چآرەسەری سروشتی بۆ ئازاری پشت

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-30-23:34:00 - کۆدی بابەت: 1824
چآرەسەری سروشتی بۆ ئازاری پشت

ناوه‌ڕۆك

چارە‌سە‌ری سروشتی بۆ ئازاری پشت

زۆرجار بە‌ھۆی كارێكی خراپە‌وە‌ وە‌ك ھە‌ڵگرتنی كێشی قورس یان ماندووبە‌نە‌وە‌ ئازاری پشت بۆ دروست بێت، دە‌كرێت لە‌گە‌ڵ چە‌ند پێكھاتە‌یە‌كی تە‌ندروست و سروشتی چارە‌سە‌ری ئە‌و ئازارە‌ بكە‌یت.

زە‌نجە‌فیل: چە‌ند پارچە‌ زە‌نجە‌فیلێك بكرە‌ ئاوی گە‌رمە‌وە‌، دواتر ئە‌و ئاوە‌ بكە‌ بە‌ پشتدا واتا جێگای ئازارە‌كە‌، ئە‌م كردارە‌ ٣ جار لە‌ ڕۆژێكدا دووبارە‌ بكە‌رە‌وە‌، دە‌كرێت بە‌ھە‌مان شێوە‌ زە‌نجە‌فیل بكە‌یتە‌ ئاوی گە‌رمە‌وە‌ لە‌گە‌ڵ دارچینی و مێخە‌ك تێكە‌ڵی بكە‌یت و ڕۆژانە‌ ٣ جار بیخۆیتە‌وە‌.

گە‌نم: ئاردی گە‌نم بخە‌رە‌ سە‌ر ئاگر و كە‌مێك ئاوی تێبكە‌ تا دە‌بێتە‌ ھە‌ویر، پاشان وازی لێبێنە‌ تا سارد دە‌بێتە‌وە‌ كە‌مێك، دواتر بیدە‌ لە‌ جێگە‌ی ئازارە‌كە‌ بۆ ماوە‌یە‌ك با پێوە‌ی بێت و ئە‌م كردارە‌ ٣ جار دووبارە‌ بكە‌رە‌وە‌.

گە‌ڵای قە‌رنابیت: گە‌ڵای قە‌رنابیت لە‌گە‌ڵ ماستی گە‌رمكراو تێكە‌ڵ بكە‌، بیدە‌ لە‌ شوێنی ئازارگ پشت، بە‌ڵام بە‌ درێژای شە‌و با پێوە‌ی بێت.

زە‌یتی زە‌یتون: زە‌یتە‌كە‌ گە‌رم بكە‌ و بیدە‌ لە‌ جێگە‌ی ئازارە‌كە‌ بۆ ماوە‌ی ١٠ خولە‌ك، ڕۆژانە‌ ٥ جار دووبارە‌ی بكە‌رە‌وە‌.


سەرچاوەکان



2057 بینین