لالالاند(2016) - La La Land

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-22-22:40:00 - کۆدی بابەت: 2557
لالالاند(2016) - La La Land

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری فیلم

پیانۆ ژەنێکی جاز وە ئەکتەرێک، کە یەک دەناسن و دەکەونە داوی خۆشەویستی یەک ترەوە، لە کاتێک دا بە دوای خەونەکانیاندا دەرۆن و دەیانەوێ بیانهێنە دی لە شاری لۆس ئەنجلۆس ئەمریکا
 
ڵا ڵا ڵاند (La la land) فیلمێکی ئەمریکی یە و لە ژانەری (رۆمانسی - کۆمیدی - میوزیکی)ە، فیلمەکە بەرهەمی ساڵی ٢٠١٦یە و دەرهێنان نووسینی بۆ کراوە لەلایەن (دەیمن شزێڵ)ەوە، (رایان گۆسلینگ) رۆڵدەگێرێت وەک پیانۆ ژەنێکی جاز وە (ئێما ستۆن)یش وەک ئەکتەرێک، کە یەک دەناسن و دەکەونە داوی خۆشەویستی یەک ترەوە، لە کاتێک دا بە دوای خەونەکانیاندا دەرۆن و دەیانەوێ بیانهێنە دی لە شاری لۆس ئەنجلۆس ئەمریکا. (دەیمن شەزێڵ) دەرهێنەری فیلمەکە کاتی خۆی لە زانکۆی (هارڤارد) خولیایەکی زۆری بۆ میوزیک هەبووە و تەپڵ لێدەر بووە، لە ساڵی ٢٠١٠ کاتێک شەزێل مالی دەگوازێتەوە بۆ لۆس ئانجلۆس، سکرین پلەیێک (چیرۆک)ێک دەنووسێت بەڵام هیچ ستۆدیۆیەک نادۆزێتەوە فیلمەکەی بۆ بەرهەم بهێنن بەبێ دەستکاری کردنی ناوەرۆکی چیرۆکەکە!، بەڵام دوای سەرکەوتنە گەورەکەی فیلمی (Whiplash 2014)، پرۆژەی فیلمی ڵا ڵا ڵاند بەرهەم هێنرا لەلایەن ستۆدیۆی (سەمیت)ەوە، فیلمەکە بۆ یەکەم جار نمایش کرا لە فستیڤاڵی نێودەولەتی ڤێنیس(شاری ڤێنیس لە باکوری ئیتالیا) لە بەرواری (٣١/٨/٢٠١٦)، دوای ئەوەش لە ئەمەریکا و کەنەدا، تێچووی فیلمەکە ٣٠ ملیۆن دۆلار بووە و قازانجەکەشی ٤٤٦ ملیۆن دۆلار بووە. فیلمەکە وەسفی زۆر کرا و بەتایبەتی چیرۆک و دەرهێنانە جوانەکەی (دەیمن شەزێڵ) و رۆڵگێرانە جوانەکەی (ئێما ستۆن) و (رایان گۆسلینگ)، وە ریکۆردێکی گەورەی شکاند ئەویش ئەوە بوو بۆ ٧ خەلات پاولێوراو بوو لە ٧٤مین مەراسیمی گۆلدن گلۆب وە هەر ٧ خەلاتەکەی بردەوە! وە ڵا ڵا لاند لەسەر ئەوەش نەوەستا و ریکۆردێکی تری شکان لە ٨٩یەمین مەراسیمی خەلاتەکانی ئۆسکار کە بۆ ١٤ خەلات پاولێورابوو، وە ٦ خەلاتی بردەوە و تیایاندا (باشترین دەرهێنەر) بۆ دەیمن شەزێل و (باشترین خانمە ئەکتەر) بۆ ئێما ستۆن
 

دەرهێنەر

دەیمن شەزێڵ

نووسەرەكان

دەیمن شەزێڵ

ئەكتەرەكان

ڕایان گۆسلینگ,ئێما ستۆن,جۆن لێجند

كات

129 خولەك

تێچوو

$30,000,000

بەرواری بڵاوکردنەوە

28/11/2016


سەرچاوەکان



402 بینین