چارەسەری غازات و هەڵئاوسانی گەدە بەشێوازی سروشتی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-21-14:06:00 - کۆدی بابەت: 1459
چارەسەری غازات و هەڵئاوسانی گەدە بەشێوازی سروشتی

ناوه‌ڕۆك

چارە‌سە‌ری غازات و ھە‌ڵئاوسانی گە‌دە‌ بە‌شێوازی سروشتی

مرۆڤە‌كان ھە‌ریە‌كێكیان بە‌ كێشە‌یە‌كی تە‌ندروستیە‌وە‌ دە‌ناڵێن و یە‌كێك لە‌و نە‌خۆشیە‌ باوانە‌ی تووشی بە‌شێكی زۆری مرۆڤە‌كان دە‌بێت ھە‌ڵئاوسان و بوونی غازاتی گە‌دە‌یە‌، كە‌ یە‌كێكە‌ لە‌ نە‌خۆشیە‌ بێزاركە‌رە‌كان، كە‌ بە‌ھۆی خواردنی ناتە‌ندروستە‌وە‌ تووش دە‌بیت یان تێكچوونی كرداری ھە‌رسە‌وە‌، بۆ ئە‌وە‌ی تووشی ئە‌م حاڵە‌تە‌ نە‌بیت یان كاتێك تووشی دە‌بیت زوو چارە‌سە‌ری بكە‌یت ئەم پێكھاتانە‌ بخۆ.
خواردنە‌وە‌ی رازیانە‌ی گە‌رم یە‌كێكە‌ لە‌ باشترین ڕێگە‌ چارە‌سە‌رە‌كان، چونكە‌ كرداری ھە‌رس خێرا دە‌كات یارمە‌تی گە‌دە‌ دە‌دات و دژی ھە‌وكردن و بە‌كتریا و میكرۆبە‌، كە‌مێك رازیانە‌ بكە‌رە‌ ئاوی گە‌رمە‌وە‌ و  بیخۆرە‌وە‌.
خواردنە‌وە‌ی تێكە‌ڵە‌ی ئاوی گە‌رم و ئاوی لیمۆ، یارمە‌تی لە‌ش دە‌دات و لە‌ ژە‌ھراوی بوون ڕزگاری دە‌كات، بڕێكی زۆر كانزا و كالیسیۆم و مە‌گنسیۆم و فسفۆری تێدایە‌، كرداری ھە‌رس خێرا دە‌كات و ھە‌ڵئاوسان وغازات ناھێڵێت.
خواردنە‌وە‌ی چای زە‌نجە‌فیل یان دانانی پارچە‌یە‌ك زە‌نجە‌فیل لە‌گە‌ڵ ئاوی گە‌رم  و خواردنە‌وە‌ی، یە‌كێكە‌ باشترین ڕێگە‌ چارە‌سە‌رە‌كان و كێشە‌ی ھە‌ڵئاوسان و غازات ناھێڵێت، دە‌كرێت لە‌گە‌ڵ ئاوی لیمۆش تێكە‌ڵی بكە‌یت.
خواردنە‌وە‌ی چای نە‌عنای گە‌رم، یە‌كێكە‌ لەو چارە‌سە‌رانە‌ی گە‌دە‌ ھێور دە‌كاتە‌وە‌ ئازاری ناھێڵێت و گرژبوونی كە‌مدە‌كاتە‌وە‌ و یارمە‌تی ھە‌رسكردنی خێرا دە‌دات.
خواردنە‌وە‌ی چای گوڵە‌ بە‌یبون بە‌ھە‌مان شێوە‌ زۆر بە‌سوودە‌ و دژی ھە‌وكردنە‌ و گە‌دە‌ ھێور دە‌كاتە‌وە‌، ھە‌ڵئاوسان ناھێڵێت.


سەرچاوەکان



6112 بینین