کاریگەرییەکانی خواردنەوەی ئاوی گەرم بە گەدەی خاڵی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-28-02:10:00 - کۆدی بابەت: 1728
کاریگەرییەکانی خواردنەوەی ئاوی گەرم بە گەدەی خاڵی

ناوه‌ڕۆك

كاریگە‌ریە‌كانی خواردنە‌وە‌ی ئاوی گە‌رم بە‌گە‌دە‌ی خاڵی

خواردنە‌وە‌ی ئاو سودێكی زۆر دەبە‌خشێت بە‌ لە‌شمان، چونكە‌ بە‌رپرسە‌ لە‌ كردنە‌وە‌ی خانە‌كان و پاراستنی لە‌ش لە‌ ژە‌ھراوی بوون و كۆبوونە‌وە‌ی چە‌وری و زیادبوونی كێش و پاراستنی جوانی پێست و گە‌نجبوونە‌وە‌ی، بە‌ڵام ئە‌گە‌ر ئە‌و ئاوە‌ی دە‌یخۆیتە‌وە‌ گە‌رم بێت سوودی زۆر زیاترە‌ لە‌ ئاوە‌ ساردە‌كە‌.

سوودە‌كانی خواردنە‌وە‌ی ئاوی گە‌رم لە‌سە‌ر گە‌دە‌ی بە‌تاڵ

  • خواردنە‌وە‌ی كوپێك ئاوی گە‌رم و لیمۆ لە‌ بە‌یانیاندا، یارمە‌تی لە‌ش دە‌دات سوودی زیاتر لە‌ خۆراكە‌ تە‌ندروستە‌كان وە‌ربگرێت و ڕێگە‌ لە‌ زیانە‌كانی خواردنی چە‌ور و زیانبە‌خش بگرێت.
  • خواردنە‌وە‌ی ئاوی گە‌رم زۆر بە‌سوودە‌ بۆ ھە‌وكردن و ھە‌ڵامە‌ت و قوڕگ ئێشە‌ و كۆكە‌، كە‌بە‌ھۆی سە‌رماوە‌ تووش دە‌بێت، یارمە‌تی ئاسانكردنی ھە‌رس دە‌دات.
  • خواردنە‌وە‌ی ئاوی گە‌رم ڕزگارت دە‌كات لە‌ گرژبوونی ماسولە‌كە‌كان، و ھێوركردنە‌‌وە‌یان.
  • خواردنە‌وە‌ی ئاوی گە‌رم دە‌بێتە‌ ھۆی بە‌رزكردنە‌وە‌ی پلە‌ی گە‌رمی لە‌ش و ئارە‌ق كردنە‌وە‌، ئە‌مە‌ش یارمە‌تیدە‌رە‌ بۆ چونە‌ دە‌رە‌وە‌ی ژە‌ھر لە‌ لە‌شدا.
  • خواردنە‌وە‌ی ئاوی گە‌رم یارمە‌تی پاراستنی پێست دە‌دات، بریقە‌دار و گە‌شاوە‌ی دە‌كات، ھە‌میشە‌ بە‌گە‌نجی دە‌مێنێتە‌وە‌.
  • خواردنە‌وە‌ی ئاوی گە‌رم دە‌بێتە‌ ھۆی بە‌دە‌ستھێنانی قژێكی بریقە‌دار و گە‌شاوە‌، و بە‌ھێزی دە‌كات.
  • خواردنە‌وە‌ی ئاوی گە‌رم دە‌بێتە‌ ھۆی چالاك كردنی سوڕی خوێن و بە‌ھێزكردنی دڵ.

بە‌ڵام ئاگادار بە‌ ئاو لە‌گە‌ڵ نان یان دوای نان زیانی ھە‌یە‌، تووشی نە‌خۆشی خراپت دە‌كات.


سەرچاوەکان



590 بینین