سووکایەتی کردن بە منداڵ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-10-19:43:00 - کۆدی بابەت: 2131
سووکایەتی کردن بە منداڵ

ناوه‌ڕۆك

تڕۆکردنی منداڵ

هەڵەیەک لەو هەڵە باوانەی کە هەندێ لە دایکان و باوکان ئەنجامی دەدەن، بریتییە لە تڕۆکردنی منداڵ، بە واتایەکی دیکە، هەندێ دایک و باوک، منداڵەکانیان لە ناو خەڵک و دۆست و هاوڕێکانیاندا سووک و تڕۆ دەکەن، ئەمەش بۆ چەندین هۆکاری جیاجیا دەگەڕێتەوە، لەوانە:

  • پەنگخواردنەوەی ڕق و کینە لە ناخ و دەروونیاندا.
  • هەبوونی هەستی تۆڵەسەندنەوە.
  • هەبوونی توندوتیژی جەستەیی.
  • نەبوونی پلان و بەرنامەڕێژی.
  • بێکاری و هەژاری.
  • بە چاوێکی کەم سەیرکردنی منداڵ.
  • ئاشنا نەبوون بە مافەکانی منداڵ.
  • فرە منداڵی.
  • سەقاڵی و پڕکاری.
  • بەهەڵە سەرەدەریکردن لەگەڵ منداڵ.
  • ئاشنا نەبوون بە بنەما زانستی و پەروەردەییەکان.
  • فشارە دەروونی، ژیری، خێزانی، کۆمەڵایەتییەکان.
  • نەبوونی توانای خۆ کۆنترۆڵکردن و، پەنا بردن بۆ توندوتیژی و شەڕەنگێزی.
  • هەبوونی نەخۆشی جەستەیی و دەروونی، وەک: دڵەڕاوکێ و خەمۆکی.
  • ئالوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان.
  • کێشە ئابوورییەکان.
  • کێشە کەسۆکی و خێزانییەکان.
  • چاولێکەری.
  • لاساری و دەستنەخۆشی منداڵ.

زیانەکانی ئەم هەڵەیە

ئەڵبەتە ئەگەر دایک و باوک هەڵەی خۆیان ڕاست نەکەنەوە و بەردەوام بن لەسەر تڕۆکردنی منداڵ، ئەوا منداڵ، ڕووبەڕووی زەرەر و زیانێکی زۆر دەبێتەوە، کە لەم چەند خاڵەدا چڕ دەکەینەوە:

  • منداڵ هەست بە خۆبەکەمزانین دەکات.
  • مندال ناتوانێ گەشە بە توانا زەینی و هزری و زانستی و جەستەیی و ژیرییەکانی خۆی بدات.
  • لە بەهرەکانی بێبەش دەبێت.
  • خەڵک بە چاوێکی کەم سەیری دەکات.
  • دەبێتە کەسێکی گۆشەگیر و دوورەپەرێز.،
  • بڕوا و متمانەی بە خۆی نامێنێ.
  • لە ئەرک و کارەکانیدا سەرکەوتوو نابێت.
  • بە لاڕێدا دەچێت و دووچاری لاساری و یاخیبوون دەبێ.
  • دایک و باوک و کۆمەلگەی بە گشتی لە بەهرە و تواناکانی بێبەش دەبن و دەبێتە بار بەسەر شانیانەوە.

چارەسەرکردنی ئەم هەڵەیە

پێویستە دایک و باوک واز لە تڕۆکردنی منداڵ بهێنن، بۆ هێنانەدی ئەم مەبەستەش، پێویستە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بهاوێژن:

  • وەک مرۆڤ سەیری منداڵ بکەن، مرۆڤیش خاوەن ڕێز و بەها و شکۆمەندییە.
  • مافە ماددی و مەحنەوییەکانی منداڵ بپارێزن.
  • ڕێز لە تایبەتمەندییەکانی منداڵ بگرن.
  • لە پێش چاوی خەڵک و هەڤاڵانی نەیشکێننەوە و تەریقی نەکەنەوە.
  • خۆیان لە هەموو جۆرە توندوتیژییەک بەدوور بگرن.
  • دادپەروەری لە نێوان منداڵەکانیان بەرپا بکەن.
  • لە کاتی کێشە و قەیرانەکاندا، دان بە خۆیاندا بگرن.
  • ئاشنا بن بە بنەما زانستی و پەروەردەییەکان.
  • چاو لە کەسانی نەزان و نەفام نەکەن.
  • کێشەکانیان بە گفتوگۆ و دان و ستاندن چارەسەر بکەن.
  • لە کاتی پێویست سەردانی کەسانی شارەزا و پسپۆڕ بکەن.
  • سۆز و خۆشەویستی خۆیان بە منداڵ ببەخشن.
  •  


سەرچاوەکان



608 بینین