کیمیاگەری پۆڵایین : برایەتی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-16-00:39:00 - کۆدی بابەت: 1365
کیمیاگەری پۆڵایین : برایەتی

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری زنجیرە

چیرۆك: باس لە دوو برا دەکات کە بە منداڵی ویستویانە دایکیان بگەڕێننەوە بۆ ژیان لە ڕێگەی کیمیاویەوە کە قەدەغەیە و دەگمەنە. بۆ ئەوەی سەربگرێت وتەیەک هەیە لەو جیهانە دەڵێت (بۆ ئەوەی شتێک وەرگریت دەبێت شتێکیش لەدەست بدەیت) جا برا گەورەکە (ئێدوارد) لاقێک و دەستێکی لەدەست دەدات، برا بچوکەکە (ئەلفۆنس) جەستەی لەدەست دەدات و دەبێتە پارچەیەک ئاسن بەبێ جەستە کە پێویستی بە خواردن و نوستن و هیچ نامێنێت ئەمەش پاش ئەوەی دایکیان هەر لە مەرگ ناگەڕێتەوە. هەردووکیان بڕیار دەدەن تەواوی وڵات بگەڕێن بەدوای بەردی فەیلەسوف تاوەکو ببێتە یارمەتیەک جەستەی ئەلفۆنس بگەڕێنرێتەوە، لە ماوەی گەڕانەکە نهێنی گەورە لەسەر وڵات و مێژووی بەردی فەیلەسوف دەزانن کە ژیانی زیاتر لە هەزارەها لە مەترسیدایە.
 
Fullmetal Alchemist: Brotherhood (بە کوردی: کیمیاگەری پۆڵاین: برایەتی) (بە یابانی: 鋼の錬金術師 Fullmetal Alchemist)
 
ئەنیمیەکە بۆ سەرووی ١٧ ساڵییە و پڕە لە دیمەنی توندوتیژی و نەشیاو وە ماوەی ٢٤ خولەکە بۆ هەر ئەلقەیەک کە کۆی ئەلقەکانی ٦٤ ئەلقەیە، لەلایەن ستۆدیۆی Bones کاری دەرهێنانی بۆ کراوە. وە ئەنیمیەکە لە جۆری (ئەکشن، سەرکێشی، کۆمیدی، تاوانکاری، خەیاڵی)ە.
 

هەنێک زانیاری و تێبینی

گەر بێت و سەرەتا باسی ئەنیمیەکە بکەین ئەوا لەچەندین سایتی زۆر بەناوبانگ وەسفی باشی کراوە و کەمترین رەخنەی لێ گیراوە و بە یەکێک لە باشترینی مێژوو دادەنرێت.
 
لە سایتی IMDB توانی ڕەیتینگی ٩.١ بەدەست بهێنێت و بچێتە لیستی ٢٥٠ بەهێزترین زنجیرە کە توانی بچێتە ڕیزبەندی نۆزدەهەم بە دەنگی زیاتر ١٠٨ هەزار.
لە سایتی تایبەت بە ئەنیمی My Anime List توانی بچێتە یەکەمی زنجیرەکان واتا بە باشترین زنجیرە دادەنرێت لە نێو هەزارەها زنجیرە بە ڕەیتینگی ٩.٢٢ و بەدەنگی ١ ملیۆن و سەد هەزار.
 
ئەنیمیەکە توانی ببێتە خاوەنی سێ خەڵات و بۆ چوار دانە خەلاتیش پالێوراو بوو.
 
وەک زۆربەی ئەنیمی تر ئەمەش لە مانگا وەرگیراوە لەژێر هەمان ناونیشان، لەلایەن هیرۆمو ئاراکاوا نوسراوە و وێنەی کێشراوە. مانگاکە لە ١١٦ چاپتەر پێکهاتووە.
جیاوازی ئەو مانگایە لەگەل ئەوانی تر ئەوەیە توانی بچێتە ڕیزبەندی باشترین مانگاکان و سێیەم بێت بە ڕەیتینگی ٩.١٢ لە سایتی My Anime List.
 
مانگاکە جیا لەو ئەنیمیە کە ساڵی ٢٠٠٩ دەرچوو لە ڕاستیدا پێشوتر ئەنیمیەکی تر دەرچوو بوو لەلایەن هەمان ستۆدیۆ لە ساڵی ٢٠٠٣ ، ئەنیمیەکە ٥١ ئەلقە بوو و بە ناوی Fullmetal Alchemist بوو. رەخنەی لێ گیرا چونکە لە مانگاکە دەرچوو بوو ستافی دەرهێنان چیرۆکیان بۆ دانابوو، بەڵام توانی ڕەیتینگی ٨.٢ بهێنێت لە سایتی My Anime List.
 
لەسەرەتای دەرچوونی ئەو ئەنیمیە سەرەتا رەخنەی لێ گیرا کە هەمان دیمەنی ئەنیمیەکەی ٢٠٠٣ تیایە و پێویستی نەدەکرد دووبارە بکرێتەوە بەڵام ستافەکەی سەلماندیان کە گۆڕانکاری تیا کراوە و زیاتر سەرنج خراوەتە سەر لایەنی ئەکشن و هەست بزوێنەکەی کە گۆڕانکاری زۆر لێکرا بوو لەچاو ڤێرژنە کۆنەکەی.
 
ئەنیمیەکە موڤیەکی هەیە بەناوی Fullmetal Alchemist: The Sacred Star of Milos. کە باس لە ئێدوارد دەکات لە شارێکی تر بەدوای بکوژێک دەگەڕێت. ئەویش لە ساڵی ٢٠١١دا بلاوبۆوە لە یابان پاش ئەوەی دواین ئەلقەی بڵاوبۆوە. موڤیەکە خاوەنی سێ خەڵاتە لە باشترین جۆری ئەنیمی و باشترین دەرهێنەر و باشترین نوسینی چیرۆک.
 
مانگاکە جیا لە ئەنیمی بەڵکو ڕۆمانی هەیە و هەر لەسەر مانگاکەیە. جیا لە ڕۆمان بەڵکو فیلمێکی Live Action لەسەر دەرهاتووە لە ساڵی ٢٠١٧ لەلایەن وارنەر بروس و square enix کاری دەرهێنانی بۆ کراوە. داهاتی توانی بگەیەنێتە هەشت ملیۆن دۆلار.
 

بەژداربووان

 ڕۆمی پارک لە ڕۆڵی ئێدوارد ئێلریک
 
ڕێی کوگیمیا لە ڕۆڵی ئەلفۆنس ئێلریک
 
شین-ئیچیرۆ میکی لە ڕۆڵی ڕۆی مەستانگ
 
کێنتا میاکی لە ڕۆڵی سکار
 
فومیکۆ ئۆریکاسا لە ڕۆڵی ڕیزا هاوکی
 
میگومی تاکامۆتۆ لە ڕۆڵی وینری ڕۆکبێل
 
هیدێکاتسو شیباتا لە ڕۆڵی پاشا برادلی
 
مامورو مییانو لە ڕۆڵی لینگ یاو
 
کێنجی ئۆتسومی لە ڕۆڵی لویس ئاڕمسرۆنگ
 
بیچی ساتۆ لە ڕۆڵی هیمەنس بریدا
 


سەرچاوەکان



2262 بینین