فرۆشیار(2017) - فروشنده

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-22-22:47:00 - کۆدی بابەت: 2559
فرۆشیار(2017) - فروشنده

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری فیلم

ڕەعنا و عیماد ژن و مێردێکن کە کاری شانۆیی دەکەن، شەوێک بەهۆی خراپبوونی باڵەخانەکەیانەوە دێنە دەرەوە و دواتر ماڵەکەیان دەگوازنەوە بۆ شوێنێکی دیکە، کە پێشتر ماڵی ژنێکی سۆزانی بووە، هەموو شتێک بە باشی تێدەپەڕێت تا ئەوەی ڕۆژێک میوانێکی سەیر دێتە ماڵەوە.
 
فروشندە (٢٠١٦) فیلمێکە لە کاری نووسین و دەرهێنانی ئەسغەر فەرهادی و حەوتەمین کاریەتی، فیلمەکە سەرەتا ناوی (برسد بدست اهو) واتە (بگات بە دەستی ئاسک). فیلمەکە بەشداری فیستیڤاڵی کانی کرد و خەڵاتی باشترین سیناریۆ بۆ ئەسغەر فەرهادی و باشترین ئەکتەری پیاوی ساڵیش بۆ (شەهاب حوسەینی) بەدەستهێنا. فروشندە وەک نوێنەری ئێران لە فیستیڤاڵی دابەشکردنی خەڵاتی ئۆسکاری ٢٠١٧ بەشداری کرد و توانای براوەی باشترین فیلمی بیانی بێت. بەژدابووانی فیلمەکە (شهاب حسینی) لە ڕۆڵی عیماد و (ترانە علیدوستی) لە ڕۆڵی ڕەعنا و (مهدی کوشک) لە ڕۆڵی سیاوەش و ( بابک کریمی) لە ڕۆڵی بابەک و ( مینا ساداتی ) لە ڕۆڵی صنم و (فرید سجادی حسینی ) لە ڕۆڵی پیرەپیاوێک ــن. ماوەی فیلمەکە ١٢٥ خولەکە و نمایشەکەی لە فەڕەنسا و ئەڵمانیا و پۆڵەندا و نیوزلەندا و کەنەدا و بەریتانیا ئەنجامدرا و لە وڵاتی ئێران بە ١٦ ملیار تمەن و لە ئەمریکا بە ٢ ملیۆن دۆلار و لەفەڕەنسا بە ١ ملیۆن یۆرۆ قازانجی کرد. فیلمەکە کەسانێکی کەم هەبوون ڕەخنەی لێبگرن و لە سایتی ڕەیتین تۆماتۆس لە کۆی ١٤٨ ڕەخنەگر ڕەیتینگی ٩٧/١٠٠ ی بەدەستهێناوە. بە پێی نوسراوێک لە ماڵپەڕی سینەمایی سینەماجۆڕناڵ، چیرۆکی فیلمەکە بەهۆی کاریگەری دوو چیرۆکی فیلمی (The Tenant) ی دەرهێنەر ( Roman Polonski) و فیلمی ( حقایق دربارەی لیلا دختر) ی دەرهێنەر ( بهرام بیضایی ) ـەوەیە. فیلمی فروشندە خاوەنی بیست خەڵاتی گرنگی سینەماییە. لە فیستیڤاڵی کان خاوەنی دوو خەڵاتە بۆ باشترین ئەکتەری پیاو و باشترین سیناریۆ، خاوەنی خەڵاتی ئۆسکار و باشترین فیلمی ئاسیا و باشترین فیلمی فیستیڤاڵی شیکاگۆ ـە. لە وڵاتی هیندستان براوەی خەڵاتی باشترین فیلمی فیستیڤاڵی مۆمبای و فێست و ڕێکخراوی لێکۆڵینەوەی فیلم و خەڵاتەکانی ( ستلایت ) و ( سیمینسی ) و ( ڤێنکۆر) و (ئەمستردام) و ( دێنۆر ) و (میونخ) . لە وڵاتی ئێرانیش لە فیستیڤاڵی فیلمی فەجر بەشداری نەکرد چونکە کۆمپانیاییەکی فەڕەنسی کاری بڵاوکردنەوەی ئەنجامدا بەڵام لە فیستیڤاڵی خانەی سینەما براوەی خەڵاتی باشترین فیلم و سیناریۆ و دەرهێنەر و ئەکتەر و ئەکترێس و ڕۆڵی پاڵپشتی پیاو و مۆنتاژ و ڕووکار بوو

دەرهێنەر

ئەسغەر فەرهادی

نووسەرەكان

ئەسغەر فەرهادی

ئەكتەرەكان

شەهاب حوسەینی,ترانە عەلیدۆستی,بابەک کەریمی

كات

125 خولەك
بەرواری بڵاوکردنەوە
23/6/2016


سەرچاوەکان



901 بینین