سێ نیشانە دەری دەخەن کە ئاستی ڕۆنی مەکینە کەمە

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2021-02-22-00:27:00 - کۆدی بابەت: 2493
سێ نیشانە دەری دەخەن کە ئاستی ڕۆنی مەکینە کەمە

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

مەکینەی ئۆتۆمبێل چەور دەکرێت لە ڕێگای ئەو ڕۆنەی کە لە کێسی ڕۆندایە، لەگەڵ تێپەڕ بوونی کات، بەشێکی زۆری ئەم ڕۆنە دەسووتێت یان ڕەنگە بەهۆی لێچوونەوە کەم  بێتەوە.

ئەمەش بە واتای ئەوە دێت کە تۆ پێویستە تۆ ڕۆنی زیاتری تێبکەیتەوە، هەروەها  لێچوون لەهەر شوێنێک دا هەبێت پێویستە چارەی بکەیت.
گۆڕینی ڕۆنی ئۆتۆمبێل بە گوێرەی خاسیەتی ئۆتۆمبێل، بە یەکێک لە چاککردنە بنچینەییەکان دادەنرێت کە خەڵک پەیڕەوی دەکەن، گەر تۆ فەرامۆشی بکەیت لە گۆڕینی ڕۆن یان لەو کاتەی بۆی دیاری کراوە دوای بخەیت ئەوا ئاستی ڕۆن کەم دەکات و ڕۆنەکەش پیسی زیاتری بۆ دروست دەبێت. 

نیشانەكان

پێبوونی گڵۆپی پەستانی ڕۆن

ئاسانترین ڕێگا بۆ زانینی کەمی ئاستی ڕۆن لە ڕێگای ئەم گڵۆپەوە دەبێت کە ئەویش لە ڕێگای هەستەوەرێکی پەستانی ڕۆنەوە کە سیگناڵ بۆ عەقڵ دەنێرێت و گەر پەستانی ڕۆن کەم بێت ئەوا عەقڵ ئەم گڵۆپە پێدەکات.

هەبوونی بۆنی ڕۆنی سووتاو

گەر لە ناو ئۆتۆمبێڵەکەت دا هەستت بە بۆنێکی سواتاو کرد، بە دیاری کراوی بۆنی ڕۆنی سوتاو، ئەوا لەسەر ڕێگا لابدە و ئۆتۆمبێڵەکەت بکوژێنەوە. چونکە ئەم بۆنە دەکرێت بە هۆی لێچوونی ڕۆن بێت لەسەر بەشە گەرمەکانی مەکینە. 
دەتوانی شیشی ڕۆنیش بەکار بێنیت بۆ دڵنیا بوونەوە لە دابەزینی ئاست ڕۆن. 

هەبوونی دەنگی لێدان

ئەم دیاردەیە تەنها ئەو کاتە ڕوودەدات گەر تۆ سەرەڕای هەبوونی بۆنی سووتانی ڕۆن، یان پێبوونی گڵۆپی ڕۆن تۆ فەرامۆشیت کرد بێت، دەنگی لێدانەکەش بە هۆی زیاد بوونی لێکخشانی بەشەکانە بە هۆی کەمی ئاستی ڕۆن.


سەرچاوەکان



2087 بینین