ئازۆکا 

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-15-00:24:00 - کۆدی بابەت: 2271
ئازۆکا 

ناوه‌ڕۆك

ئازۆکا 

٣٠٠پ.ز - ٢٣٢پ.ز

ناوی (چاندا گۆپتا موریا)یە. ئەو سەرکردە نەبەردە بوو کە توانی زۆربەی باکووری هیند داگیر بکات، ڕێکەوتی ئەو ساڵانەی شاڵاوەکانی ئەسکەندەری گەورە دەکات. بەم کارەی بووە یەکەمین دامەزرێنەری ئیمپراتۆریەتێکی گەورە لە هیندا. هەر چەندە ساڵی زایینی زۆر باوەڕ پێکراو نیە. لەوانەیە لە ساڵی ٣٠٠پ.ز دا بووبێت و لە ساڵی ٢٧٣پ. زایننیشدا هاتبێتە سەر تەختی پاشایی. 
لە سەرەتای دەسەڵاتیدا ویستی چەند هەنگاوێکی توند ڕەوانە بنێت، وویستی بە زەبری پۆڵایین و سەربازانە دەسەڵاتی خۆی و ئیمپراتۆریەتەکەی فراوان بکات، بەڵام کاتێ کە بینی نزیکەی سەد هەزار کەسێکی کوژرا و ژمارەیەکی یەجگار زۆری بریندار بونەتە قوربانی ئەو مەرام و نیازەی ئیتر زۆر لەو کارە دڕندانەی پەشیمان بووەوە و بڕیاریدا کە هەرگیز هێرش و دەسەڵاتی ناهەموارانەی نەخاتە کار و ئازاری کەس نەدات. ئینجا باوەڕی هێنا بە فەلسەفەی بوزایی و هەوڵی ئەویشی ئەدا کە ئەرکەکانی دراما بەجێ بهێنێت (دراما نەریتێکی جەوهەرییە لە ئاینی بوزا و بریتییە لە ڕاستی و بەزەیی و ناتوندی) لە سەر ئەو ڕێبازەی وازی لە ڕاوشکار و گۆشت خواردن هێناو بووە مرۆڤێکی ڕووەک خۆر، چەندین بەیتاڵخانە و لانەی بۆ ئاژەڵ و تەبا کێوییەکان کردەوە. ڕێگاوبانی دروست کرد و هانی ئاودێری ئەدا. چەند فەرمانبەرێکی دانا بە ناوی (فەرمانبەرانی دراما)، کاریان تەنها ئەوە بوو ڕۆشنبیری ئایینی و بڕوای پتەو بڵاو بکەنەوە، هەروەها هانی کاروبار و پەیوەندی خۆشەویستی و دڵنەوایی بدەن لە نێو مەردومدا. هەرچەندە مەردێکی بەخشندە بوو لەگەڵ گشت ئاینیەکاندا بەڵام بە شێوەیەکی تایبەتی زۆر هانی بوزای ئەدا. هەر ئەوەیش بووە هۆی ئەوەی کە لای خەڵک پتر خۆشەویست و بەڕێز بێت.

ئازۆکا لە سەردەمیدا دەستە دەستە فێرکارانی دەناردە دەرەوەی ووڵات. ئەم فێرکارانە ڕێبازیان بە شێوەیەکی تایبەتی سەرکەوتوو بوو لە سیلان (ووڵاتی سیریلانکای ئێستا).
فەرمانی دا هەرچی دەستوور و هەڵسوکەوتی ژیان و سیاسەتی هەیە لەسەر تاوێر و تەلە بەردەکاندا هەڵبکەنرێت و بنەخشێنرێت هەروەها پەیکەری بۆ بکرێت لەسەر بەردە ستونیەکان لە سەرانسەری ئیمپراتۆریەتەکەیدا کە ئیستایش ئەمانە زۆربەی ماون. نەخشەی جوگرافی ئیمپڕاتۆریەتەکەی بییرکێکمان ئەداتێ لە بارەی فراوانی دەوڵەتی ئازۆکاوە، ئەو نەخش و نیگار و پەیکەرانەی کە ئێستا ماون سەرچاوەیەکی سەرەکین بۆ زانینی گوزەرانی ژیانی و کارەکانی، ئەو بەردە ستونیانەیش بە کارێکی هونەری زۆر نایاب دادەنرێت.
پاش پەنجا ساڵ بە سەر مردنی ئازۆکادا، ئیمپراتۆرێتی مۆریا پووکایەوە و بێ هێز بوو. بەڵام لەبەر ئەوەی کە پاڵپشتێک بوو بۆ بڵاوکردنەوەی ڕێبازگەی بوزایی بۆمان دەردەکەوێت کە دەسەڵاتی ئازۆکا بۆ سەر جیهان زۆر بە کاریگەر بووە. 
کاتێک هاتە سەر تەختی شاشانی ئاینیی بوزا ئایینێکی ناوخۆیی بوو وە ئەوەندەیش گرنگ و بایەخی نەبوو لە ناو خەڵکدا، هیچ پەیڕەوانی نەبوو تەنها لە باکووری ڕۆژئاوایی هیند دا نەبێت، بەڵام گەر سەرنج بدەین دەبینین پاش مردنی، پەیرەوکەرانی ئایینی بوزا زۆر بوو لە سەرانسەری جیهاندا.
لێرەدا ئازۆکا بە لێپرسراوی یەکەم پاش گۆپتا دادەنرێت لە پەرەپێدان و بڵاوکردنەوەی ئایینی بوزا و کردنی بە ئایینێکی جیهانی زۆر بڵاو.


سەرچاوەکان



368 بینین