ئیسرافیل(2018) - اسرافیل

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-22-23:37:00 - کۆدی بابەت: 2562
ئیسرافیل(2018) - اسرافیل

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری فیلم

اسرافیل (٢٠١٧) فیلمێکی ئێرانییە کە کاری دەرهێنانی لەلایەن (ئایدا پەناهەندە) و کاری نووسینی لەلایەن (ئەرسەلان ئەمیری) و (ئایدا پەناهەندە) ـەوە و کاری بەرهەمهێنانی لەلایەن (مەستانە موهاجر) ـەوە ئەنجامدراوە. فیلمەکە ماوەکەی ٩٥ خولەکە و ٦٠٩ ملیۆن تمەن داهاتەکەیەتی و زمانی فیلمەکەش شێوەزاری باکوورییە(جیاوازییەکی زۆری لەگەڵ فارسی ناوەندی نییە). بەژداربووانی فیلمەکە: هەدیە تارانی لە ڕۆڵی ماهی پژمان بازغی له ڕۆڵی بەهروز هودا زەینولعابدەین لە ڕۆڵی سارا مەریلا زارعی لە ڕۆڵی تاجی پوریا رەحیمی‌سام لە ڕۆڵی عەلی عەلی عمرانی لە ڕۆڵی عەباس سوهەیلا ڕەزەوی لە ڕۆڵی ئێران کاری موزیکی لەلایەن مەجید پوستی و کاری وێنەگرتن لەلایەن موڕتەزا قەیدی و مۆنتاژی لەلایەن هیدە سەفایاری ـەوە ئەنجامدراوە فیلمەکە خاوەنی سێ خەڵاتی نێودەوڵەتییە کە لەلایەن بینەرانەوە پێشکەشی کراوە، بەڵام له ناوخۆ هیچ خەڵاتێکی نەبردووە

دەرهێنەر

ئەیدا پەناهەندە

ئەكتەرەكان

هەدیە تارانی,پژمان بازغی,مێریلا

كات

90 خولەك

بەرواری بڵاوکردنەوە

5/2/2017


سەرچاوەکان



1045 بینین