ئایا گرنگی پەیوەندی نێوان خوێندنگە و ماڵ چییە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-03-01:05:00 - کۆدی بابەت: 1922
ئایا گرنگی پەیوەندی نێوان خوێندنگە و ماڵ چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ئایا گرنگی پەیوەندی لە نێوان خوێندنگە و ماڵ دا چییە؟ وە چۆن بەخێوکەر دەتوانێ هاوکار بێ لە بەرزکردنەوەی ئاستی منداڵەکەی؟

توێژینەوەکان دەریانخستووە کە هاوکاری بەخێوکەر (ولی الأمر) لەگەڵ خوێندنگا کاریگەری سەرەکی هەیە لەسەر پێگەیاندنی چاکتری خوێندکار بە تایبەت لە قۆناغی سەرەتایی خوێندندا، هەروەها دەریخستووە کە کاریگەری هەیە لەسەر گۆڕینی ئاکار و ئاڕاستەی بەرامبەر خوێندن وە تەرخانکردنی کاتی پێویست بۆ بەجێهێنانی ئەرکی سەر شانی، وە ڕوانین بۆ داهاتووی خۆی بۆ ئەوەی زیاتر وابەستەی خوێندن بێت.
دەکرێ ئەم پەیوەندییە بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:

  • بەشدار بوونی بەخێوکەر لە کۆبوونەوەی باوکان (کەسوکاری خوێندکاران) و مامۆستایان.
  • پەیوەندی بەردەوامی بەخێوکەر لەگەڵ خوێندنگە یان شادبوون بە مامۆستایان بۆ زانینی ئاستی زانستی و ڕەوشتی خوێندکار.
  • دەکرێ بەخێوکەر یارمەتی منداڵەکەی بدات لە بەجێهێنانی ئەرکی وانەکان.
  • پەیوەندی دانەبڕاوی بەخێوکەر لەگەڵ هەریەک لە دەستەی بەڕێوەبردنی خوێندنگە، ئەم دەستکەوتانەی دەبێت:
  • لابردنی گومان و خراپ تێگەیشتن لە نێوان خوێنکار و مامۆستا کە دەبێتە هۆی دروست بوونی کەلێنێکی گەورە لە پرۆسەی خوێندن.
  • گەشەکردنی توانای بەخێوکەر (باوکان) لەسەر کار وەک سەرچاوەیەکی پێشکەوتنی زانستی و کۆمنەڵایەتی و دەروونی دەبێت بۆ منداڵەکانیان.
  • پەرەپێدانی بەخێوکەر بە ئاستی زانستی خۆی تاکو ببێتە نموونەیەکی زیندوو بۆ منداڵەکەی.
  • ڕازاندنەوەی دیمەنی خوێندنگە لای منداڵ ەل لایەن بەخێوکەرەوە زیاتر هانی دەدات بۆ خوێندن و بەردەوام بوونی لەسەر ئەم ڕێبازە.


سەرچاوەکان



2001 بینین