ترس لە لای منداڵ

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-31-20:12:00 - کۆدی بابەت: 1845
ترس لە لای منداڵ

ناوه‌ڕۆك

ترس لە لای منداڵ

منداڵ هەر لە کاتی لەدایک بوونیدا، وەڵامی کاریگەری دەرەکی دەداتەوە کە دەوری داوە، بەڵام وەڵام بەپێی جۆر و ماوەی کاریگەری دەگۆڕێت، بۆ نموونە ڕوناکی زۆر والە منداڵ دەکات چاوی بە خێرایی بجوڵێنێ، و دەنگی بەرز بەرەو گریان و خۆ جوڵاندنی دەبات تاوەکو بەرگری لە خۆی بکات، ئەم ڕەفتارانە سەبارەت بەم ڕوداوانە پێیان دەوترێت ترس.
ترس هە هەموو جوڵە و دەنگ و گۆڕانی دەنگ و فراوان بوونی گلێنەی چاو و زیاد بوونی لێدانی دڵ، و هەموو کاردانەوەیەکی جەستەیی بریتیە لە خۆ ڕزگار کردنی منداڵ لەم کاریگەرییە کە هەڕەشە لە ژیانی دەکات.
ترس لای منداڵ لە شێوەی سامانێکی قوڵ، کە گشت ڕوخساری دادەپۆشێت، پاشان لەرزین و هاوار کردن، لە کۆتایدا لەرزینی لێوەکان و تەتەڵەی زمانی لێ دەکەوێتەوە.

ترس تەنها لای منداڵ نییە، بەڵکو لای گەورە و پێگەشتوان هەیە لە ڕێگەی هەندێک ڕووداو کە وەک هێزێکی کارا لە دروست کردنی کەسێتی و لەناوبردنی هێزی ژیری ئەو کەسە، هەروەک چۆن ئاڕاستەی دەکات بەرەو ڕێگەیەکی ڕاست و دروست، و مەترسی لێ دوور دەکاتەوە.

توێژینەوەکان دەریان خستووە کە ئەو منداڵەی نەترسێ لە دەوروبەر ئەوا لە تاریکیش ناترسێ هەرچەندە دەستیش بدات لە هەندێ گیاندار، یان باڵندە، یان هەندێ شت. و دەریان خستووە بوونی دو شت لای شیرەخۆر ترس دروست دەکات، بە تایبەتی. وەک بوونی دەنگێکی بەرز و نەمانی و ئەگەر شتێکی تر بەراورد بکرێت وەک تاریکی یان گیاندارێک یان ئاگرێک بە یەکێک لەم دوو هۆکارە ئەوا ترس ڕوو دەدات لە بوارەکانی تردا بە گشتی لەگەڵ دووبارە بوونەوەی چەند جارێک، بەم کارە دەوترێت (کاردانەوە مەرجدار) هەروەها ترسان لە سەگ هەمان ترسانە لە دەنگی پێش گەستن و پەلامار دانی.

هەم بەم شێوەیە هەست کردنی منداڵ بە ترس و سام، کاتێک بە تەنها جێ دەهێلرێت بۆ یەکەم جار لە تاریکیدا، خۆ تاریکی هۆکار نییە بەڵکو جیابونەوە  وتەنهایی کاریگەری زیاترە لە تاریکی. وە خودی گیاندار جێگەی ترس نییە، بەڵکو دەنگی گیاندارەکە بە تایبەت کاتێک دایک و باوک یاری منداڵانی دەخەنە بەردەم و پاشان لاسایی گیاندارەکان دەکەنەوە.

با منداڵێک وەک نموونە وەربگرین کە لەگەڵ دایکیدا دەژیت کاتێک دەرگایەکان بە توندی دادەخرێن وە بە دەنگی بەرز قسە دەکرێت، ئەگەر بە شێوازێکی جوان خواردنی پێنەدا، ئەوا زۆر ئاساییە، کە دیکەکە خۆی جێگەی مەترسی بێت بۆ منداڵەکە بە تایبەت لە کاتی خواردندا، هەر بۆیە زۆرێک لە منداڵان خواردن لە دایکیان وەردەگرن بەڵام لە کەسی دی وەرناگرن، یاخود بە پێچەوانەوە، یاخود منداڵەکە لەگەڵ کەسێک ڕادێت و لێی وەردەگرێت، بەڵام لە کەسانی تر دەترسێت، بە زۆری وایە کە منداڵ لە شتێک دەترسێت کە دەنگێکی بەرزی لێدەربچێت و بە دووبارە بوونەوەی ئەم کارە دەبێتە ڕاستیەکی چەسپاو لە مێشکی منداڵەکەدا، و هەندێ ترسی تر هەیە لە دەروونی منداڵەکەدا سەر هەڵدەدات لەگەڵ چوونە ناو ژیان و ئەرکی خێزانەوە.


سەرچاوەکان

2112 بینین