثام - (Gotham(2014

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری زنجیرە

جەیمس گۆردن کەلێکۆڵەڕێکی نوێی بنکەی پۆلیسی گۆثامە وە ئامانجی ئەوەیە ئەو ئارامیەی کاتی منداڵی بگەڕێنێتەوە شارەکە،بەمەش ناچارە ڕووبەڕووی تەواوی ئەو تاوانبارانە ببێتەوە کەشاری گۆثامیان نوقمی تاوان کردووە
 
گۆثام Gotham زنجیرەیەکی ئەمریکیە و سەر بەکۆمیکەکانی جیهانی دیسی و شاری گۆثامە وەلەلایەن بڕۆنۆ هێڵەرەوە کاری دەرهێنانی بۆ کراوە و کۆمپانیای واڕنەر بڕۆسیش وەکو بەرهەمهێنەر.
چیرۆکی زنجیرەکە تایبەتە بەنیشاندانی شاری گۆثام و نیشاندانی تاوانبارە سەرەکی و لاوەکیەکان پێش دەرکەوتنی باتمان وە نیشاندانی پاڵەوانێتی پۆلیسەکانی گۆثام کەسەرەکیترینیان جەیمس گۆردن و هاڕڤی بۆڵووکی لێکۆڵەرە بنەمای زنجیرەکە له فیلمی batman beginsەوە سەریهەڵداوە.
 
هەر یەکە لەکەسایەتیەکانی وەک بێڵ ڤینگەر و بۆب کەینیش جێ دەستیان دیارە لەزنجیرەکە بەو کارانەی کەلەسەردەمی خۆیاندا کردوویانە زنجیرە لەبەرواری ٢٢ی سێبتێمبەری ساڵی ٢٠١٤ لەکەناڵی fox یەکەمین ئەڵقەی پەخشکرا و لەبەرواری ٢٥ی ئەپڕێڵی ٢٠١٩ کۆتا ئەڵقەی لەکەناڵی فۆکس پەخشکرا وە بەزمانەکانی رووسی،ئیتاڵی،فەڕەنسی،عەرەبی،ئیسپانی بەشێوەی ڕەسمی کاری وەڕگێڕان و دۆبلاژی بۆکراوە وەزۆرێک لەخراپەکارە سەرەکیەکانی شاری گۆثام تێیدا دەرکەوتوون لەوانە: پەنگوین،ڕێدلەر،کاتۆومان،پۆیسۆن ئایڤی،مستەر فڕایس،وە جۆکەر و زۆری دیکەش خاوەنی خەڵاتێکی ئێمی و شەش خەڵاتی دیکەیە و پاڵێوراوی 62 خەڵاتی تریش بووە لەنێو خەڵاتەکان باشترین ڤیلیەنی زنجیرە و باشترین ڕۆڵگێڕانی خوار تەمەن یانزە ساڵی تێدایە کە هەریەکە لەئەکتەران کامیرۆن مۆناغان بۆ ڕۆڵی جێرمایە ڤالێسکا(جۆکەر) وە دەیڤد مۆزوز بۆ ڕۆڵی ماڕتن زنجیرەکە خاوەن هەوادارێکی باشە لەنێو دۆستانی کۆمیکدا و بەیەکێ لەباشترین زنجیرەکانی کۆمیک دادەنرێ وەلەدوای زنجیرە ئەنیمەیشنی باتمان بەرزترین ڕەیتینگی لەسایتی imdbدا هەیە نوسەرانی زنجیرە هەریەکە لە ڕۆب بەیڵی،دانی کانۆن،تی جەی سکۆت،ئیگێڵ ئیگڵسن،وە ناثان هۆپەوەیە کاری سینەماتۆگرافیشی لەلایەن کریستۆفەر نۆڕڕ،کریسێنزۆ نۆتارڵی،دەیڤد ستۆکسۆنەوە بۆ کراوە وە کاری ساوندتراکیش لەلایەن دەیڤد ڕۆسۆ،گرەیمی ڕیڤڵەوە بۆ کراوە

بەژداربووان

بێن مکێنزکی لە ڕۆڵی جەیمس گۆردن
 
دۆناڵ لیۆگڵ لە ڕۆڵی هاڕڤی بۆڵووک
 
دەیڤد مازووز لە ڕۆڵی بڕووس وەین،باتمان
 
شۆن پێرتیۆ لە ڕۆڵی ئاڵفڕێد پێنیۆورث
 
ڕۆبن لۆرد تایڵەر لە ڕۆڵی ئۆزواڵد کاپڵپۆت،پەنگوین
 
ئیرێن ڕیچارد لە ڕۆڵی باڕبڕا کین
 
کامرین بیکۆندۆڤا لە ڕۆڵی سێڵینا کایڵ،کاتۆومان
 
کۆری میشێڵ سمیث لە ڕۆڵی ئێدوارد نێگما،ڕێدلەر


سەرچاوەکان



564 بینین